سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌توندی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كه‌ی شاری كركوك مه‌حكوم و شه‌رمه‌زار ده‌كات
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدا به‌گه‌رمی پرسه‌و هاوخه‌می خۆی بۆكه‌س و كاری شه‌هیده‌كان و قوربانیانی ئه‌و په‌لامارانه راده‌گه‌یه‌نێت ، له‌هه‌مان كاتدا به‌تووندی ئه‌و كرده‌وه تیرۆرستییه نامرۆڤانه‌یه و ئه‌نجامده‌رانی شه‌رمه‌زار و ریسوا ده‌كات .
ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی و په‌نابردن بۆ شاڵاوی درندانه دژ به‌هاوڵاتیانی سیڤیل و هێزه‌كانی چه‌سپاندنی هێمنی و ئاسایش له‌لایه‌ن هه‌ركه‌س و ده‌سته‌و تاقمێكه‌وه بێت جێی ناره‌زایی و پرۆتستۆكردنی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانه و یاساش به‌توندی به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره پیلان و په‌لامارانه و كه‌سانی داخ له‌دڵ ده‌وه‌ستێته‌وه كه چاویان به‌ته‌بایی و پێكه‌وه ژیانی هاوڵاتیانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان هه‌ڵ نایه‌ت به‌تایبه‌تی له‌شارێكی وه‌ك كركوك كه به‌حاڵه‌تێكی تایبه‌تی دا گوزه‌ر ده‌كات ، له‌م پێناوه‌شدا گشت هه‌وڵێكمان له‌گه‌ر دایه بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و شاره تاكو له‌ئاینده‌دا دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر به‌ته‌بایی و برایه‌تی پێكه‌وه بژین.
جارێكی تر هاوخه‌می و دڵته‌نگی خۆمان بۆ كه‌س و كاری قوربانیانی ده‌ستی ره‌شی تاوان ده‌رده‌برین كه‌ئه‌مرۆ له‌شاری كركوك به‌غه‌در و به‌بێ تاوانی شههیدوبریندار بوون. له‌خودای گه‌وره داواكارین شه‌هیده‌كان به‌به‌هه‌شتی به‌رین بسپێرێ و ته‌مه‌ننای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا ته‌ندرووستییه‌كانی هه‌ولێروسلێمانی راسپێردراون له ئاماده‌یی ته‌واودابن بۆ هاوكاریكرنی برینداران و ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌هاوكاری و به‌ده‌نگه‌وه هاتن هه‌یه.
ووته بێژێك به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ولێر – 9/2/2011
