تۆرِی نه‌وت و گازی كوردستان به ئه‌ورووپا ده‌به‌سترێته‌وه
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ده‌مانه‌وێت تۆرِی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ورووپا ببه‌ستینه‌وه.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش دا له گه‌ل وه‌زیری هاوكاری ئابووری و گه‌شه‌پێدای ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند\"ئه‌م سه‌ردانه‌ى وه‌زیرى هاوكارى ئابوورى و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا ده‌رفه‌تێكى گونجاوه بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا، چونكه ئه‌و وڵاته خاوه‌ن ئه‌زموونێكی زۆر و یه‌كێكه له وڵاته خاوه‌ن پیشه‌سازییه گه‌وره‌كانی جیهان.
رونیشكرده‌وه\""له كۆبونه‌وه‌ی نێوانماندا باسی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و ئه‌ڵمانیامان كردووه، هه‌روه‌ها با له بوارى پرِۆژه‌ی غازی نابۆكۆ كرا، چونكه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن كوردستان یه‌ده‌گێكى زۆرى غازى سروشتى هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌غدا له‌راوێژداین و ده‌مانه‌وىَ تۆرى غاز و نه‌وتى هه‌رێم به ئه‌ورووپا ببه‌ستینه‌وه و داواشمان كرد كه كۆمپانیاكانى ئه‌ڵمانیا زیاتر به‌شدار بن له پرۆسه‌ى وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمى كوردستان و و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌وخوێَندنى زانكۆیى له‌چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى تواناسازى زانكۆكانى ئه‌ڵمانیا هاوكارمانبن بۆ ره‌خساندنى هه‌لى خوێندنى رۆڵه‌كانمان له‌زانكۆكانى ئه‌و ولاَته\"".
دواتر دیرگ نیبل وه‌زیری هاوكاری ئابووری و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ڵمانیا وتی\"" له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باسمان له‌گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمى كوردستان كرد به‌تایبه‌ت ئه‌و ته‌حه‌دایانه‌ى كه ده‌كه‌ونه رێى گه‌شه‌ى هه‌رێم، له زۆربه‌ى بواره‌كاندا هاورِابووین هه‌ندێ لایه‌نیش ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر گه‌شه‌ى ئابوورى\"".
وتیشی\"" ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ماهه‌نگى ئابوورى به‌ره‌وپێش ببه‌ین و پێشمان وایه كاتى ئه‌وه هاتووه كاره‌كانمان له هه‌رێمى كوردستان چرِتر بكه‌ینه‌وه بۆ به‌شدارى كردن له ئاوه‌دان كردنه‌وه\""."
