سه‌ره‌تای مانگی شووبات نه‌وتی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت
هه‌ولێر _ سامان
په‌رله‌مانتارێكی فراكسۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند له سه‌ره‌تای مانگی شوباتی داهاتوو هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 100هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات.
فاتیح داراغایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكدا به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتنێكیان له نێواندا هه‌یه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" به پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقء هه‌رێمی كوردستان كراوه هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 100هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات، برِی پاره‌ی كۆمپانیاكانیش حكومه‌تی عێراق ده‌یدات، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به پێدانی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" به پێی ئه‌و رێكهوتنهوهی له نێوان هه‌ر دوو حكومه‌تی عێراقء هه‌رێمی كوردستان كراوه، برِیاره له یه‌كه‌م رۆژی مانگی شوباتی داهاتوو هه‌رێمی كوردستان رۆژانه برِی100هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بنێرێته ده‌ره‌وه\"".
وتیشی\"" به داهاتی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وته‌كه رێژه‌ی50%پاره‌ی كۆمپانیاكان كه كاری تێیدا ده‌كه‌ن ده‌داتء رێژه‌ی50%ـكهی دیكه‌ش دهگهرِێتهوه بۆ خه‌زێنه‌ی وڵات\""."
