مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێكی قوتابیانی زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی كۆده‌بێته‌وه
ئه‌مرۆ به‌رێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی قوتابیانی زانكۆی ( تافتس )ی ئه‌مه‌ریكی كۆبووه‌وه. ئه‌م شانده له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی ( ده‌ستپێشخه‌ری نوێ بۆ ئاشتی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ) و بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی گشتی له باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، چه‌ند رۆژێكه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
قوتابیانی به‌شداربووی شانده‌كه له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك په‌یوه‌ست به باری گشتی هه‌رێمی كوردستان، توێژینه‌وه ده‌كه‌ن له‌وانه‌ش ( پرۆسه‌ی نووسینی ره‌شنووسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان، فایلی كه‌ركووك و ئیداره‌ی كه‌ركووك، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی و بابه‌تی نه‌وت و گاز، یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، مافه‌كانی ئافره‌ت و دۆخی گشتی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ولاتانی دراوسێ و چه‌ندین بابه‌تی دیكه ). له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، شاندی قوتابیانی زانكۆی ( تافتس )ی ئه‌مه‌ریكی سوپاسی به‌رێز مه‌سروور بارزانیان كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌م دیداره و روونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌یان باس كرد و رایانگه‌یاند: (( ئێمه له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری نوێ بۆ ئاشتی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست، سالانه سه‌ردانی ولاتانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ده‌كه‌ین و له بلاوكراوه ئه‌كادیمیه‌كانی زانكۆكانی ئه‌مریكا بلاویان ده‌كه‌ینه‌وه و پێشتر سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له ئێران، توركیا، سوریا، فه‌ڵه‌ستین، ئیسرائیل و میسر و سعودیه مان كردووه و ئه‌مسالیش هه‌رێمی كوردستان‌مان هه‌ڵبژاردووه . )). دواتر به پێی پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌كانی هه‌ر یه‌ك له قوتابیانی ئاماده‌بوو ، گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌ت و ته‌وه‌ری گرنگ له‌گه‌ڵ به‌رێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجـام درا .
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ولاتانی دراوسێوه، به‌رێز مه‌سروور بارزانی رایگه‌یاند: (( لای ئێمه پره‌نسیپی سیاسه‌تمان له‌سه‌ر ئه‌وه دارِشتووه كه رێزگرتنی هاوبه‌ش له نێوانماندا هه‌بێت و بۆ پێشخستنی ئاشتی و په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگ و خۆشگوزه‌رانی هاولاتیانمان و به‌هێزتر كردنی په‌یوه‌ندی ئابوری و كه‌لتوری و سیاسی، په‌یوه‌ندیه‌كانمان به‌هێز بكه‌ین . ئه‌گه‌ر هه‌ر حاڵه‌تێكی دیكه‌ش هه‌بێت، ئه‌وا به گفتوگۆ و رێزگرتنی دوولایه‌نه، چاره‌سه‌ریان بكه‌ین. وه‌ك چۆن ئێمه رێگه ناده‌ین هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هیچ كه‌سه‌وه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی توندوتیژی دژی هیچ لایه‌ك به‌كار بێنێ، به هه‌مان شێوه‌یه‌ش ئه‌و چاوهروانیهمان له هه‌موو لایه‌ك هه‌یه كه له‌و دیوی سنووره‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی نائارامی بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت. )).له باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و دۆخی كوردستان پاش 2011، به‌رێز مه‌سروور بارزانی رایگه‌یاند: (( ئێمه له عێراق ده‌ستوورێكمان هه‌یه و له پێكهاته‌ی حكومه‌تی عێراقدا هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كین و تا ئه‌و كاته‌ی عێراق سیسته‌مێكی فیدراڵی و ده‌ستوری و دیموكراسی هه‌بێت و پێكه‌وه هه‌موومان له به‌رامبه‌ر هه‌ره‌شه‌كانی سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه بوه‌ستین، ئێمه ئاسۆیه‌كی روون ده‌بینین. كشانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكی به مانای كشانه‌وه‌ی سیاسه‌ت و پابه‌ندێتی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی عێراق و سیسته‌می ئێستای نیه و هیوادارین له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام بن و له رووی وه‌به‌رهێنان و چالاكی ئابووری و هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌مریكییه‌كان له هه‌رێمه‌كه‌مان چالاكتر بن. )). له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه، به‌رێز مه‌سرور بارزانی به وردی له مێژووی كێشه‌ی كه‌ركوك و سیاسه‌تی ته‌عریب و جینۆساید به‌رامبه‌ر به كورد و پێكهاته‌ی دیكه دوا و رێگا چاره یاسایی و ده‌ستوریه‌كانی له چوارچێوه‌ی ( مادده‌ی 140 ) بۆ شیكردنه‌وه و به‌رێزیان رایگه‌یاند: (( ئێمه خوازیاری جێ به جێ كردنی مادده‌ی 140ین و جگه له رێگه چاره‌ی ده‌ستوری، به ئه‌ڵته‌رناتیڤی دیكه رازی نابین. )).
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكاندا له باره‌ی دیموكراسی و ئازادی راده‌ربرین، به‌رێز مه‌سرور بارزانی به وردی تێرِوانینی خۆی له‌م باره‌وه بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه و رایگه‌یاند: (( دیموكراسیه‌ت، ته‌نها قسه نیه، ته‌ها درووشم نیه، به‌ڵكو دیموكراسیه‌ت لایه‌نی كرداری و پراكتیكیشه. ئازادیه‌كان و به تایبه‌ت ئازادی بیرورِا ده‌ربرین به‌شێكی سه‌ره‌كی دیموكراسیه‌تن. یه‌كسانی له ماف و ده‌رفه‌ت ره‌خساندن به‌شێكی دیكه‌ی گرنگی دیموكراسیه‌ته، له هه‌مان كاتیش‌دا له پێناوی پاراستنی دیموكراسیه‌ت و یه‌كسانی و ئازادیه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگا، یاسا و پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا و رێكخستنی ئازادیه‌كان ئه‌ركێكی دیكه‌ی پراكتیزه‌كردنی دیموكراسیه‌ته تا وه‌كو به پێی یاسا رێگا نه‌درێت كه‌سانێك له‌ژێر په‌رده‌ی ئازادی و دیموكراسیه‌ت، ئازادی كه‌سانی دیكه زه‌وت بكه‌ن و چۆنیان حه‌ز كرد وه‌ها ته‌فسیری ئازادی بكه‌ن و ئاماده‌ش نه‌بن یاسا و سه‌روه‌ری یاسا و سنووری ئازادی كه‌سانی دیكه بپارێزن. )) .له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆی چرِوپرِ كرا له‌سه‌ر تیرۆریزم و توندوتیژی له ناوچه‌كه و پرسی ئیسلامی سیاسی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و له‌م رووه‌شه‌وه به‌رێز مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند: (( سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می شه‌ونخوونی و له خۆبردوویی ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانمان و پێشمه‌رگه و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ئه‌م بواره و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زۆری هاولاتیانه. )) .
