دادگاى توركیا لێكۆڵینه‌وه له داواى پێدانى فیدرِاڵى بۆ كورد ده‌كات
داوكارى گشتى ده‌ستورى توركیا ده‌ستى كرد به لێكۆڵینه‌وه له داواى رِۆشنبیرانى كورده‌كانى توركیا به پێدانى فیدرِاڵى بۆ كورده‌كان له چوارچێوه‌ى ده‌وڵه‌تى توركیا.
داوكارى گشتى ده‌ستورى بالاَى توركیا (عه‌بدولرِه‌حمان یالتشن قایا) ده‌ستى كرد به‌ڵێكۆڵینه‌وه له‌و داواكاریه‌ى كه‌له‌لایه‌ن رِۆشنبیرانى نێزیك له پارتى ئاشتى و دیمو‌كراتى كوردى له توركیا پێشكه‌شی كوردبو كه داواى فیدرِاڵى كردوه بۆ كورد له توركیا و له‌گه‌ڵ ئالاَى تایبه‌ت و هێزێكى ئاسایشى تایبه‌ت به كورده‌كانى توركیا و له‌گه‌ڵ دانانى زمانى كوردی وه‌ك دووه‌م زمانى فه‌رمى توركیا.
داوكارى گشتى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ده‌ستى كردنه‌وه به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و داوایه و چاوه‌رِى ده‌كرێت ئه‌و داوایه‌ى دژى پارتى ئاشتى و دیموكراسى هه‌ڵبگیرێت كه داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و پارته‌ى ده‌كرد.
ژماره‌یه‌ك رِۆژنامه‌نوس و رِۆشنبیرانى كورد و تورك داوایان له پارتى ئاشتى و دیمو‌كراتى كرد كه به داوكه‌یا بچێته‌وه چونكه له‌گه‌ڵ گۆرِه‌پانى سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تى ئێستاى توركیا ناگونجێت، و ژماره‌یه‌ك له داواكاریه‌كانیان به ده‌رچون له دیموكراتیه‌ت ناوبرد.
له‌به‌رامبه‌ردا په‌رِله‌مانتارانى پارتى ئاشتى و دیمو‌كراتى سوربونى خۆیان له‌سه‌ر داواى فیدرِاڵى و سه‌رجه‌م ئه‌و داوایانه‌ى تر كه پێشكه‌ش كردوه ده‌ربرِی و ئاشكرایان كرد كه رِه‌نگه له‌مه‌وپاش به زمانى توركى نه‌دوێن له هۆڵى په‌رِله‌مانى توركیا، و ته‌نها به زمانى دایك واتا زمانى كوردى بدوێن و بایكۆتى زمانى توركى بكه‌ن له هۆڵى په‌رِله‌مانى توركیا.
پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى فه‌رمانرِه‌واى توركیا هه‌ڵوێستى ژماره‌یك له پارته كوردیه‌كانى به پێچه‌وانه‌ى پرۆسه‌ى كرانه‌وه‌ى دیمو‌كراتى ناوزه‌ندكرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ى پارته كوردیه‌كانى توركیا ده‌بێته هۆى پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى كرانه‌وه‌ى دیمو‌كراتى له توركیا به‌رِوى كورده‌كاندا كه حكومه‌تى توركیا ده‌ستى پێكردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد له توركیا و كۆتایی هێنان به‌و كێشه‌یه، و ئاماژه‌ى كرد به‌وه‌ى كه ئه‌وانه‌ى ئه‌و داوایانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن نوێنه‌رایه‌تى شه‌قامى كوردى ناكه‌ن له توركیا به‌ڵكو مه‌به‌ستیان دروستكردنى كاریه‌گه‌ریه له‌سه‌ر هاولاَتیان به‌هۆى نزیك بونه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه په‌رِله‌مانیه‌كه‌ى توركیا.
سه‌رچاوه/رِۆژنامه‌ى حه‌یاتى له‌نده‌نى
