سه‌رۆكی هه‌رێم ته‌قینه‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی چاربه‌هاری كۆماری ئیسلامی ئێرانی مه‌حكووم كرد
به‌داخه‌وه هه‌واڵی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه‌مان پێ گه‌یشت كه رۆژی چوار شه‌ممه 15/12/2010 له شاری چاربه‌هاری كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی به‌شداربووی مه‌راسیمی عاشورا كرا‌و به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی شه‌هیدو بریندار بوون.
ئێمه وێڕای به توندی مه‌حكوومكردن و ریسواكردنی ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانه، هاوكات هاوخه‌می خۆمان بۆ خانه‌واده‌و كه‌س و كاری شه‌هیدو برینداره‌كانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه راده‌گه‌یه‌نین و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان له كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان ده‌كه‌ین و له یه‌زدانی په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێینه‌وه به به‌هه‌شت شادیان بكات وهه‌رچی زووه شیفاو سه‌لامه‌تی به برینداره‌كان ببه‌خشێ.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
16/12/2010
