مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان چه‌ند تێبینییه‌ك له‌سه‌ر راپۆرتی هیوما‌ن رایت وۆچ ده‌خاته‌روو
چه‌ند تێبینییه‌كی جدی له‌سه‌ر راپۆرتی هیمه‌ن رایت وۆچ
راپۆرتی هیومه‌ن رایت وۆچ له 29ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو له‌سه‌ر باری مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان، هه‌ندێك كه‌موكورِی زه‌قی تێدایه كه ره‌خنه هه‌ڵده‌گرێ و له‌م روونكردنه‌وه‌دا ده‌یانخه‌ینه‌روو به‌و هیوایه‌ی له شێوازی چاودێریكردنیان له ئاینده‌دا وردتر و راستگۆتر بن و پشت به‌و سه‌رچاوه زانیارییانه ببه‌ستن كه راستییه‌كانیان به‌بێ ئاوه‌ژوو كردنه‌وه پێده‌گه‌یه‌نن.
ئێمه خۆشحاڵین كه مافه‌كانی مرۆڤ و پاراستنیان له كوردستاندا سه‌رنجی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان راده‌كێشێ چونكه حكومه‌ت و رێكخراوه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستان له‌م بواره‌دا به‌رده‌وام هاوكاری یه‌كدی ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه جێگای داخه له‌م راپۆرته‌ی هیومه‌ن رایت وۆچ دا بیلایه‌نی پێشێل كراوه‌و به نیازی پێشوه‌خته‌په‌لاماری سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان دراوه، به‌بێ له‌ده‌ستدابوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی شایانی باس. له رێكخراوێكی له‌م چه‌شنه ناوه‌شێته‌وه ته‌نیا به گوته‌ی چه‌ند كه‌سێكی نامه‌سئول داموده‌زگا سه‌روه‌رییه‌كانی كوردستان و سه‌ركرده‌كانی تۆمه‌تبار بكه‌ن و له‌م لایه‌شه‌وه خودی كۆمه‌ڵگا و سه‌رچاوه زانیاریه‌كانی پشتگوێ بخات و راستییه‌كان به‌لاوه بنێ.
سه‌باره‌ت به یاسای سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان پێویسته بزانن هیچ ده‌سكارییه‌ك به‌بێ خودی سه‌ندیكا و په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كراوه و ته‌عدیل كردنی هه‌ر یاسایه‌كیش به‌پێی پێداویستییه‌كانی هه‌ر وڵاتێك كارێك نیه تازه له كوردستان روویدابێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه بانگۆی له‌ژێر فشارنانی رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵبه‌سته‌یه‌كی پوچه كه رێكخراوی ناوبراو به‌رزی كردۆته‌وه. تا ئێستا به سه‌لماندن هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌نووسی و ئازادی بیر‌ورا راونه‌ندراوه. ئه‌و حاڵه‌ته كوشتنه‌ی باسیشی ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاسایشیان له‌سه‌ر ته‌واو نه‌بووه تاكو په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ كام لایه‌ن رابكێشری. هه‌ر تێبینییه‌كیش له‌سه‌ر شێوازی لێكۆڵینه‌وه هه‌بێت ئه‌وه پێویست زانیاری له ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان وه‌ربگرن و ناوی دیكه‌ی پێوه شه‌ته‌ك نه‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به چه‌ند سكالایه‌ك له‌سه‌ر هه‌ندێك بڵاوكراوه كه له یاسا لایانداوه، ده‌كری بپرسین له كوێی جیهان شكایه‌ت كردن له رۆژنامه و نووسه‌ره‌كانی قه‌ده‌غه‌یه تا له كوردستانیش هه‌ر وابێ؟ بۆ ده‌بی ئه‌و بروایه هه‌ڵه‌یه به‌سه‌ر كوردستاندا بسه‌پێندری كه گوایه یاسا رۆژنامه‌كان ناگرێته‌وه‌و هه‌ر سكاڵایه‌ك به پێشێل كردنی مافی مرۆڤ دابندرێ؟.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ورده پێشێلكارییه‌كانی رۆژانی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه، سه‌رۆك بارزانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه پێكهێنا و كه‌وته‌كار. ئیدی دیاریشه كه له‌و رۆژانه‌دا تای بانگه‌شه له‌لایه‌ن منافیسه‌كانه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه.
ده‌مانه‌وێ به‌بیر رێكخراوی ناوبراوی بێنینه‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆژنامه‌نووسانی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان له رۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، هه‌ره‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكرا و له راپۆرتی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانیشدا ئاماژه‌ی پێكراوه، ده‌كرێ بپرسین بۆچی ئه‌و هه‌ره‌شانه نه‌چوونه‌ته ناو راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی ناوبراو؟ له كاتێكدا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌ره‌شانه رێكخراوه توندڕۆكان بوون كه هیومه‌ن رایت وۆچ زانیاری چه‌واشه‌ی راپۆرته‌كه‌ی خۆی له‌وان وه‌رگرتووه.
له كۆتاییدا ئاماده‌یی به‌رده‌وامی خۆمان بۆ هاوكاری رێكخراوی ناوبراو ده‌رده‌برِین، دا‌واشیان لێده‌كه‌ین بۆ خزمه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ راستگۆتر بن.
مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
5/12/2010
