شاندێکى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم سه‌ردانى په‌رله‌مانى به‌ریتانیاى کرد
له‌سه‌ره‌تاى سه‌ردانه‌که‌یاندا سه‌ردانى زانکۆى \""شه‌فیڵد هه‌ڵۆم\"" و نه‌خۆشخانه گشتیه‌کانى فێرکاریى شاره‌کانى \""شه‌فیڵد\"" و \""رۆزهرهامیان\"" کرد و له چه‌ند کۆبوونه‌وه و دیدارێکى جیادا باسیان له چۆنیه‌تیى به‌هێزکردنى په‌یوه‌ندیى نێوان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌کانى به‌ریتانیا کرا بۆ زیاتر سوود وه‌رگرتن له توانا و شاره‌زایان.
پاشان دکتۆر تاهیر هه‌ورامى داواى له زانکۆى شه‌فیڵد کرد که ئاسانکارى پێشکه‌ش به قوتابیانى هه‌رێم بکات له وه‌رگرتنیان له‌م زانکۆیه بۆ خوێندن به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى بڕوانامه‌ى باڵا و کردنه‌وه‌ى خولى راهێنانى تایبه‌ت بۆ پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستیى کوردستان، له‌گه‌ڵ ناردنى تیمى تایبه‌تى خۆیان بۆ هه‌رێمى کوردستان و له‌نزیکه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشى ته‌ندروستیى هه‌رێم چونکه زانکۆى ناوبراو به یه‌کێک له زانکۆ به‌ناوبانگه‌کانى ئه‌م وڵاته داده‌نرێت. له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه به‌رپرسانى زانکۆى شه‌فیڵد هه‌موو ئاماده‌یى خۆیان نیشان دا بۆ ئه‌وه‌ى شاندێکى زانستى و ئیداری‌یان سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان بکات و به‌شداریى کۆنفڕانسى ته‌ندروستى بکه‌ن که بریاره وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم له سه‌ره‌تای مانگى شوباتى ساڵى داهاتوو به به‌شداریى ده‌یان شاره‌زا و پسپۆڕى ناوخۆ و ده‌ره‌وه ببه‌ستێت.
هه‌ر له درێژه‌ى سه‌ردانه‌که‌یان وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێم و شاندى یاوه‌رى سه‌ردانى نوێنه‌رایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیان کرد له به‌ریتانیا و به گه‌رمى له‌لایه‌ن کارمه‌ندانى نوینهرایهتیهکه پێشوازى لێ‌کرا و له دانیشتنێکدا گفتوگۆ له‌باره‌ى کار و ئه‌رکه‌کانى ئه‌م نوینه‌رایه‌تیه کرا به‌تایبه‌ت پێشکه‌ش کردنى خزمه‌تگوزارى به ره‌وه‌ندى کورد له‌م وڵاته.
له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه وه‌زیرى ته‌ندروستى و شاندى یاوه‌رى سه‌ردانى په‌رله‌مانى به‌ریتانیایان کرد و له‌لایه‌ن خاتو \""مێگ مه‌ن\"" ئه‌ندامى په‌رله‌مان و سه‌رۆکى گروپى \""ئه‌ى.پى.پى.جى\"" که په‌رله‌مانتارانى هه‌رسێ پارته سه‌ره‌کییه‌که‌ى به‌ریتانیا له‌خۆوه ده‌گرێت، بۆ به‌رگرى کردن له‌گه‌لى کورد، له‌و دانیشتنه وه‌زیرى ته‌ندروستى سوپاسى هه‌ڵوێستى په‌رله‌مان و حکومه‌تى به‌ریتانیاى کرد بۆ رزگارکردنى عێراق و پشتگیرى کردنى گه‌لى کورد، هه‌روه‌ها داواشى له‌و گروپه کرد به‌رده‌وام بن له کارکردن بۆ ئاسانکارى له به‌خشینى ڤیزه بۆ پزیشک و قوتابیانى کورد بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن درێژه به خویندنیان بده‌ن چونکه گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئێمه که دووچارى ده‌بینه‌وه له هه‌رێمى کوردستان، نه‌بوونى ڤیزه‌ى به‌ریتانیایه.
له کۆتاییش تاهیر هه‌ورامى به ئاماده‌بووانی راگه‌یاند که ساڵانه بڕى 100ملیۆن دۆلار ته‌رخان کراوه بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ى قوتابیانى بوارى ته‌ندروستى بۆ ته‌واوکردنى خوێندنى باڵا بۆ به‌ره‌وپێش بردنى هه‌رێمى کوردستان له بوارى ته‌ندروستى سوود وه‌رگرتن له توانا و شاره‌زاییان."
