سه‌رۆكی هه‌رێم پێشوازی له بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان كرد به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی كورده فه‌یلییه‌كانی به جینۆساید ناساند
ئه‌مه‌ش ده‌قی بروسكه‌نامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقی كه دۆسیه‌ی كوشتن و كۆچپێكردنی كورده فه‌یلییه‌كانی به كۆمه‌ڵكوژی \"جینۆساید\"" ناساند، پیرۆزبایی له هاوڵاتیانمان كورده فه‌یلییه‌كان و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، ئێمه پێشوازی له‌م بڕیاره ده‌كه‌ین كه ته‌واوكاری بڕیاره هاوشێوه‌كانی دیكه‌یه‌تی كه له‌م دادگایه سه‌باره‌ت به تاوانه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵًه‌بجه ده‌رچوون.
ئه‌مه بۆنه‌یه‌كه و بڕوامان به دادپه‌روه‌ری كێشه‌كه‌مان چه‌سپاوتر ده‌كات و قێزه‌ونی ئه‌و زۆردارییه دێنێته‌وه یادمان كه به‌سه‌ر كورد داهاتووه، بۆیه داواكارین له هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراقی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه بكه‌ن سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو مافه‌كانی كورده فه‌یلییه‌كان كه رژێمی پێشوو ده‌ستی به‌سه‌ری داگرتبوو.
مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2/12/2010"
