سه‌رۆك كۆمارى توركیا داواده‌كات كێشه‌ى كورد به‌زوترین كات چاره‌سه‌ربكرێت
گولاَن/س.م
سه‌رۆك كۆمارى توركیا داواى چاره‌سه‌ركدرنى كێشه‌ى كورد ده‌كات له توركیا، و جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر كۆتایی هێنان به كێشه‌ى كورد به زوترین كات، و دوانه‌خستنى بۆ كاتێكى نادیار.
(عه‌بدولاَ گوڵ)سه‌رۆك كۆمارى توركیا له میانه‌ى كۆنگریه‌كى رِۆژنامه‌وانیدا له توركیا رِایگه‌یاند:
هیچ كێشه‌یه‌ك به شه‌رِ و چه‌ك هه‌ڵگرتن چاره‌سه‌ر ناكرێت به‌ڵكو ده‌بێته هۆى زیادكردنى كێشه‌كان و قوڵكرندنه‌وه‌ى برینه‌كان.
ده‌رباره‌ى دواخستنى پرسی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد بۆ دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى توركیا سه‌رۆك كۆمارى توركیا داواى كرد كه كێشه‌ى كورد پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا چاره‌سه‌ربكرێت و گوتیشى:
پێویسته كێشه‌ى كورد پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوى توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت و نه‌خرێته دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان چونكه واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا هێشتا به‌رِونى دیار نییه، و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد ده‌بێته هۆى ده‌ستبه‌رداربونى لایه‌نه‌كان له چه‌ك و توندوتیژى ئه‌مه‌ش بۆ توركیا زۆر پێویسته و ناكرێت دوابكه‌وێت.
برِیاره له ساڵى داهاتو هه‌ڵبژاردنى گشتى توركیا ئه‌نجام بدرێت.
له‌لای خۆیه‌وه (عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان)ـى سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان رِه‌خنه‌ى له عوسمان بایده‌میر گرت و ئه‌و وتانه‌ى رِه‌ت كرده‌وه كه رِایگه‌یاندبو واده‌ى چه‌كدارى كۆتایی هاتوه، و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه به‌رپرسانى پارتى كرێكارانى كوردستانیش بۆیان نییه له‌و لێدوانانه بده‌ن.
ئۆجه‌لان گوتى: پێویسته هه‌ركه‌س به كارى خۆیه‌وه سه‌رقاڵ بێت و ئه‌وانیش سه‌قاڵى كاره‌كانى خۆیان بن و شه‌قامه‌كان چاك بكه‌ن و چاڵه‌كان پرِ بكه‌نه‌وه تا چى تر منداڵى تێنه‌كه‌وێت نه‌ك سه‌رقاڵى ئه‌و لێدوانانه بن.
شایانى باسه هه‌فته‌ى رِابردو عوسمان بایده‌میرى سه‌رۆكى شاره‌وانى دیاربه‌كر رِایگه‌یاندبو كه واده‌ى چه‌ك كۆتایی هاتوه و پێویسته لایه‌نه چه‌كداره‌كان ده‌ستبه‌ردارى چه‌ك ببن.
سه‌رچاوه/ ئاكانیوز
