سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبووه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، وێرای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان و پیرۆزكردنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز ، سه‌رۆك بارزانی باسی پرۆسه‌ی ده‌ستنیشانكردنی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عیراقی بۆ روونكرده‌وه و رایگه‌یاند كه عیراق تووشی قه‌یرانێكی سه‌خت ببوو كه ئه‌نجامه‌كه‌ی دیار نه‌بوو ، هه‌ندێ لایه‌ن پێیان وابوو كه هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و قه‌یرانه‌وه نییه بۆیه پێیان باش بوو كه هه‌رێم لێی دووره په‌رێز بێت ، ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه بوو ، چونكه باری هه‌رێم به باری گشتی عیراقه‌وه به‌نده و باری هه‌ر دووكیان كار ده‌كاته سه‌ر ئه‌ویتر ، چۆن ده‌مانه‌وه‌ێ كوردستان به‌ره‌و پێش به‌رین پێویسته عیراقیش به‌هه‌مان شێوه به‌ره‌و پێش به‌رین ، داوامان لێكرا كه رۆڵێكی به‌رچاو له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه بگێرین و ئێمه‌ش له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی كه باری هه‌رێم و عیراق به گشتی به‌یه‌كه‌وه گڕێدراون ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان كرد و له روانگه‌ی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌دا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رایی له به‌غدا گرێدران و له ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه ئاگادار كرام بینیم هاوبه‌شه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق زۆرن ، واته به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له میدیاكاندا باس ده‌كران، بۆیه ئه‌مه وایلێكردم هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌عوه‌ت بكه‌مه هه‌ولێر كه به‌راستی رۆژێكی زۆر گرنگ و پڕبایه‌خ بوو بۆ كوردستان و ئه‌و بایه‌خ و گرنگیهكهشی له‌وه‌دا بوو كه یه‌كه‌م جار بوو ئه‌و لایه‌نانه پێكه‌وه دابنیشن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفتانه بده‌ن كه له كۆبوونه‌وه به‌راییه‌كاندا به هه‌ڵواسراوی مابوونه‌وه و ئیتر پاش ئه‌ویش چوومه به‌غدا و درێژه به كۆبوونه‌وه‌كان درا كه له ئه‌نجامدا توانیمان كۆمه‌ڵێ رێككه‌وتن ئه‌نجام بده‌ین و ده‌ستنیشانی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عیراق بكه‌ین .
سه‌رۆك بارزانی تیشیكی خسته‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 11ی تشرینی دووه‌می په‌رله‌مان و چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆك كۆمار و چۆنیه‌تی پێداگیری كورد له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و هێنانه‌دی داواكارییه‌كه‌ی و ئه‌و رۆژه‌ی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌روه دانا بۆ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی گه‌لانی عیراق و چۆنیش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه پێشوازییه‌كی گه‌رمی له لایه‌ن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا و عه‌ره‌بی و دراوسێ لێكرا .
د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌رباره‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه روونیكرده‌وه به حوكمی ئه‌وه‌ی كه له ناو باره‌كه‌دا بوو رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی روویدا گۆڕانێكی نه‌وعی گه‌وره بوو له سه‌نگی كورد له هاوكێشه‌ی عیراق و ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیدا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه گڕهوێكی زۆر هه‌بوو كه گوایه كورد ئه‌و پێگه‌یه‌ی جارانی نه‌ماوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و بۆچوون و ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كهدهدرا گرێكوێره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی كرایه‌وه و به‌راستی ئیداره‌یه‌كی نایابی ئه‌و هاوكێشانه‌ی كرد و توانی به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به قه‌یرانه‌كه بێنێت و له‌م رووه‌وه ده‌ستخۆشی له سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه و راشیگه‌یاند كه گه‌لی كوردستان شانازی به سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و هیوای خواست كه ئه‌و پێگه‌یه‌ی كورد له عیراقی نوێ‌دا هه‌یه‌تی به‌رده‌وام بێت و له به‌شی دووه‌می پرۆسه‌كه‌ش كه پێكهێنانی حكومه‌ته كورد زۆر به وریاییه‌وه بچێته ناو ئه‌و به‌شه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه قۆناغی داهاتوو له ڕووی بایه‌خه‌وه كه‌متر نییه له قۆناغی رابردوو و هیوای خواست كه به‌یه‌كریزی گه‌لی كوردستانه‌وه ده‌توانین ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ گه‌لی كوردستان دابین بكه‌ین و هێزیشمان له‌و یه‌كریزییه سه‌رچاوه ده‌گرێ.
ئه‌مه‌و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك ، له‌وانه باری ئه‌و خوشك و برا مه‌سیحیانه‌ی كه ڕوو له كوردستان ده‌كه‌ن و له‌م رووه‌وه سه‌رۆك بارزانی نیگه‌رانی خۆی نیشاندا له ئاست ئه‌و توندوتیژییه‌ی كه به‌رامبه‌ر به خوشك و برا مه‌سیحیه‌كان له شوێنه‌كانی دیكه‌ی عیراق ده‌كرێن و رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای كراوه‌یه بۆ ئه‌و خوشك و برایانه و حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌بێ له ئاماده‌باشیدا بێت و داوای له‌و لایه‌نانه‌ش كرد كه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و خوشك و برا مه‌سیحیانه هاوسۆزن بێنه پێش و هاریكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی باڵا پێك بهێنرێ به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌ندامێتی چه‌ند وه‌زیرێك و نوێنه‌رانی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان .
سه‌باره‌ت به وه‌زعی كوردستانیش ، سه‌رۆك بارزانی روونیكرده‌وه كه رۆژ له دوای رۆژ ماڵی كورد و كوردستان رێكتر ده‌بێت و برایه‌تی و یه‌كریزی قوڵتر ده‌بێته‌وه ، بۆیه پێویسته داموده‌زگاكانی هه‌رێم بكرێن به دامه‌زراوه‌یی ، كه ئه‌مه‌یش وا پێویست ده‌كات كه خۆمان له هه‌ر بۆچوونێكی حزبی دوور بخه‌ینه‌وه ، به حزبایه‌تی حكومه‌ت به‌رێوه ناچێت، من رێزم بۆ خه‌باتی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه كه ئه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وتانه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه ، به‌ڵام ئه‌مرۆ پێویسته پارتی و یه‌كێتی ببنه دوو حزبی مه‌ده‌نی ، ئێمه بۆیه ئه‌و وه‌زعه‌مان دروستكرد بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیر ببێ به وه‌زیر و كاتی بڕیاریش ده‌دا ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ی بێت ، هه‌ر وه‌زیرێك له ئه‌ركه‌كه‌یدا لاگیری لایه‌نه‌كه‌ی خۆی بكات با له ئێستاوه واز له پۆسته‌كه‌ی بێنێت ئه‌گینا ئه‌مه‌ی لێ قبول ناكرێ.
حكومه‌ت حكومه‌تی كوردستانه نه‌ك پارتی و یه‌كێتی و هه‌ر چی هێزی پێشمه‌رگه‌شه ده‌بێ بخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری پێشمه‌رگه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی باسی ئه‌و كه‌ره‌سته و داوو ده‌رمانه كرد كه ماوه‌یان به‌سه‌رچووه‌وه ده‌هێنرێنه هه‌رێمی كوردستان و داوای له وه‌زیره به‌رێزه‌كان كرد كه سه‌ره‌ڕایی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رپێچیانه ناوی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ش بێنه بڵاوكردن كه ئه‌و جۆره كه‌ره‌ستانه ده‌هێنن ، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی به ژیانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه ، نابێ ژیانی خه‌ڵكی بكرێته قوربانی قازانجی ژماره‌یه‌ك بازرگان.
له دوا ته‌وه‌ردا تیشك خرایه سه‌ر سێ بابه‌ت :
1- ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌م دواییه‌دا له‌سه‌ر پرسی دیارده‌ی كوشتنی ناموسپارێزی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه له ماوه‌ی 16 ساڵی رابردوودا زیاتر له 12 هه‌زار ئافره‌تی كورد كوژراوه و له‌م رووه‌وه وه‌زیری ناوخۆ ئه‌و ئاماری به درۆخسته‌وه.
2- سه‌رژمێرییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی عیراق و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌نجام دانی ئه‌و پرۆسه‌یه و له‌م رووهوش ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه كرایه‌وه و به‌رپرسیارێتی ئه‌گه‌ری دوا خستنیشی خرایه سه‌ر وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی فیدراڵ .
3- كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی و زیان نه‌گه‌یاندن به ژینگه و له‌م رووه‌وه هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و ته‌ندروستی چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك خسته‌ڕوو.
