نێچیرڤان بارزانی: توركیا پردی په‌رِینه‌وه‌ی ستراتیژییه‌ته‌كانی ئێمه‌ و ئه‌ورِوپایه‌

نێچیرڤان بارزانی: توركیا پردی په‌رِینه‌وه‌ی ستراتیژییه‌ته‌كانی ئێمه‌ و ئه‌ورِوپایه‌
گولاَن- ع. ا

له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی \"ئاكشام\"" ی توركی، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، دووپاتی كرده‌وه‌ توركیا رۆڵێكی به‌رچاو و كارای هه‌بوو له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و كۆتایی هێنانی ته‌نگژه‌ی سیاسی ئه‌و ولاَته‌.

له‌و دیمانه‌ تایبه‌ته‌ی ئاكشام له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی كه‌ ئێستا له‌ ولاَتی فه‌رِه‌نسایه‌، بارزانی دووپات له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر رۆڵی ئه‌نكه‌ره‌ نه‌بووایه‌ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ عێراق رووینه‌ده‌دا.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌یدا رێزدار سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ عێراق به‌ر به‌راورد له‌گه‌ڵ توركیا ولاَتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و خاوه‌نی نه‌وت و گازی خۆیه‌تی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توركیا ده‌روازه‌یه‌كی كراوه‌یه‌ بۆ عێراق و ره‌وانه‌كردنی نه‌وت بۆ جیهان.

رێزدار بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌ مانگی رابردوو دیمانه‌یه‌كی زۆر جیدی بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌نجامداوه‌و وه‌لاَمی زۆر ئیجابیشی له‌ ئه‌ردۆگان وه‌رگرتووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كرانه‌وه‌ی دیموكراتی به‌رِووی كورددا، رێزدار بارزانی پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و كرانه‌وه‌ی توركیا به‌ رِووی كورددا دووپاتكرده‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا به‌ پێویستیشی زانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ چه‌ك دابنێت و بگه‌رِێته‌وه‌ خاكی توركیا.

له‌ پرسیارێكدا كه‌ رۆژنامه‌كه‌ ئاراسته‌ی كرد سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی توركیاو ئه‌گه‌ره‌كانی دابه‌ش بوونی ئه‌و وڵاَته‌، بارزانی گوتی: به‌ دووری ده‌زانم ئه‌گه‌رێكی له‌و شێوه‌یه‌ رووبدات.

له‌ باره‌ی پرسیارێكدا كه‌ ئایا بۆچوونی بارزانی چۆنه‌ به‌رامبه‌ر تێرِوانینه‌كانی هه‌ر یه‌ك ولاَـه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاو ئه‌ورِوپا به‌رامبه‌ر رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست و توركیاو عێراق، رێزدار سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: تێرِوانینی ولاَته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌گشتی به‌رامبه‌ر ناوچه‌كه‌ تێرِوانێكی جێگیر نییه‌ به‌ڵكو ده‌یه‌وێت پیاده‌ی سیاسه‌تێكی فره‌ ره‌هه‌ندو لایه‌ن بكات، له‌و كاته‌ی ئه‌ورِوپا پێرِه‌وی سیاسیه‌تێكی ستراتیژی نه‌رم ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك تێرِوانینه‌كانی په‌یوه‌نده‌ به‌ ئاسایشی وزه‌، چونكه‌ ئێران و رووسیا دوو سه‌رچاوه‌ی باوه‌رِپێكراوی وزه‌ نین بۆ ئه‌ورِوپا بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی وزه‌ ماوینه‌ته‌وه‌، به‌نیسبه‌ت ئه‌ورِوپا گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و گاز له‌ رێگه‌ی توركیاوه‌ گرنگییه‌كی ستراتیژی بۆ ئه‌ورِوپا هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: شبكه‌ هذا الیوم للاخبار"
Top