فوئاد حوسێن: به‌رپرسانی ئێران، هه‌وڵی سه‌رۆکی هه‌رێمیان بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی سه‌رکرده سیاسییه‌کانی عێراق به‌رز نرخاند
دکتۆر فوئاد حوسێن له دیدارێکی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر دا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ شاری تاران و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئێرانی، گوتی: ئه‌م شانده که له نێچیرڤان بارزانی، فازڵ میرانی و به‌نده پێکهاتووه، دوێنێ ئێوارێ گه‌یشته تاران، ئه‌مڕۆ به‌یانی به‌رنامه‌ی شانده‌که ده‌ستی پێ‌کرد و سه‌ره‌تا چاومان به سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران دکتۆر عه‌لی لاریجانی که‌وت، له درێژه‌دا له‌گه‌ڵ دکتۆر سه‌عید جه‌لیلی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌سایشی نیشتمانی ئێران کۆبووینه‌وه و چه‌ند کاتژمێرێکی دیکه‌ش چاومان به مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نیژاد سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌وێت.
هه‌روه‌ها گوتی: \"له کۆبوونه‌وه‌کان کۆمه‌ڵێک ته‌وه‌ر خرانه‌ڕوو، ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی که باسکراوه به دوورودرێژی له‌سه‌ری ئاخاوتنمان کرد، له‌وانه، له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده سیاسییه عێراقییه‌کان له هه‌ولێر قسه‌مان کرد و به‌رپرسانی ئێرانی ده‌ستخۆشیان له سه‌رۆکی هه‌رێم کرد که توانیی بۆ یه‌که‌م جار له دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق، هه‌موو سه‌رکرده‌کانی ئه‌و وڵاته کۆبکاته‌وه.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: \""به‌ڕاستی ئه‌وه سه‌رکه‌وتنێک بوو هه‌م بۆ هه‌رێمی کوردستان و هه‌میش بۆ پرۆسه‌ی سیاسی عێراقیش. له درێژه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی تاران‌دا باسی پرۆسه‌ی دانووستاندن له عێراق کرا و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران خرایه‌ڕوو.\""
گوتیشی: \""به‌ڕاستی کۆبوونه‌وه‌کان له جه‌وێکی دۆستانه‌دا بوو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا و له خزمه‌تی گه‌لانی هه‌ردوولا دابێت.\""
فوئاد حوسێن سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وی کوتله سیاسییه‌کانی عێراق له هه‌ولێر گوتی: \""هه‌ر وه‌کوو ئاماژه‌م پێ‌کرد ئه‌و کۆبوونه‌ویه به پێشنیاری سه‌رۆکی هه‌رێم بوو، دیاره هه‌موو هێزه سیاسییه‌کان پێشوازیان له‌و پێشنیاره کرد و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاتن بۆ هه‌ولێر. ئه‌مڕۆش کۆبوونه‌وه‌کان له نووسینگه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت. به بڕوای من کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کان تاکوو رۆژی پێنجشه‌مه درێژه‌ی ده‌بێت.\""
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: \""رۆژی پێنجشه‌مه دانیشتنی ره‌سمی په‌رله‌مانی عێراقیه و مه‌فرووزه ئه‌گه‌ر سه‌رکرده سیاسییه‌کانی عێراق گه‌یشتنه ئه‌نجامێک ئه‌وه له کۆبوونه‌وه‌ی په‌رلمانی داهاتوو ئه‌و کات سه‌رۆکی په‌رلمان ده‌ستنیشان ده‌کرێت و هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆماریش هه‌ڵده‌بژێردرێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتنه ئاکامێک ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌یه.\""
دکتۆر فوئاد حوسێن سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشان کردنی مه‌سعود بارزانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتیی ناتۆی ئاتلانتیک گوتی: \""مه‌سه‌له‌ی رۆڵی کورد و رۆڵی سه‌رۆک بارزانی له‌به‌رچاوی زۆر خه‌ڵکه هه‌م له ناو عێراق، هه‌م له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و وڵاته و هه‌میش له دنیای ده‌ره‌وه. که ئه‌وه ده‌بینین و واقیعێکه که له چاوپێکه‌وتنه‌کانی سه‌رۆک بارزانی بۆ دنیای ده‌ره‌وه به چ شێوه‌یه‌ک پێشوازی لێده‌کرێت.\""
فوئاد حوسێن له کۆتایی ئه‌م دیداره‌دا گوتی: \""سه‌رۆک بارزانی وه‌کوو که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی ناوچه‌که و سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌وره ده‌یبینن. سه‌باره‌ت به‌و خه‌ڵاته راسته پێشنیارێک هه‌یه له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی ناتۆوه که ئه‌و خه‌ڵاته پێشکه‌ش بکه‌ن به سه‌رۆک بارزانی و ئێمه‌ش دیراسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین.\""
-PNA"
