مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم وجێگره‌كه‌ی لە پەرلەمانی كوردستان په‌سندكرد كران
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، كه‌به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه، كه له 5خاڵ پێكهاتبوو، كهتایبهتبوون به‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پێنج پرۆژه یاسا، كه‌بریتیبوون له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكانی پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگهشتوگوزارو پرۆژه یاسای مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم وجێگره‌كه‌ی و پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان و پێشنیاری یاسای زانكۆ تایبه‌تییه‌كان له‌گه‌ل پرۆژه یاسای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی راگیراوانی بێ پاساوی یاسایی له‌هه‌رێمی كوردستان.
لەبەشی دووەمی دانیشتنەكە پرۆژه یاسای مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم وجێگره‌كه‌ی خرایه‌روو، سه‌باره‌ت به‌مادده‌ی یه‌كه‌م كه‌تایبه‌ت بوو به‌دیاریكردنی مووچه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بری 15 ملیۆن دینار، هیچ گۆرانكارییه‌كی لێنه‌كراو به‌یه‌ك ده‌نگی دژ په‌سندكرا.
مادده‌ی دووه‌م كه‌تایبه‌تبوو بهدهرماڵهو مادده‌ی سێیه‌م مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌رۆكی هه‌رێم، وه‌كو خۆیان به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران.
مادده‌كانی چواره‌م تا شه‌شه‌می پرۆژه‌كه تایبه‌تبوون به‌مووچه‌و ده‌رماڵه‌و خانه‌نشینی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، هیچ گۆرانكارییهكیان تێدا نه‌كراو مادده‌ی چواره‌م به‌زۆرینه‌و پێنجه‌م وشه‌شه‌م به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكران.
دواتر راپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی یاسایی ودارایی پێشنیازی لابردنی مادده‌ی حه‌وته‌می كرد‌و ئه‌و پێشنیازه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌ی هه‌شته‌میش، كه‌تایبه‌تبوو به‌چۆنیه‌تی دابینكردنی پێویستییه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم وجێگره‌كه‌ی له‌دوای كۆتایی هاتنی ئهركهكهیانهوه، وه‌كو خۆی به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكراو مادده‌ی نۆیه‌میش تایبه‌ت بوو به‌حوكمه كۆتاییه‌كان وبهكۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
دواتر كۆی پرۆژه‌كه‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی به‌یه‌كه‌وه خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌یه‌ك ده‌نگی دژ په‌سندكرا، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی كوردستان كرد‌و راشیگه‌یاند: هه‌نگاوێكی گرنگه كه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌یاسا مووچه‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو دیاری ده‌كرێت.
