په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شتوگوزاری په‌سندكرد
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه، كه‌به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری شاره‌وانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری خوێنده‌وه، كه له 5خاڵ پێكهاتبوو، كهتایبهتبوون به‌خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پێنج پرۆژه یاسا، كه‌بریتیبوون له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكانی پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگهشتوگوزارو پرۆژه یاسای مووچه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم وجێگره‌كه‌ی و پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان و پێشنیاری یاسای زانكۆ تایبه‌تییه‌كان له‌گه‌ل پرۆژه یاسای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی راگیراوانی بێ پاساوی یاسایی له‌هه‌رێمی كوردستان.
دواتر خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار خرایه‌روو، كهبهردهوامبوون بوو له‌سه‌ر خستنه‌روو گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی وگه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم ،داوا له‌لیژنه‌ی یاسایی وشاره‌وانی كرا به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی پرۆژه‌كه، سه‌باره‌ت به‌مادده‌ی چواره‌می ئه‌سڵی پرۆژه‌كه، كه‌تایبه‌تبوو به‌ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری وه‌زاره‌ته‌كه‌و له‌دوو برگه پێكهاتبوو، دوای گفتوگۆكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌و دارشتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌كانی پێنجه‌م تا ده‌یه‌می ئه‌سڵی پرۆژه‌كه، تایبه‌تبوون به‌حوكمه كۆتاییه‌كان و په‌سندكردنی مادده‌كان به‌كۆی ده‌نگ بوو،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مادده‌ی هه‌شته‌م به‌كۆی ده‌نگ لابراو مادده‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ حوكمه كۆتاییه‌كان زیادكرا، كه‌به‌پێی ئه‌و مادده‌یه تاماوه‌یه‌كی كاتی وه‌زاره‌ته‌كه سه‌رپه‌رشتی داموده‌زگاكانی شوێنه‌وار ده‌كات.
دواتر كۆی پرۆژه‌كه‌و هۆكاره‌كانی ده‌رچوونی به‌یه‌كه‌وه خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكراو به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له‌وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و حكومه‌ت و په‌رله‌مانتاران كرد.
