مه‌سرور بارزانی پێشوازیی له سیناتۆری ئیتاڵی سێرجیۆ دی گریگۆلیۆ و شاندی یاوه‌ری کرد
ئه‌مه‌و له‌م دیداره‌دا، گرینگیی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی دوولایه‌نه و دواره‌وشی سیاسی و ئه‌منی هه‌رێم و عێراق تاوتوێ کرا و شاندیی میوان باری سه‌قامگیری ئاسایشی هه‌رێمیان به خاڵێکی ئیجابی و کاریگه‌ر بۆ پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێم وه‌سف کرد و ئومێدیان خواست که ئه‌م ره‌وشه‌ی له هه‌رێم هه‌یه سه‌رتاسه‌ری ئێراقیش بگرێته‌وه.
هه‌ر له‌م بواره‌دا سیناتۆر دی گرێگۆلیۆ، بوونی هه‌رێمی به په‌ناگه‌ی مه‌سیحیه‌کان و سه‌رجه‌م قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر، به هێمای سه‌رکه‌وتوویی کورد له بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامی لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له عێراق و ناوچه‌که‌دا زانی.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا شاندی ئیتاڵی، خواستی وپارتهکهیانی بۆ فراوانکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان و به‌رزکردنی ئاستی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه له هه‌رێمی کوردستان خستهرِوو .
هه‌ر له په‌یوه‌ندی به‌م ته‌وه‌ره‌وه مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی دێرینی دوولایه‌نه و رۆڵی له مێژینه‌ی ئیتاڵیا له دۆستایه‌تی و پاڵپشتیی کورد دا و جه‌ختی له‌سه‌ر گرینگیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆلیه‌کان له گشت بواره‌کانی سیاسی و ئابووری و که‌لتوری کرده‌وه.
