سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كونسوڵی گشتی پێشوو و نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له دیدارێكدا، جییرمی مهكادی كونسوڵی گشتی پێشووی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان ، به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و پشتگیرییه‌ی كه له ماوه‌ی كاركردنیدا له هه‌رێمی كوردستان لێی كردووه و رایگه‌یاند كه به بێ ئه‌و پشتگیرییه نه‌یده‌توانی كار‌و ئه‌ركه‌كانی وا به باشی ئه‌نجام بدات و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌ریتانیا بگه‌یه‌نێته ئه‌و ئاسته به‌رزه و ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه سه‌قامگیری باری كوردستان هۆكارێكی دیكه‌ی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هاتنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كۆمپانیاكانی به‌ریتانی بوو و هیوای خواست كه ئه‌و پشتگیرییه‌ی سه‌رۆك بارزانی له كونسوڵی گشتی نوێی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.
سه‌رۆك بارزانی، وێرای به‌خێرهێنانیان ، رایگه‌یاند كه ئێمه به چاوێكی رێزه‌وه سه‌یری هه‌وڵه‌كانی به‌رێز جییرمی مهكادی ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین له‌و ئه‌ركه نوێیه‌ی كه پێی ده‌سپێردرێ و ستایشی رۆڵی بهرێزیشانی كرد له پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا.
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له كونسوڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا كرد و هاوكات هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه پشتگیرییه‌كه‌ی بۆ كونسوڵی گشتی نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت.
كونسوڵی گشتی نوێ سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌و رایگه‌یاند كه شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه كه نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان بكات و دووپاتیكرده‌وه كه پشتگیری سه‌رۆك بارزانی ده‌بێته مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و .
هه‌روه‌ها پشتگیری وڵاته‌كه‌شی بۆ ده‌سپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی دووپاتكرده‌وه و هیوای خواست كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی عیراقی له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌دا بگه‌نه رێككه‌وتنێكی گشتگر له پێكهێنانی حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی عیراق بكات.
سه‌رۆك بارزانی سه‌باره‌ت به كارنامه‌ی كوردستانی رایگه‌یاند كه گشت بڕگه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی عیراق دان و قه‌واره‌ی كوردستایش قه‌واره‌یه‌كی حزبی یان سیاسی نییه ، به‌ڵكو قه‌واره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه‌و نابێ ئه‌وی كورد داوای ده‌كات لایه‌نه سیاسییه‌كانیش داوای بكه‌ن ، ئێمه كه داوای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كه‌ین وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م داوای ده‌كه‌ین نه‌ك وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ، هه‌روا سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی كه ئه‌گه‌ر كورد له حكومه‌تدا بكشێته‌وه حكومه‌ته‌كه ده‌بێ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه وه‌كو نه‌ته‌وه ئه‌م داوایه‌مان كردووه ، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك له‌م راستییه حالی بن.
