سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆرستییەكەی شاری ئەستەنبوڵ بە توندی مەحكووم دەكات

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆرستییەكەی شاری ئەستەنبوڵ بە توندی مەحكووم دەكات
ئەو كردەوە تیرۆرستییەی دوێنێ یەكشەممە 31/10/2010 ئێمەی دڵگران ونیگەران كرد كە لە شاری ئەستەنبوڵی توركیا روویدا ولە ئەنجامدا ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان وكارمەندانی دەزگاكانی پۆلیس وئاسایش برینداربوون.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وێڕای بە توندی ئیدانەكردنی ئەم كردەوە تیرۆرستییە، لە هەمان كاتدا هاوخەمیی خۆی بۆ كەسوكاری قوربانیانی ئەو رووداوە دڵتەزێنە دەردەبڕێ، هەر كردەوەیەكی تیرۆرستیش مەحكووم و ئیدانە دەكات لە لایەن هەر كەس و تاخمێكەوە ئەنجام بدرێت و زیان بە هاوڵاتیانی سڤیل و ئۆقرەیی وئاسایشی گشتی بگەیەنێ.


وتەبێژێك بە ناوی

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

1/11/2010
Top