شاوێس: كۆبوونه‌وه‌ی نێوان كوتله‌كان سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك كۆتایی پێهات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
دوێنێ ئێواره له ماڵی سه‌رۆكی شاندی دانووستكاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدای پایته‌خت ته‌واوی كوتله براوه‌كان به یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان گرێدا به ئامانجی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
لهمبارهیوه سه‌رۆكی شاندی دانووستكاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رۆژ نوری شاوێس رایگه‌یاند كۆبونه‌وه‌كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی نوێنه‌رانی كوتله براوه‌كان بوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌موو لایه‌ك له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كارا بكرێت و هه‌موو لایه‌ك ه به‌یكه‌وه كاری له سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی و پابه‌ند بوون به بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان.
روونیشی كرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ ئێواره‌دا نوێنه‌رانی كوتله‌كان تاوتوێی خشته‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان كوتله‌كانیان كرد، هه‌روه‌ها به وردی ئه‌و پرسانه‌یان تاوتوێ كردووه كه خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوان كوتله‌كان له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت دیاری ده‌كات، گوتیشی بۆ ته‌واو كردنی كاره‌كان برِیاردرا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دووباره كوتله‌كان به یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه.
سه‌باره‌ت به راده‌ی قبوڵ كردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له لایه‌ن ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و به‌شداری كردنیان له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوو، شاوێس گوتی: ئێمه رێككه‌وتوون له كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كه‌مدا خۆمان به دوور بگرێن له ورده‌كاری پۆسته سیادییه‌كان، به‌ڵكو ئه‌و پرسه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كوتله‌كان به‌جێماوه كه برِیاره ببێته درێژه پێده‌ری ئه‌و كۆبوونه‌وانه.
