عه‌لی سندی: لابردنی پرسیاری نه‌ته‌وه له فۆرمی سه‌رژمێری گشتیدا مه‌رِامی سیاسیی له پشته‌وه‌یه
ئه‌مرِۆ رۆژی چوارشه‌ممه عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی بالاَی سه‌رژمێری گشتی دانیشتووانه له‌هه‌رێمی كوردستان ، رایگه‌یاند لابردنی پرسیاری نه‌ته‌وه له‌سه‌رژمێری گشتی دانیشتووان دا ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ء ئه‌م هه‌نگاوه‌ش لادان له‌یاساء ده‌ستوری عێراق.
سندی ئه‌مرِۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه له‌ته‌لاَری كۆلیژی كارگێریء ئابووری به‌رِێوه‌چوو، تێیدا په‌یامنێری سایتی (گولاَن میدیا) ئاماده‌یبوو، رایگه‌یاند\" وه‌زیری پلاندانانی عێراق عه‌لی بابان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت پرسیاری نه‌ته‌وه له‌سه‌رژمێری گشتی دانیشتوواندا لاببرِێت، بیانووی ئه‌وه‌ش ده‌هێنێته‌وه گوایه پرسیاری نه‌ته‌وه له‌نێو فۆرمه‌كه‌دا توندوتیژی له‌عێراق ده‌نێته‌وه\"".
له وه‌لاَمی پرسیارێكدا عه‌لی سندی وتی\"" نه‌ك وه‌زیری پلاندانان هیچ كه‌سێك بۆی نییه هه‌نگاوی له‌م چه‌شنه بهاوێژێء به پێی یاساء ده‌ستوور ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌یان نییه، به‌لاَم ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌نجام درا لادانه له‌ده‌ستوور یاسا به تایبه‌ت یاسای ژماره40ی ساڵی2008ی په‌رله‌مانی عێراق برِگه‌ی یه‌ك، ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێت پرۆسه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی برِیاری له‌سه‌ردراوه به‌رِێوه‌بچێت چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێستای عێراق دایه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا\"".
زیاتر رایگه‌یاند\"" ئێستا خودی وه‌زیری پلاندانانی عێراق ئه‌م كارانه ئه‌نجام ده‌دات، به‌لاَم نازانین كێ له‌پشتی ئه‌و هه‌ولاَنه‌وه‌یه، بۆیه ئه‌م هه‌واڵه مه‌رِامی سیاسیی له‌پشته‌وه‌یه، ئامانجیش لێی ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان رابكێشنه نێو كێشه‌ء له پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوواندا بكشێینه‌وه\"".
وتیشی\"" ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ری گرت ئه‌وكات مافی خۆمان سه‌رژمێرییه‌كه ره‌ت بكه‌ینه‌وه، یاخود رێوشوێنی یاسایی بگرینه‌به‌ر \"".
روونی كرده‌وه\"" له‌به‌رِێوه‌چوونی 8سه‌رژمێری دا له‌عێراق پرسیاری نه‌ته‌وه له‌نێو فۆرمه‌كه هه‌ر هه‌بووه، به‌پێی پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تیش پرسیاری نه‌ته‌وه ده‌بێت له‌نێو فۆرمه‌كه‌دا هه‌بێت\"".
"
