سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان سەردانی ئەنجوومەنی سێناتی ئیتاڵیا دەكات

سەرۆكی هه‌رێمی كوردستان سەردانی ئەنجوومەنی سێناتی ئیتاڵیا دەكات
هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ ئیتاڵیا، ئه‌مڕۆ بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان، سەردانی ئەنجوومەنی سێناتی ئیتاڵیای كرد و لەلایەن لامبێرتۆ دینی سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی ئەنجوومەنی سێناتی ئیتاڵیاوە پێشوازیی لێكرا . لە دیدارێكدا، وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین بە دووەم دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی، لامبێرتۆ دینی باسی لە ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە ئێراق و بیناكردنی ئێراقی نوێ و پرۆسەی بە دیموكراتیزەكردنی ئەم وڵاتەدا كرد . هەروەها بایەخ و گرنگی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتاڵیای باسكرد و گوتی : هەرێمی كوردستان بەلای ئیتاڵیاوە زۆر گرنگە و جێگە و پێگەی تایبەتی هەیە . هەر لە دیدارەكەدا، سەرۆك بارزانی بە گشتی باسی لە پرۆسەی سیاسی ئێراق و هەروەها باسی لەوەشكرد كە هەرێمی كوردستان هەردەم خاڵی بەیەكگەیشتن و چارەسەری كێشەكانی ئێراق بووەو هیواشی خواست پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئیتاڵیا بچێتە قۆناغی زۆر پێشكەوتووترەوە .
Top