گوڵ: هۆكارى كێشه‌ى كورد كه‌مى دیموكراتیه‌ته‌ له‌ توركیا

گوڵ: هۆكارى كێشه‌ى كورد كه‌مى دیموكراتیه‌ته‌ له‌ توركیا

گولاَن/ساڵح محمد
له‌میانى پێشكه‌ش كردنى وتارێكیدا له‌ سه‌ره‌تایی ساڵى نوێى په‌رِله‌مانى توركیا عه‌بدولاَ گوڵ سه‌رۆك كۆمارى توركیا هۆكارى به‌رده‌وامى كێشه‌ى كورد و چاره‌سه‌رنه‌كردنى ئه‌و كێشه‌ى گه‌رِانده‌وه‌ بۆ كه‌مى دیموكراتیه‌ت له‌ توركیا.

(عه‌بدولاَ گوڵ) سه‌رۆك كۆماری توركیا رِایگه‌یاند: پێویسته‌ كێشه‌ى كورد به‌زوترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت و نه‌خرێته‌ سبه‌ینێ چونكه‌ هێشته‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌هه‌ڵپه‌سێردراوى و چاره‌سه‌رنه‌كردنى له‌داهاتودا ئاڵۆتر ده‌بێت.

گوتیشى: باشترین جێگه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد په‌رِله‌مانه‌ كه‌ مه‌رجه‌عى توركیایه‌.

گوڵ هۆكارى چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌ى كوردى گه‌رِانده‌وه‌ بۆ كه‌مى دیموكراتیه‌ت له‌ توركیا و رِایگه‌یاند:
دیموكراتیه‌ت تاكه‌ چاره‌سه‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان، بۆیه‌ پێویستمان به‌ ده‌ستورێكى دیموكراتیه‌ت و مه‌ده‌نى و نوێیه‌.

وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش به‌رامبه‌ر وته‌كانى سه‌رۆك كۆمارى توركیا، (سه‌لاَحه‌دین ده‌میرتاش) سه‌رۆكى پارتى ئاشتى و دیموكراتى كوردى له‌ توركیا پێشوازى له‌ وته‌كانى سه‌رۆك كۆمارى توركیا كرد و رِایگه‌یاند:
وته‌كانى عه‌بدولاَ گوڵ بوێرانه‌ ترین وته‌یه‌ كه‌ تائێستا هیچ سه‌رۆكێكى توركیا له‌مه‌وپێش باسى نه‌كردوه‌ كه‌ باسى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كورد بكات به‌ رِاشكاوى.
Top