ئۆجه‌لان: ئه‌گه‌ر حكومه‌تى توركیا كه‌سێك له ئێمه بكوژێت ئێمه 20 كه‌سیان لێده‌كوژین
گولاَن/ساڵح محمد
برِیاره دواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا كه‌برِیاره له ساڵى 2011 ئه‌نجام بدرێت عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان دووپرِۆتۆكۆڵ پێشكه‌شی په‌رِله‌مانى توركیا بكات به‌مه‌به‌ستى چاكسازى له‌ده‌ستورى توركیا و به‌ره‌وپێشچونى بارى ئه‌منى ئه‌و ولاَته.
له‌میانى چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌یدا (عه‌بدولاَ ئۆجه‌لان) سه‌رۆكى به‌ندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستان رِایگه‌یاند:
دوو پرِۆتۆكۆڵ ئاماده ده‌كه‌م دواى ته‌واوبونى هه‌ڵبژاردنه په‌رِله‌مانیه‌كه‌ى توركیا پێشكه‌شی په‌رِله‌مانى توركیای ده‌كه‌م ، كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به بوارى ئه‌منى توركیا و چۆنیه‌تى به‌ره‌وپێشچونى ئه‌منى ئه‌و ولاَته‌یه، و دوه‌میان بریتیه له چاكسازى له ده‌ستوری توركیا و به‌ره‌وپێشچونى دیموكراسیه‌ت له توركیا.
هه‌ر له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنى به پارێزه‌ره‌كه‌ى ئۆجه‌لان رِه‌خنه‌ى توندى له پارت و كه‌سایه‌تیه سیاسیه كوردیه‌كان گرت كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مدوایه‌ى هه‌كاری بێده‌نگ بون و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بو، و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ده‌بوایه سیاسیه‌كانى كورد به حكومه‌تى توركیایان رِڕگه‌یاندایه ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌نها كه‌سێك له‌ئێمه بكوژن ئه‌وا ئێمه 20 كه‌ستان لێده‌كوژین.
ئۆجه‌لان ئه‌نجامدانى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ى خسته ئه‌ستۆى حكومه‌تى توركیا و حكومه‌تى توركیا به‌ئه‌نجامده‌رى ئه‌و ته‌قینه‌وه له‌قه‌ڵه‌م دا.
