زمانی بیدەنگی و دان بەخۆداگرتن كۆدی ئاژاوەگێری و بارەگا سوتاندنی بەتاڵكردەوە
October 9, 2016
وتار و بیروڕا
پارتی دیموكراتی كوردستان بە دان بەخۆداگرتن و بێدەنگی و پاراستنی بارەگاكانی بزووتنەوەی گۆران لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك، هەوڵیدا نەوشیروان مستەفا و گۆڕان بە هۆش خۆیان بێنەوە و بگەرێنەوە بۆ ناو پرۆسەی سیاسی و چارەسەكردنی هەموو كێشەكان بەزمانی دیالۆگ و لیكتێگەیشن و دروستكردنی سازانی نیشمانی لەسەر ئەو پرسانەی رەهەندی نەتەوەیی و نیشتمانیان هەیە، بەڵام غروری نەوشیروان مستەفا و هەندێك لە هەڵسوراوانی ئەو بزووتنەوەیە ، زمانی بێدەنگی و دان بەخۆدا گرتنیان وەك تەسلییموون و چۆكدادانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرامبەر كەلتوری جنێودان و ئاژاوەگێری و سووتاندنی بارەگاكان لێكدایەوە، بۆ ئەمەش بەشێكی دیكەی بەرنامەی پیلانە دارێژراوەكەیان بۆ تێكدانی سەقامگیری و تەناهی كوردستان ئەوەبوو، كە ژینگەی ئاژاوەگێری و كەلتوری جنێودان و یەكتری سڕینەوە بگوازنەوە بۆ ناو پەرلەمان ، بۆ ئەوەی ژینگەی سەقامگیری و تەناهی هەولێر تیكبچێت و لەناو ئەو ژینگە ئاژاوە گێریەدا هێرش بكرێتە سەر كونسوڵخانەی دەوڵەتان و كۆمپانیاكانی بیانی بۆ ئەوەی كوردستان بە جێبهێڵن وپرۆسەی سەربەخۆی كوردستان شكست بهێنت.
لەبەردەم ئەم پیلان و ئاژاوەگێڕیەدا، پارتی دیموكراتی كوردستان كەوتە بەردەم چەندڕیانی چەندین بژارەكان كە هەر باشەكەیان لەناو ئەو بژارانەدا، خراپەكەیان بوو ، بۆیە بەناچاری لەنێوان بژارە ( خراپ و خراپتر و خراپترین) دان ، بژارە خراپەكە هەڵبژێرێت.
پارتی لە رۆژانی یەكەمی پیلانە ترسناكەكەی نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەی گۆڕان كە ئامانجیان ئەوەبوو كوردستان بسووتێنن، بە زمانی بێدەنگی و دان بە خۆدا گرتن هەردوو بژارەی( خراپتر و خراپترینی) تێپەراندبوو، بۆیە مابوەوە بریار لەسەر بژارە خراپەكە بدات، كە ئەویش دانانی سنورێك بوو بۆ نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەی گۆران و هەڵوەشانەوەی ئەو رێككەوتنە بوو كە پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرێدابوو، ئەمەش بەو مانایەی كاتێك نەوشیروان مستەفا و بەشێكی بزووتنەوەی گۆران ، بەشداریكردن لە پرۆسەی سیاسی و حكومەت، بۆ تیكدانی پرۆسەی سیاسی و هەڵوەشانەوەی حكومەت تێگەیشتبن ، ئەوا دەبێت ئەو لایەنە لەناو پرۆسە سیاسیەكە بكرێتە دەرەوە، ئەوجا لەبەر ئەوەی بەشێكی دیكەی پیلانەكەیان هەوڵدان بوو بۆ ئەوەی شكۆی پەرلەمانی كوردستان بشكێنرێت و لە دامەزراوەیەكی شەرعیەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوخۆی كوردستان بگۆرێت بۆ بەشێك لە كێشەكە و گۆڕینی خودی پەرلەمان بە ئامێرێكی سەربازی بۆ تیكدان و سووتاندنی كوردستان، ئەوا پارتی دیموكراتی كوردستان بە شێوازێكی مەدەنی و سەردەمیانە یوسف محەمەدی هەڵسوراوەی بزووتنەوەی گۆران و سەرۆكی ئەو كاتی پەرلەمانی ئاگادار كردەوە، ئەمجارەشیان وەك 19ی ئابی 2015 ، پەرلەمان نەكاتەوە بە ئامێرێكی سەربازی بۆ تێكدانی سەقامگیری كوردستان، بەڵام ئەم هەڵسوراوەی بزووتنەوەی گۆران كە نەیدەیزانی مانای پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان چی یە، تەحدای ئەم ئاگاداركردنەوە مەدەنی وسەردەمیانەی پارتی دایەوە و بریاریدا بگەرێتەوە بۆ هەولێر و رۆژی 19ی ئابی 2015 چۆن رەفتاری كردووە و پاشان تێكشكا، ئەمجارەیان هەمان رەفتار دووبارە بكاتەوە و تۆڵەی شكستكەی بكاتەوە، هەر بۆیە كاتێك یوسف محەمەد لەسەر راسپاردەی نەوشیروان مستەفا نەویست رێزی شكۆی پەرلەمانی كوردستان و رێزی خۆی وەك سەرۆكی پەرلەمان بگرێت، پارتی ناچار بوو پێی بڵێ فەرموو بگەڕێڕەوە بۆ گردەكەی زەرگەتە و لەناو مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆرانەوە، پیلانە فاشیلەكەی خۆت و نەوشیروان مستەفای ریكخەرەكەت جێ بەجێ بكە.

فهرهاد محهمهد