به‌بێ گه‌ره‌نتی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان بارزانی به‌شداری هیچ هاوپه‌یمانیه‌تێك ناكات
September 26, 2016
وتار و بیروڕا
**************
یه‌كێك له سیما جیاكه‌ره‌وه‌كانی به‌شداری سه‌رۆك مسعود بارزانی له پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی، ئه‌وجا ئه‌و هاوپه‌یمانانه وه‌ك ئێستا ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌وڵه‌تی عێراق بێت، یان وه‌ك سه‌رده‌می شاخ و پێش رووخانی رژێمی سه‌دام حوسێن هاوپه‌یمانی نێوان كورد و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسێۆنی عێراقی بووبێت، له‌میانه‌ی كۆنگره‌كانی ئۆپۆزسێۆنی عێراق له كوردستان و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، ئه‌وه‌یه كه بارزانی به‌بێ به‌رچاووڕوونی و گه‌ره‌نتیی مافه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان، ناچێته نێو هیچ پرۆسه‌یه‌كی بڕیار دروستكردنه‌وه، زۆرجاریش زۆر راشكاوانه به هه‌موو جیهانی راگه‌یاندووه كه كورد نه ده‌بێته پرد بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیكه، نه له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی دیكه‌ش كورد به‌شداری له پرۆسه‌یه‌كی بڕیاری سیاسی و سه‌ربازی ده‌كات.
بۆیه كاتێك له‌هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی بڕیار دروستكردندا، بارزانی بووه به‌شێك له‌و پرۆسه‌یه و خۆی رۆڵی سه‌ره‌كی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تێدا بینی، ئه‌وا ده‌بێت كاری چاودێری سیاسی، یان شرۆڤه‌كاری سیاسی له‌وه وردتر بێت ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و تایتڵانه بكاته‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كان، یان پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیاره‌كه ده‌خه‌نه‌ڕوو. به‌ڵكو ده‌بێت بگه‌ڕێت به‌دوای ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه بارزانی گه‌یاندۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كوردستان بكاته به‌شێك له‌پرۆسه‌ی ئه‌و بڕیار دروستكردنه. دیاره ئه‌و بنه‌مایانه‌شی كه له دیدی بارزانی-یه‌وه پێویسته كوردستان ببێته به‌شێك له‌و پرۆسه‌ی بڕیار دروستكردنه، بنه‌مایه‌كی ستراتیژی و سیاسی هه‌یه، نه‌ك ته‌نیا سه‌ربازی.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پرۆسه‌ی ئه‌و بڕیاره سه‌ربازییانه‌ی كه سه‌رۆك بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ناو پارێزگای نه‌ینه‌وا دروستی كردووه، ده‌بینین شێوازی دروستكردنی ئه‌و بڕیاره سه‌ربازییانه كاتێك زانراوه كه كاتژمێری سفر دیاریكراوه و شه‌ڕه‌كه ده‌ستی پێكردووه، وه‌ك ئازادكردنه‌وه‌ی به‌نداوی موسڵ، زوممار و ناوچه‌ی ره‌بیعه و چیای شنگال و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئازادكردنه‌وه‌ی شاری شنگال به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی بارزانی و به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ئهمریكاو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی. ئه‌م باكگراوه‌نده ئه‌وه‌مان پیشانده‌دات، پرسی ئازادكردنه‌وه‌ی شنگال و ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، دوای ئازادكردنهوهیان راسته‌وخۆ ده‌بنه به‌شێك له جوگرافیای باشووری كوردستان و جارێكی دیكه دانوستاندن له‌سه‌ر كوردستانیبوونی ئه‌و ناوچانه ناكرێت و ئه‌و ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه له ژێر ده‌ستی داعش، خۆی له خۆیدا ئه‌نجامدانی ئه‌و راپرسییهیه كه له‌مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه كوردستانییانه بۆ سه‌ر كوردستان. دیاره ئهمریكاو هاوپه‌یمانان و ده‌وڵه‌تی عێراقیش به شێوه‌یه‌كی زمنی رازی بوون كه دوای ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ئیدی هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ناكرێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ بده‌ین، ده‌بینین پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی ماوه‌ی زیاتر له 6-7 مانگه ده‌ستی پێكردووه و هه‌ولێرو به‌غدا به هه‌مانگی و هاوكاری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌مێكه له‌سه‌ر شێوازی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی له نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا گه‌یشتوونه‌ته جۆرێك له له‌یه‌كتری تێگه‌یشتن، سوپای عێراقیش كه له باشووری پارێزگای نه‌ینه‌واوه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وه‌ك شه‌رگات و گیاره‌ی ئازادكردووه، به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه، ئۆپه‌راسێۆنی ئه‌م دواییه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له ناوچه‌كانی مه‌خموور و گوێڕ بۆ زامنكردنی ئاسایش ئه‌و ناوچانه، دیسان ئه‌وه‌ش به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و لێكتێگهیشتنهیه كه ناوچه كوردستانییه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ن له كوردستان، وه‌ك بینیشمان پرۆسه سه‌ربازییه‌كه له‌ماوه‌ی كه‌متر له 48 كاتژمێر هه‌موو ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی خۆی به سه‌ركه‌وتوویی به‌ده‌ست هێنا.
بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر سه‌یری جوگرافیای ئیداری پارێزگای نه‌ینه‌وا بكه‌ین، ئه‌وا له‌سێ لاوه (باكوور، رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا) هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ته‌واوی ئه‌و ناوچه كوردستانییانه‌ی ئازادكردۆتهوه كه پێشتر له‌ده‌ستی داعشدا بوون، ته‌نانه‌ت هێزی پێشمه‌رگه به راده‌یه‌ك له سنووری شاری موسڵ نزیك بۆته‌وه كه ئێستا له‌به‌شی باكووره‌وه پێشمه‌رگه له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌دایه، هه‌روه‌ها له‌باشووریشه‌وه كه هێزه‌كانی عێراق به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه به‌م دواییه شه‌رگات و گیارهیان ئازادكرده‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له باشووریشه‌وه هێزه‌كانی عێراق له سنووری شاری موسڵ نزیك بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له‌ناو جوگرافیای ئیداری پارێزگای نه‌ینه‌وادا ناوشاری موسڵ شوێنێكی بچووكه كه به‌ده‌ست تیرۆریستانی داعشه‌وه ماوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی ناو شاری موسڵ له هه‌مانكاتدا واته رووخاندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی داعش له عێراقدا، ئه‌وا چۆن پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق له ساڵی 2003 بووه سه‌ره‌تای پرۆسه‌یه‌كی سیاسیی نوێ له عێراقی دوای سه‌دامدا، ئه‌وا پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ و رووخاندنی خه‌لافه‌تی تیرۆریستانی داعش‌یش ده‌بێته سه‌ره‌تای پرۆسه‌یه‌كی سیاسی بۆ عێراقی دوای داعش، ئه‌وجا چۆن عێراقی دوای به‌عس و سه‌دام حوسێن عێراقه‌كه‌ی سه‌رده‌می به‌عس و سه‌دام حوسێن نه‌بوو، هه‌موو شتێك گۆڕانكاری ریشه‌یی به‌سه‌ردا هات، ئه‌وا بێگومان عێراقه‌كه‌ی دوای داعش‌یش، عێراقه‌كه‌ی سه‌رده‌می نوری مالیكی نابێت كه سیاسه‌ته‌كانی بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دروست بێت و خه‌لافه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام رابگه‌یه‌نێت.
پێش ئه‌وه‌ی رژێمی سه‌دام حوسێن و به‌عس له ساڵی 2003 بڕووخێت، نه‌خشه‌یه‌كی رێگه بۆ عێراقی نوێ داڕ‌ێژرابوو و، كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئه‌مری واقیع له‌ناو نه‌خشه رێگه‌ی عێراقی نوێ‌دا وه‌ك ئه‌مری واقیع خۆی چه‌سپاندبوو، ئه‌و ئه‌مری واقیعه وه‌ك خۆی له ناو ده‌ستووری عێراقدا دانی پێدانرا، به‌ڵام به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی عێراق، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئۆباڵی حوكمڕانیی دیكتاتۆری به‌عس و سه‌دام حوسێن خرایه ئه‌ستۆی پێكهاته‌ی سوننه‌ی عه‌ره‌ب و پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی شیعه‌ش ئه‌و هه‌ڵه‌ی قۆسته‌وه و له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق به‌شێوازێكی هاوچه‌رخ بونیاد بنێته‌وه، هه‌وڵیدا تۆڵه له پێكهاته‌ی سوننه بكاته‌وه، له هه‌مانكاتیشدا له‌ناو پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی شیعه‌ی عێراقدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانی ده‌وڵه‌تمه‌دار و ئه‌زموونی ده‌وڵه‌تداری بوونی نه‌بوو، بۆیه نه‌خشه‌ڕێگه‌ی بونیادنه‌وه‌ی عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی و فره‌یی و په‌رله‌مانی، گۆڕا بۆ شه‌ڕی خوێناویی ناوخۆیی له نێوان شیعه و سوننه و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا دوچاری شكست و ئیفلیج بوون هات و، به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌و میكانیزمه‌ی له نێوان كوردستان و به‌غدا له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دانرابوو، له‌بار برا و نه‌توانرا جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام وێڕای هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ش ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی به فه‌رمی ئه‌و ناوچانه بگێڕێته‌وه بۆ سه‌ر كوردستان، به‌ڵام توانی ئه‌مری واقیعی كوردستانیبوونی ئه‌و ناوچانه به‌كرده‌یی فه‌رزبكات.
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان پێش ئه‌وه‌ی موسڵ به شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئازادبكرێتهوه و ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی داعش بڕووخێندرێت، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی كوردستان، ئه‌مری واقیعێكی دیكه‌ی دروستكردووه و توانیویه‌تی به قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كێشه‌ی ته‌واوی ئه‌و ناوچه كوردستانییانه چاره‌سه‌ر بكات و بیانكاته‌وه به به‌شێك له كوردستان، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه چۆن له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عس و سه‌دام حوسێن، سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ئه‌وه‌ی زامن كردبوو كه ده‌بێت عێراقی دوای سه‌دام حوسێن دان به‌و ئه‌مری واقیعه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بنێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه مامه‌ڵه بكات، ئه‌وا ئه‌مجاره‌ش پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی كوردستان بكاته به‌شێك له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ، ئه‌وه‌ی زامن كردووه كه ده‌بێت عێراقی دوای داعش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقیعی تازه‌ی دوای رووخانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش بكات، ئه‌و ئه‌مری واقیعه‌ی كوردستان له‌میانه‌ی شه‌ڕی داعش دروستی كردووه، بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستانه به‌كرده‌یی له‌سه‌ر جوگرافیای باشووری كوردستان، به‌ڵام ئه‌م ده‌وڵه‌ته كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌یه، ئه‌م كێشانه پێویستیان به‌وه‌یه به دیالۆگ و ناوبژیوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئهمریكاو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌دیوێكی دیكه‌دا ئه‌م كێشانه‌ی ئێستای كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی سایكس پیكۆ چاره‌سه‌ر بكرێن، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا عێراق و كوردستان كێشه‌ی سنوور و پێشمه‌رگه و دارایی به دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وكاته قسه‌كردن له‌سه‌ر شێوازی پێوه‌ندیی تازه‌ی نێوان كوردستان و عێراق ، نه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان و نه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌ربه‌رستێكی ئه‌وتۆی له‌به‌رده‌مدا نامێنێت.

فه‌رهاد محه‌مه‌د