بەڵێ بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان ریفراندۆم لە ڕوانگەی یاسا و زانستە سیاسییەکان

بەڵێ بۆ ریفراندۆم و  سەربەخۆیی کوردستان ریفراندۆم لە ڕوانگەی یاسا و زانستە سیاسییەکان

تالیب عەبدولعەزیز*

مەبەست لە ریفراندۆم یان گشتپرسی
لە زمانی ئینگلیزی وشەی(Referendum)و لە عەرەبی وشەی(الاستفتاء) بەکاردێ، لە زمانی کوردی وشەی (ڕاپرسیی گشتی) یاخود (گشتپرسی) بەکاردێ. لەم ڕاپۆرتە وشە باوەکە(ریفراندۆم) زیاتر بەکاردێ. لە پڕۆسەی ریفراندۆم بابەتی جۆراوجۆری سیاسی و یاسایی و ئابووری و دارایی و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی دەخرێتە بەردەم گەل(گەل، بەمانا سیاسییەکەی واتە ئەو ەاووڵاتیانەی کە مافی دەنگدانیان ەەیە)، بۆئەوەی بڕیاری لەسەر بدەن. ریفراندۆم لە گرنگترین شێوازەکان، یاخود ڕێوشوێنەکانی دیموکراسیی نیمچە ڕاستەوخۆیە. تەنانەت زۆربەی شێواز و لایەنە پڕاکتیکیەکانی دیموکراسی نیمچە ڕاستەوخۆ لە دوایدا ەەر بە ریفراندۆم یەکلادەکرێنەوە. دواتر تیشک دەخەینەسەر ئەم شێوازانە. لە ڕاستیدا ریفراندۆم گرنگیی خۆی ەەیە لە ەەستکردنی ەاووڵاتی بە ڕۆلی لە بەڕێوەبردنی وڵات؛ ەاووڵاتیان بەشداری سیاسی فیعلی و ڕاستەوخۆیان دەبێت لە دروستکردنی بڕیاری سیاسی و تەعبیر لە ئیرادەی خۆیان دەکەن.
ریفراندۆم لە پڕەنسیپەکانی دیموکراسییە
لە سەرەتادا پێویستە بڵێین وشەی دیموکراسی (Democracy)وشەیەکی یۆنانی کۆنە بە واتای حوکمڕانیی گەل و ەیچ دەسەڵاتێک لە سەرەوەی ئیرادەی گەل نییە، بەڵکو گەل خۆی سەرچاوەی ەەموو دەسەڵاتەکانە. کەواتە پەنابردن بۆ سیستمی دیموکراسی لەڕاستیدا زەرورەتێکی عەقڵییە بۆ بەدامەزراوەکردنی دەسەڵات و زەرورەتی بوونی سیستمی دیموکراسی و گرینگی پێدانمان بە مەبەستی ڕێزگرتن و داننانە بە ئیرادەی گەل. ریفراندۆم ڕێگاێکە بۆ دەربڕینی ئەم ئیرادەیە و بەشدارییەکی ئاشتییانەی گەلە لە بەڕێوەبردنی دەسەڵات لەپاڵ نوێنەرانی گەل خۆی .
ڕۆبیرت دال (Robert Dahl) پێیوایە کە دیموکراسی تەواو و بێخەوش لە واقیعدا نییە، بەڵکو ئەم ئاستە لە دیموکراسی تەنیا کۆمەڵێک بیرۆکە و تێڕوانین وپێوەرن کە دەتوانین واقیعی پێ ەەڵبسەنگێنین. لە ڕووی پڕاکتیکییەوە دال پێنج پێوەری داناوە بۆ ئەوەی سیستمیک بە دیموکراسی پێناس بکەین، ئەوانیش بریتین لە:
• بەشداریی فیعلی و کاریگەر: واتە پێویستە ەەڵی یەکسان و کاریگەر بڕەخسێنرێت بۆ ەەموو ئەندامانی کۆمەڵگە بۆ ئەوەی بۆچوونەکانیان بخەنەڕوو سەبارەت بەوەی کە پڕۆسەی سیاسی پێویستە لە وڵات چۆن بێ.
• یەکسانی لە مافی دەنگدان: واتە ەەموو دەنگدەران ماف و ەەڵی یەکسانیان ەەبێ لە دەنگدان لەکاتی بڕیاردان و ەەریەک لە دەنگەکانیش سەنگیان یەکسان بێ.
• تیگەیشتنێکی تەواوی دەنگدەران لە بابەتەکان و بە تەواویش چاوکراوە بن: دەبێت ەەڵی یەکسان بڕەخسێ بۆ ئەوەی ەەموو ەاووڵاتیان زانیاری تەواویان ەەبێ لەسەر پڕۆسەی سیاسی و سیاساتی بەدیل و ئەگەری دەرئەنجامە چاوەڕانکراوەکانی ەەر سیاسەتێک.
• ڕیکخستنی خشتەی کارەکان: واتە پیویستە گەل ەەمووکات ەەوڵی ئەوەی ەەبێت کە چۆن بابەت و کێشە و پرسەکان بخاتە خشتەی کارەکان و جێبەجێکردن و چارەسەرکردنی پرسەکان لەڕێگەی پڕۆسەی دیموکراسی.
• ئەم مافانەی چوار خاڵەکەی پێشوو ەەموو ەاووڵاتیانی پێگەیشتوو(بالغین)بگرێتەوە.
ریفراندۆم وەک شێوازێکی
دیموکراسیی نیمچە ڕاستەوخۆ
سێ شێواز لە پەیڕەوکردنی سیستمی دیموکراسی ەەیە کە بریتین لە:
• دیموکراسیی ڕاستەوخۆیە: لەم پرۆسەیەدا گەل خۆی ڕاستەوخۆ دەبێتە دروستکەری بڕیارە سیاسییەکان؛ ئەم جۆرە سیستمە بۆ سەردەمی دەوڵەتە شاری یۆنانییەکان دەگەڕێتەوە.
• سیستمی دیموکراسی نوێنەرایەتی: مەبەست لەم جۆرەیان گەل نوێنەری خۆی ەەڵدەبژیرێ و ڕایدەسپێرێ بۆ ئەوەی بە نوێنەرایەتی گەل لە جێگای ئەوان و بە ناوی ئەوان بە شێوەیەکی خولی پەیڕەوی حوکمڕانی بکەن. لە بنەماکانی ئەم سیستمە بوونی پەرلەمانێکی ەەڵبژێردراوە، ئەم پەرلەمانە نوێنەرایەتی ەەموو نەتەوەکە بکات.
• دیموکراسیی نیمچە ڕاستەوخۆ: ئەمەیان سیستمێکی مام ناوەندییە لە نێوان دیموکراسیی ڕاستەوخۆ و دیموکراسیی نوێنەرایەتی؛ دیموکراسیی نیمچە ڕاستەوخۆ پێویستی بە بوونی دەستەیەک و دامەزراوەیەکی سیاسی ەەڵبژێردراو ەەیە کە نوێنەرایەتی گەل بکات لە حوکمڕانیی وڵات، جگە لەمە گەل ەەندێ دەسەڵات بۆ بڕیاری خۆی دەەێڵێتەوە وە لە دەستوور دیاریدەکرێ. کەواتە دیموکراسیی نیمچە ڕاستەوخۆ سیستمێکی دیموکراسی نوێنەرایەتی پێشکەوتووە. کە وادەکات پەرلەمان و سەرۆکی ەەڵبژێردراو پێوەندییان بە گەل نەپچڕێ و لە زۆر بابەتی گرینگ بۆ ڕای گەل بگەڕێنەوە.
ریفراندۆم لە بنەماکانی تیۆری سەروەریی گەلە
دوو تیۆر بۆ سەروەریی گەل ەەیە کە بریتین لە:
• تیۆری سەروەریی نەتەوەیی: ئەم تیۆرە واسەیری کۆمەڵگە دەکات وەک کوتلەیەکی یەکگرتوو، پێیوایە کە سەروەریی نەتەوە یەک پارچەیە، یەک کوتلەیە و بەش بەش ناکرێت لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگە و ەیچ سەروەرییەک لە سەرەوەی ئەم سەروەرییە نییە، بەڵام لەکاتێکدا نەتەوە خۆی کەسایەتییەکی مەعنەوییە ناتوانێت تەعبیر لە ئیرادەی خۆی بکات، بۆیە پێویستە دامەزراوەیەکی سیاسی (کە پەرلەمانە) تەعبیر لەم ئیرادەیە بکات. لە دەرئەنجامەکانی پابەندبوون بەم تیۆرە، ماف پێ نەدان بە ەاووڵاتیان بۆ پەیڕەوکردنی حوکمڕانی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ دروستکردنی بڕیاری سیاسی. لەبەر ئەوەی تەنیا ڕیگا بە نوێنەرانی نەتەوە دراوە کە تەعبیر لەم ئیرادەیە بکەن. ەیچ دەرفەتێک بۆ ەاووڵاتیان ناەێڵێتەوە بۆ ەەڵسان بە ریفراندۆم، یاخود تانەگرتن لە یاساکان، یاخود ەەر بەشدارییەکی ڕاستەوخۆ لە دروستکردنی بڕیاری سیاسی. جگە لەمە نوینەرەکانی ەەڵبژێردراو لەلایەن دەنگدەران بەرپرس نین بەرامبەر بە دەنگدەرانیان، لەبەر ئەوەی ئەوان نوێنەرایەتی نەتەوە دەکەن، نەک بازنەی ەەڵبژاردنەکەیان، واتە ئەرکی دەنگدەرانە نوێنەری نەتەوە ەەڵبژێرن، کاتێک دەنگدان ئەرک بێ، دەتوانرێ مەرج دابنرێ بۆ بەشداری لە دەنگدان وەک مەرجی: سەروەت و ئاستی خوێندەواری و مەرجی چینایەتی و ...تاد.
٢-. تیۆری سەروەریی گەل: سەروەریی بە پێی ئەم تیۆرە پیکەاتووە لە کۆمەڵێ بەش کە ەەر ەاووڵاتیەک بەشێکی بەردەکەوێت. لە دەرئەنجامەکانی ئەم تیۆرە گەل خۆی دەتوانێت پەیڕەوی حوکمڕانی بکات، بڕیاری سیاسی ڕاستەوخۆ دروست بکات بەبێ ەیچ نێوەندگەرێک، یاخود بڵێین نوێنەرێک. وەک پەیڕەوکردنی ریفراندۆم، پێشنیاری پڕۆژەیاسا، لادانی سەرۆکی کۆمار، لادانی نوێنەر و....تاد. بە پێی ئەم تیۆرە دەنگدان مافە، نەک ئەرک و ەیچ مەرجێک قەبووڵ ناکرێت لە سەر دەنگدەر، تەنیا مەرجە ڕۆتینییەکانی تەمەن و توانا و سەلامەتی عەقڵی و ڕەگەزنامە نەبێت.
ەەر بۆیە بۆ پڕۆسەی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم جگە لە مەرجە روتینییەکان بۆبەشداریکردن پێویستە چەند مەرجێکی تایبەتی تیابێ، لەوانە:
• ەۆشیاری تەواوی دەنگدەران سەبارەت بە پرسی ریفراندۆم و ئەو بابەتانەی خراوەتە ریفراندۆمەکەوە. بۆ نموونە کاتێ بابەتی ڕیفرندۆمەکە بڕیاردان بێ لەسەر دەستوور، بەلایەنی کەم دەبێت زانیارییان دەربارەی ەێڵە گشتییەکانی ئەم دەستوورە ەەبێت. یاخود کاتێک بابەت مەسەلەی سەربەخۆیی بێ، زۆر پرسیار پێویستە بخرێتەڕوو، وەک: دەوڵەت چییە؟ چۆن دەبین بە دەوڵەتی سەربەخۆ؟ تەحەددییەکان چین؟ ئایا چ دەستکەوتێکمان دەبێت لە بوون بە دەوڵەت؟ بۆچی دەبێت دەوڵەتی سەربەخۆمان ەەبێت؟ لە بواری سیاسی گرنگییەکەی چییە؟ لە بواری ئابووری گرنگییەکەی چییە؟ ئایا پێویستە ەەرێمی کوردستان ببێت بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ، یاخود لە چوارچیوەی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵدا بمێنێنەوە؟ سنووری ئەم دەوڵەتە لە کوێوە تا کوێیە؟ دوای بوونمان بە دەوڵەت پێوەندییە دەرەکییەکانمان چۆن دەبێت؟ ستراتیژیەتەکان بەرامبەر بە بەشەکانیتری کوردستان چۆن دەبێت؟ خودی ریفراندۆمەکە؛ ئایەا ڕاوێژە بەگەل، یاخود بڕیاری بنیادنانی دەوڵەتە لە لایەن گەلەوە؟ و...ەتد .
• بابەتی خراوەڕوو، پێویستە ڕوون و ئاشکرا بێ و ەاووڵاتی بە ئاسانی لێی حاڵی ببێ. پرسیارەکان پێویستە ڕوون و ڕاشکاوانە بێ، نەک ناڕوون و مەبەستی تری بە دواوەبێ لەلایەن دەسەڵاتداران.
• بوونی ژینگەیەکی ئازاد بۆ چالاکییەکان دوور لە ەەموو فشارێک؛ پێویستە ەەموو قۆناغەکانی پڕۆسەی ریفراندۆم (پڕوپاگەندەکان و دەنگدان و ژماردنی دەنگەکان و ئامارەکان و چاودێری پڕۆسەکە و ڕاگەیاندنی دەرئەنجامەکان) بە شیوەیەکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە و بەپێی یاسا بەڕێوە بچێ و لە ژێر چاودێریی گەل و دادگا و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا بێ.
• بڕیاری گەل لە ریفراندۆمەکاندا دەبێت بڕیاری یەکلاکەرەوە بێ بۆ ئەم پرسەی کراوەتە بابەتی ریفراندۆم، گەڕانەوە بۆ ڕای گەل تەنیا بۆ ڕاوێژ نەبێت، چونکە گەل خۆی خاوەن سەروەرییە و سەرچاوەی دەسەڵاتە و خاوەن بڕیارە.
جۆرەکانی ریفراندۆم
بە پێی بابەت و کات و دەرئەنجام
ریفراندۆم بۆ زۆر بەمەبەستی جیاواز ئەنجامدەدری، لەوانە:
یەکەم: جۆرەکانی ریفراندۆم لە ڕووی بابەتییەوە:
١- ریفراندۆم سەبارەت بە دەستوور
- ریفراندۆم سەبارەت بە دامەزراوەکردنی دەستوور(الإستفتاء التڕسیسی)، ئەمەش بریتیە لە خستنەڕووی دەستوورێکی نوێ بۆ گەل بۆ ئەوەی گەل بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بڕیاری لەسەر بدات و ئەم دەستوورە دامەزراو بکات. بە چاوپۆشین لەوەی کە ڕەشنووسی دەستوورەکە لەلایەن پەرلەمان، یاخود لیژنەیەکی باڵا داڕشتنی بۆکراوە.
- ریفراندۆم سەبارەت بە ەەموارکردنەوەی بەندەکانی دەستوور؛ لە ەەندی دەستووری وڵاتان ەاتووە ەەموارکردنەوەی بەندێک، یاخود زیاتر لە دەستوور پەیوەستکراوە بە ڕاپرسی و گەڕانەوە بۆ گەل، لە ەەندێ دەستوور ئەمەی بە کارێکی ئیجباری و داناوە کە دەبێت دەسەڵاتی سیاسی بگەڕێتەوە بۆ ڕای گەل، لە ەەندێ دەستووری دیکە بە کارێکی ئارەزوومەندانە دانراوە و دەسەڵات دراوەتە سەرۆکی وڵات، یاخود پەرلەمان، یاخود ژمارەیەکی دیاریکراو لە ەاووڵاتیان.
٢- ریفراندۆم سەبارەت بە پڕۆژە یاساکان:
- لێرەدا گەل وەک دەسەڵاتی یاسادانان ەاوبەشی پەرلەمان دەکات، جا چ یاسای ئاسایی، یاخود یاسای ڕێکخستن، ەاووڵاتیان ئەم پڕۆژە یاسایە قەبووڵ نەکەن، ناچیتە بواری جێبەجێکردنەوە. زۆر دەستوور کار بەم پڕەنسیپە دەکەن، لەمانە دەستووری دەوڵەتی فیدڕاڵی سویسڕا لە ساڵی ١٩٩٨، ەەروەەا لە دەستووری ئیتاڵی و فەڕەنسیدا ەاتووە، کە ریفراندۆم لە ڕووی یاساییەوە زۆر بوار و لایەن دەگرێتەوە، وەک: لایەنی سیاسی، دارایی نموونە (١٣) پێشنیارە دارییەکەی ١٩٧٨کالیفۆڕنیا و ریفراندۆمی دووی مارسی ١٩٧٥ی سویسڕا سەبارەت بە دراو. ریفراندۆم سەبارەت بە کێشە کۆمەڵایەتی و ئەخلاقییەکان وەک ریفراندۆمی ئیتاڵیا لە١٩٧٤سەبارەت بە تەڵاق و...ەتد .
٣- ریفراندۆم سەبارەت بە پرسە سیاسییەکان، ئەمەش دەکرێت بە چەند جۆرێک :
- ریفراندۆم سەبارەت بە ەەڵبژاردنی جۆری سیستمی سیاسی (پاشایەتی، کۆماری و...تاد). نموونە دەنگدان بە سیستمی کۆماری ئیتاڵیا لە ١٠/یۆنیۆ/١٩٤٦، و دەنگدان بە زۆرینەی ڕەەا سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی سیستمی پاشایەتی وبنیادنانی سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نیسان/١٩٧٩.
- ریفراندۆم سەبارەت بە بەشداریی وڵات لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان، یاخود کێشانەوەی، نموونە: دەرچوونی ئەڵمانیا لە (عێبە الامم) لە ساڵی ١٩٣٣.
- ریفراندۆم سەبارەت بە مافی چارەی خۆنووسین، یاخود بەشداریی وڵات لە یەکێتی کۆنفیدڕاڵی، نموونە: ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ەەرێمی کیوبک لە کەنەدا لە مایۆی ١٩٨٠ کە لە ئەنجامدا ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری سودان لە ٩/کانونی دووەم/ ٢٠١١ سەرکەوتنی بەدەستەێنا. ریفراندۆم سەبارەت بە سەربەخۆیی ئۆسکۆتلاندا لە ١٨/ئەیلول/٢٠١٤ زۆرینە لەسەر مانەوەیان لە چوارچیوەی وڵاتی بەریتانیا بڕیاریان دا.
- ریفراندۆم سەبارەت بە دابەشبوونی ئیداری ناوچە و ەەرێمەکان؛ نموونە: لە مادە ١١٩ی دەستووری عێراقی ەاتووە: (ەەر پارێزگەیەک، یاخود زیاتر دەتوانێت لە ڕێگای ریفراندۆم ەەرێمی فیدڕاڵی پێکبەێنن)، ەەروەەا لە مادەی ١٤٠دا ەاتووە: (....ئاساییکردنەوەی بارودۆخ، سەرژمێری و ریفراندۆم لە کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆ دیاریکردنی لایەنی ئیداری بەڕێوەبردنی ەاووڵاتیانی ناوچەکان....)، یاخود ریفراندۆم سەبارەت بە خۆبەڕێوەبردن (الحکم الژاتی)، نموونە: ریفراندۆمی ناوچەکانی ئۆسکۆتلاندا و ویڵز لە بەریتانیا لە مارسی١٩٧٩کە زۆرینەی نەەێنا.
- ریفراندۆمی دادوەرایەتی گەل لە پرسە ەەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەت و پەرلەمان، نموونە: بە پێی دەستووری ڤایمەری ئەڵمانی ١٩١٩(ەەرکاتێک کە ناکۆکی بکەوتایەتە نێوان زۆرینە و کەمینەی ئەنجومەنی نوێنەران، یاخود لە نێوان ئەم ئەنجومەنە و ئەنجومەنی ئیمپراتۆری، یاخود لە نێوان سەرۆکی ڕایخ و پەرلەمان، دەبوایە بگەڕێنەوە بۆ ریفراندۆم). ەەروەەا لە مادە/ ٤٦ لە دەستووری چیکوسلۆفاکیا-ش ەاتووە: (ەەر پڕۆژە یاساێکی حکومەت کاتێ کە پەرلەمان ڕەتی بکاتەوە، حکومەت دەتوانێ بیخاتە ریفراندۆم.)
دووەم: جۆرەکانی ریفراندۆم لەڕووی ئەرکی پێەەڵسانی :
- ریفراندۆمی ئیلزامی؛ واتا دەستوور، بڕیاریداوە ەەندێ بابەت تەنیا لەڕێی ریفراندۆم گەل خۆی دەبێت بڕیاری لەسەر بدات ، ەەروەک ئەم مادانەی دەستووری عێراقی کە باسمانکرد (مادە/١١٩، ١٢٦، ١٤٠).
- ریفراندۆمی ئارەزومەندانە : ئەم جۆرەیان بە دەقی دەستووری فەڕزنەکراوە بەڵکو پەرلەمان یاخود سەرۆکی وڵات پێشنیاری دەکات.
سێیەم :ریفراندۆم لە ڕووی ەێزی سەپاندنی دەرەنجامەکانی :
- ریفراندۆمی دەرئەنجام سەپێنراو؛ پەرلەمان و حکومەت دەبێت پابەند بن بە دەرئەنجامەکانی ئەم جۆرە ریفراندۆمە بەپێی دەستوور.
- ریفراندۆمی ڕاوێژکاری: مەبەست لێی ڕاویژکردنە بەگەل سەبارەت بە بابەتێک. لەم حاڵەتەدا دەسەڵات بۆی ەەیە کار بە دەرئەنجامەکانی ئەم ریفراندۆمە بکات، یاخود نا. زۆرجار حکومەت پەنا بۆ ئەم جۆرەیان دەبات بۆ پڕۆژەیاساکانی بەر لەوەی پێشکەش بە پەرلەمانی بکات بۆ ئەوەی پەرلەمان ڕەتی نەکاتەوە.
چوارەم - جۆرەکانی ریفراندۆم لەڕووی کاتی پەنابۆبردنی؛ دەکرێت بە دوو جۆر :
- ریفراندۆمی پێشوەختە: واتە پەرلەمان پڕۆژەیاساکان دەخاتە بەردەم ڕای گەل بەر لە دەنگدان لەسەری لەلایەن پەرلەمانەوە .
- ریفراندۆمی دوایی (اللاحق): بەپێی ئەم جۆرەیان پەرلەمان ئەم یاسایانەی کە پێشتر بڕیاری لەسەرداوە، دەخاتە ریفراندۆمەوە، ئەم یاسایە ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە تا گەل ڕەزامەندی لەسەر نەدات.
پێنجەم : ریفراندۆم لە ڕوی دەنگدانی گشتی دەکرێت بە دوو جۆر:
- ریفراندۆمی گشتی: واتە جگە لە مەرجە تەکنیکییەکان بۆ بەشداریکردن ەەموو ەاووڵاتیان مافی دەنگدانیان ەەیە .
- ریفراندۆمی سنووردار(مقید): واتە جگە لە مەرجە تەکنیکییەکان بۆ بەشداریکردن مەرجی دیکە ەەن کە ڕیگرن لە بەردەم بەشێ لە ەاووڵاتیان کە مافی دەنگدانیان ەەبێ، وەک: بێبەشکردنی ڕەگەزی مێینە، تایبەتکردنی دەنگدان بە چینێکی کۆمەڵایەتی و...تاد.
جیاوازی نێوان ریفراندۆم و ئەو پڕۆسە سیاسییانەی لەیەکتری دەچن
- جیاوازی نێوان ریفراندۆم و ەەڵبژاردنە گشتییەکان:
ەەڵبژاردن بریتییە لەو پڕۆسەیەی تیایدا پاڵێوراوەکان دیاریدەکرێن و پڕۆگرامەکانیان ڕادەگەیەندرێ و لە دواییدا دەنگدەران دەنگیان پێدەدەن بۆ ئەوەی بە نوێنەرایەتی ئەوان حوکمڕانیی وڵات بەڕێوەببەن، بەڵام ریفراندۆم جیایە لێرەدا گەل خۆی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ حوکمڕانی دەکات؛ خۆی دروستکەری بڕیاری سیاسییە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، کە بڕیار لە سەر دەستوور و پڕۆژەیاسا و پرسە سیاسییەکانی وڵات دەدات.
- جیاوازی ریفراندۆم لە پڕەنسیپی شوڕا(الشوری) لە ئیسلامدا:
شوڕا یەک لە بنەماکانی ئایینی ئیسلامە. ەەردوو پڕۆسەکەی شوڕا و ریفراندۆم داوای ڕا و بۆچوون دەکەن، بەڵام جیاوازی نێوانیان ئەوەیە سنوورێک دیارینەکراوە بۆ بەشداربوونی ەاووڵاتیان لە ریفراندۆم، بەڵام پڕۆسەی شوڕا لە ئیسلام ڕێگا بە کۆمەڵگە نادات کە وەک پڕۆسەیەکی گشتی ەەمووان تیایدا بەشداربن، بەڵکو تایبەتە بە گروپێک ئەویش(اەل الحل والعقد)ـە وەک ئەنجومەنێکی شوڕا. دیارە لە ڕووی بابەتیشەوە جیاوازی ەەیە؛ ئەم بابەتانەی کە دەخرێنە ریفراندۆم لە ەەر وڵاتێ دەستووری وڵاتەکە دیاریکردووە، یاخود پەرلەمان، یاخود سەرۆکی وڵات ڕایدەگەینێ کە پێویستە بابەتێکی دیاریکراو بخرێتە دەنگدان، تەنانەت زۆر لە دەستوورەکان لە ڕێگەی ریفراندۆم بڕیاری لەسەردراوە، یاخود ەەمواردەکرێنەوە، بەڵام ئەوەی پێوەندی بە شوڕاوە ەەیە، بە ەیچ شیوەیک ڕێگا بە بۆچوون، یاخود ڕاڤەکردن (اجتەاد) نادرێت، لەو حوکمانەی کە لە قورئان و سوننەی نەبەوی ەاتوون. واتە ئیجتیەادکردن لە دەرەوەی ئەم سنوورەیە. سەبارەت بە سنووری ڕایەکە لە ریفراندۆم دەنگدەران تەنیا دوو ەەڵبژاردەیان لە پێشە، یا قەبووڵ، یاخود ڕەتکردنەوە بە بێ گفتوگۆ تاوتوێ و زیاد و کەم.
دەرئەنجامەکان :
- ئەو سیستمە سیاسییانەی کە کار بە پڕەنسیپەکانی دیموکراتیی نیمچە ڕاستەوخۆ دەکەن، سیستمی سیاسیی مۆدێڕنترن و نزیکترن لە بیرۆکەی سەروەریی گەل .
- پاڵنەرەکان لە یەکلاکردنەوەی ئاکار و دەنگی دەنگدەر دووجۆرە، یان کاریگەری ورووژاندنی سۆزداری و ئایدیۆلۆژییە، یاخود بنەمای ئەقڵانی. لە ریفراندۆمەکان ئەگەر ەاتوو ڕێژەی زۆرینەی پێویست لە دەنگەکان نەەێنرێ بەپێی ڕێوشوێنە دەستووری و یاساییەکان ئەوا ریفراندۆمەکە ەیچ ئاسەوارێکی نابێت.
- لەڕووی پڕاکتیکییەوە زۆر لە پڕۆسەکانی ریفراندۆم لە کاتێک پەنایان بۆ براوە کە وڵات لە قەیرانە؛ زۆرجار لە پیناو یەکلاکردنەوەی ململانێی کایەکانی دەسەڵات و دامەزراوەکانی و کاتی گەیشتن بە بنبەست. ەەندێجار بۆ ئەوە ئەنجام دەدرێ تاوەکو قەناعەت بە ڕای گشتی ناوەخۆ و دەرەکی بەێنری کە گەل لەگەڵ بڕیاری دەسەڵاتی سیاسییە، بەتایبەتی لە بابەتی مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی.
- لە زۆربەی ئەم ریفراندۆمانەی بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدراون، کاتێک وڵاتی سەردەست ەەموو مافی ئەم ناوچە جوداخوازانەی داوە، ئەوا ەاووڵاتیانی ئەم ناوچانە بڕیاری مانەوەیان داوە لەگەڵ دەوڵەتی سەردەست، بەڵام کاتێک سیستمێکی نادیموکراسی ناوچە جوداخوازەکان لە خۆدەگرێ، ەاووڵاتیان بڕیاری جودابوونەوە دەدەن لە ریفراندۆمەکان وەک ریفراندۆمەکەی باشووری سودان لە ٩ی کانوونی دووەمی٢٠١١. لەم ڕوانگەیەوە پێشبینی سەرکەوتنی دەنگی سەربەخۆخوازان دەکرێت بە زۆرینەی ڕەەای بەرز، ئەگەر ەەر ریفراندۆمێک لە ەەر پارچەیەکی کوردستانی گەورە ئەنجام بدرێ.
*مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین – ەەولێر

Top