مەشخەڵی رووناكی و زەرورەتی مێژوویی ..

مەشخەڵی رووناكی و زەرورەتی مێژوویی ..

قوتابخانەی فیكری كوردایەتیی و ڕەتكردنەوەی ژێر دەستی لە قۆناغە سەخت و ئەو رۆژگارانەی كە بێ‌ ئومێدی باڵی بە سەر هەموو نەتەوەیی كوردا باڵی كێشابوو و داگیركەران ، ستەمكاری زۆریان بەرانبەر بە گەلی كورد ئەنجامدا و هەوڵی ژێر دەستی و پلە دووییان دا ، ئەوا پارتی بەرابەرایەتی بارزانی وەك زەرورەتێك و پێوستی لەو رۆژگارانە ، خەباتی لە دژی دوژمنان و داگیركەران دەستپێكرد.
پارتی لە شێوەی رێكخستنی وەك حزبێك بوو ، بەڵام لە ئەساسدا ، رٍەشماڵێكی گەورە و بە پرۆگرام و بیروهزری نەتەوەپەرەوەری و نیشتیمانپەوەری و بەهەموو توانایەكەوە هاتنە گۆرٍەپاتی خەبات و تێكۆشان بە شێوەیەك هیچ كات و لە سەختترین بارودۆخەدا ئامادە نەبوو ، سازش لە سەر مافەرەواكانی كورد و كوردستان بكات .
خاوەنی هەڵوێستی نەگۆری بەرژەوەندییە گشتیەكانی میللەتەكەیەتی، نەك لەهەر جێگەیەك و لەلای هەر میللەت و سەركردەیەكی دیكەی سیاسی هەڵوێستێكی دیكەی شاراوەی هەبێت كە پێچەوانە بێت لەگەڵ پرەنسیپە سەرەكیەكەی خۆی وەكو سەرۆكی كوردستان، ئەم روونی و دووفاقی نەبوونە لە كاری سیاسیدا خزمەت بە پرۆژە سیاسیە نێودەوڵەتیەكان دەكات كە كورد هەمیشە داكۆكی لە پرەنسیپە نەگۆرەكانی خۆی بكات كە لە ئامانجە باڵاكانی نزیك دەكاتەوە وەكو هەموو میللەتانی دنیا كە گەشتونەتە كیانی خۆیان. ئەگەر كەلێن و كەموكورتییەكی سیاسی و ململانێكان سەریانهەڵدابێت توانیویەتی مامەڵەیەكی بەرپرسانەی لەگەڵدا بكات و بەئەركی خۆی زانیوە كە بەشداری سەرەكی هەبێت لە نەهێشتنی ئەو قەیران و ململانێیە، ئەمەش هەنگاوێكی جددیە بۆ ئەوەی ئاشتەوایی لەنێوان یەكە سیاسیەكانیش بێنێتەدی. ئەوەی هۆكاری سەقامگیری كوردستان و بەهێزبوونی پێگەی كورد و كوردستانە سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆكی كوردستانە كە دونیا بۆ پرسە گرنگەكان دەگەرێنەوە بۆ لایی پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی.بە حیكمەت و سیاسەتێكی دیپلۆماسی بەهێز و كارا دۆزی كورد نەك هەر لە كورستانی باشوور بەڵكو كاری بۆ یەكبوونی كورد و ناساندنی پارچەكانی دیكەی تریش بە دوونیا كردووە ،بۆیە ئەمڕۆ كەسایەتییەكی نێودەوڵەتییەو دەبێ كورد سوود لەكەسایەتیی سەرۆك بارزانی وەربگرێ. چونكە ئەو رۆڵەی ئێستا سەرۆك بارزانی وەك كەسایەتییەكی كارێزما دەیگێڕێ، جێگای رێزی هەموو كوردێكی دڵسۆز و بەویژان ونیشتیمانپەرەوە ، بۆیە بوونیان بۆ كورد و دۆزەكەی پێویستییە. ئەمڕۆ دنیا بە چاوێكی تایبەت و رێزەوە سەیری بارزانی كردووەو دەیكات.
پارتی بەرابەرایەتی بارزانی ، هیچ كات بێ‌ پلان هەنگاویی نەهاویشتووە و بەردەوام بە راوێژ و پرس لە پێناو بەرژوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتیمانەكەی بریاری گونجاویی داوە ، بەردەوام و لە رابردوو و ئەمرۆ شدا قوتابخانەیەكی وردبین و ڕاستكۆیانە مامەڵەی لەگەڵ روودا و پێشهاتەكانی دەوروبەری كردووە ـ بە شێوەیەكی زۆر ژیرانە سیاسەت و دیپلۆماسی كردووە ، بە متمانە بەخۆبوونێكی زۆرەوە رووبەرووی گۆرانكاری و پێشهاتەكان بۆتەوە ، هەر دەم داكۆكیكارێكی سەرسەختی مافەكانی كورد وكوردستان بووە .
پارتی دیموكراتی كوردستان ، هەر دەم بە سیاسەتێكی نەتەوەپەوەری و نیشتیمانپەوەری ، درێژەی بەخات و تێكۆشانی داوە و بەردەوام باوەری بە بنەماكانی دیموكراسی و چاكسازی و رٍووبەرٍوبوونەوەی گەندەڵی و كەموكورتیەیكان هەبوو ، هیچ كات لە بەرپرسیاریەتی خۆی نەشاردۆتەوە ، هەر دەم لە سەنگەری پێشەوە بەرگریكار و داكۆكیكاری رٍاستەقینەی ویستەرەواكانی میللەتەكەی بووە، لەو پێناوەشدا ، قوربانی زۆر و باجی گەورەی بەخشیووە .
پارتی، بەو باوەر پتەوەی خاوەن دەستكەوتی گەورە و مێژووییە ، كە ئەمرٍۆ هەموو جیهان بە هۆی سیاسەت حەكیمانە و ژیرانەی سەركردایەتییەكەی قۆناغی باش و گرنگی لە بەدەسهێنانی مافەرەواكانی هەر لە بەدەسهێنانی پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم و فیدراڵی و ئینجا سەركەوتنی بەڵێ‌ بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی و كورستانی بەهێز هەڵێناوە و لە ئێستاشدا هەنگاوكانی حكومەتی كوردستان بێجگە لە پرۆسەی چاكسازی و پاكسازی و كە پشتیوانی هەموو گەلی كوردی لەگەڵ دایە بەرەو هەرچەندە سەخت بێت ئەوڕۆ نا سبەی زەرورەتێكی حوكمڕانیە و هەردەبێ بكرێت،بۆیە تازوو ڕێوشوێنی پێویست دەست پێ بكات پارتی زیاتر دەتوانێت پایەكانی حوكمڕانی خۆی بەهێزبكات و ئامانجە نەتەوەییەكانی زووتر بەدی بێنێت كە بەدەسهێنانی مافی (دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانە)...
Top