لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی
May 6, 2020
وتار و بیروڕا
به‌هۆی هاتنی په‌تای كۆڕۆناو گیرانی سه‌رجه‌م ڕێگاكانی ژیان و وه‌ستانی هه‌موو جوله‌یه‌ك، وایكرد كه‌وا ئه‌رك و پڕۆسه‌كانی مرۆڤ له‌كاربكه‌ون، به‌تایبه‌ت وه‌ستانی خوێندنی قوتابخانه‌و زانكۆكان، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌ڵسان به دانانی سیسته‌مێك بۆ قوتابخانه‌كان و قووتابی و مامۆستایان، بۆئه‌وه‌ی ساڵی خوێندنیان و ماندووبوونی قوتابی و مامۆستایان به‌هه‌ده‌ر نه‌ڕوات، ئه‌وه‌بوو له( 23-4-2020) وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پلاتفۆڕمێكی له ژێرناوی (قوتابخانه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی) بڵاوكرده‌وه،كه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به هێڵی ئینته‌رنێت، له‌ڕێگه‌ی ویبسایتی (www.ewane.krd)
لێره‌دا جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه بۆحكومه‌ت ئه‌و كاره بكات كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی قوتابی و مامۆستایان دابێت، ده‌بئ ئه‌وه‌ش بزانین كه‌هه‌ر سیسته‌م و پڕۆژه‌یه‌ك بێ كه‌م و كورتی نابی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بۆیه‌كه‌م جاره سیسته‌مێكی واهاتووه كه قوتابیان بتوانن بۆ پڕۆسه‌ی فێربوون و فێركردن كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبن له‌سه‌ری سوودی زیاتر ده‌بێت، یه‌تایبه‌ت بۆ قۆناغی (1-6) ی بنه‌ڕه‌تی، ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆیان كه‌وا شاره‌زایی په‌یدابكه‌ن و له‌ماڵه‌وه‌و له‌لایه‌ن دایك و باوكیان.
سه‌ره‌تا ده‌بێ قوتابی و مامۆستا و به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م سیسته‌مه ئه‌وه بزانن كه ئه‌م سیسته‌مه به‌زۆری نه‌سه‌پێنراوه به‌سه‌ر قوتابخانه‌كان كه كاری له‌سه‌ربكه‌ن، به‌ڵكو وه‌ك یارمه‌تی ده‌رێكه بۆ خوێندكاران سیسته‌مێكی نائیلزامی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ییه و ئیجباری نییه، ته‌نانه‌ت ته‌نها ئه‌و بابه‌ت و وانانه داخیلی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌بن كه‌له قوتابخانه خوێندراون، وه‌ك له ڤیدیۆكه‌شدا به‌رچاوده‌كه‌وێت و كارئاسانی زۆری تێدایه، قوتابیان به‌ئاره‌زوی خۆیان ده‌توانن وانه‌كان هه‌ڵبژێرن، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه ده‌توانێت بۆ بینینی وانه‌كان به‌گشتی خۆی سه‌رپه‌رشتی قوتابی و مامۆستاكانی خۆی بكات، و له‌گه‌ڵ یه‌ك له‌په‌یوه‌ندی دابن، هه‌روه‌ها جگه له زمانی كوردی (سۆرانی و بادینی) زمانه‌كانی تریشی تێدایه وه‌ك( عه‌ره‌بی ، توركمانی، سریانی)
پێموایه ئه‌و سیسته‌مه ئه‌گه‌ر به‌باشی ڕه‌چاو بكرێت، ده‌توانێت شوێنگره‌وه‌ی قوتابخانه بێت،
ئه‌گه‌ر چی ئه‌و سیسته‌مه سوودی هه‌یه، به‌ڵام لایه‌نی نه‌رێنیشی هه‌یه و وه‌زاره‌ت له‌لایه‌ن مامۆستا‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ڕووبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌بۆته‌وه، به‌پێویستم زانی چه‌ند خاڵێك له‌لایه‌نی نه‌رێنی بخه‌مه‌ڕوو له‌وانه:
ئه‌م سیسته‌مه به‌ته‌واویی و وه‌كو پێویست ناگاته سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان، به‌تایبه‌ت قوتابخانه دووره ده‌سته‌كان و قوتابیانی لادێ و گوندنشینه‌كان، به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنی جوگرافیاوسه‌ختی و دووری ناوچه‌كه‌یان كه‌وا هێڵی ئینته‌رنێت له‌وشوێنانه بوونی نییه‌و واده‌كات سه‌دان قوتابی بێبه‌ش بن له‌و سیسته‌مه، داواكارین حكومه‌ت ئاوڕێك له‌و ناوچانه بداته‌وه.
هه‌روه‌ها لایه‌نی دارایی یه‌كێكی تره له ئاسته‌نگه‌كان، چونكه زۆرێك له قوتابیان توانای ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه‌یان نییه، وه‌ك : كۆمپیوته‌ر و موبایل و هێلی ئه‌نته‌رنێت، به‌هۆی ناله‌باری و دۆخی گوزه‌رانی هاوڵاتیان، وه نه‌بوونی یان هاتووچوونی كاره‌با یه‌كێكی تره له ئاسته‌نگه‌كان.
خاڵێكیتر ناشاره‌زایی هه‌ندێك له‌مامۆستایان كه ئاشنا نین به به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك نموونه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تر له گرفته‌كان، یان له‌ماڵێك ده‌بینین چوار یان پێنج قوتابین له‌ماڵێكدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش هه‌ر قوتابیه‌ك پێویستی به ئامێر‌و كات و شوێن و ئینته‌رنێته، جگه له‌مامۆستاش زۆر له‌به‌خێوكه‌ری قوتابیان شاره‌زایی ئینته‌رنێت نین تاله‌ماڵه‌وه هاوكاری قوتابیه‌كان بن، به‌هیوای كۆتایی هێنان به‌سه‌رجه‌م كێشه‌كان و سه‌ركه‌وتن بۆ ته‌واوی مامۆستا و قووتابیان و به‌هیوای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو له پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندن و فێربوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی (خه‌لیفانی سیده‌كان)

سالار مه‌لا قادر