چۆنیەتی روحیەتی چاکساز ی لەخۆماندا بەدی بکەین
December 14, 2019
وتار و بیروڕا
ـــــ کوردستان دەمێکە لەژێر فشارو لێواری کەوتندابوە لەچاو و تێروانی نەیاراندا ، ئەمە چاوی عقلە من شیکاری دەکەم ، حەقیقەتە ، موبەریر نیە ، چونکە دەبێ دورمەودا و روحیەتی نیشتمانی شیکاری بکەین ، ئەویش نابێت خۆمان و دراوسێکان نەناسین ، اخو لەچواردەورت چ ئەگوزەرێت ، ئێمە هەرێمێکین لەم چەمەدا کەپرە لە چەقل و دێوزمە و بیر تاریک و دژە کوردو دژە مرۆڤایەتی ، بەزۆر وسائل کارلەسەر کاولکاری ئەکەن ، لێ لەسەر پێی خۆمانین ، کەواتە نابێت نادیدە بگیرێت ،
ـــــ بۆیە هەروەک لەسەرو ئاماژەمان پێدا چاکسازی کە هەیە و دەکرێت دیارە کۆمەلێک فاکت هەن ، لێ لەهەموی جانتر ئەوە چۆن روحیەتێک دەرخواردبدەین ئەم چاکسازیە بکەینە دەست پێک بۆ گۆرانکاری و ئاڤای کوردستان و مەدەنی و سستەمێکی مۆدێرنی حوکمرانی و سەروەربونی یاسا و ، هاولاتی بون تیادا جێگیربکەین ، ئاسایشی نەتەوەی پارێزراوترو تۆکمەتر بکەین ، ئینجا بپرژینەسەر هەمو کەرتەکانی خزمەت گوزاری ، کەئەوانیش بەسستەم یاساو عەدالەت بەرجەستە ئەبن لەپێناو خۆشگوزەرانی بۆ هاولاتیانی خۆمان کە شایەنی هەمو خزمەتێکن و زۆرتریش ، چونکە نۆکلی لەوە ناکرێت هیچ خانەوادەیەکی کوردستانی نیە قوبانی نەدابێت لەپێناو نیشتماندا ، کەواتە گرنکتر ئەم روحیەتە خاوێنەیە لە تاکی کوردی و عقلیەت و کۆ گشتی دا ببێتە کلتورو یاساو هزرەوە ، ئەگیان بوساتێک دورمەوداو ستراتیژنەبێت ، باچیتر گلەی لەحالی کوردبونی خۆمان نەکەین ، ئەمشیان تەنها بەلایەنێک ناکرێت ، دەبێ هاوبەشی لایەنی سیاسی و رێکخراوەک و زانکۆ وشنبیرو مزگەوتەکانیشە ، براگەورە ئێستا بە دلێکی گەورەو عقلێکی سەلیم دەستی پێکردوە لەپرۆژەی چاکسازی کە لەپەرلەمان بەنیشتمانی بکرێت ، پێ بەپێ لەیاسای بنەرتیدا لەپێناو گشتیدا بهێتە گەڵالەکردن ، لەواری پراکتیکدا بچەسپێت .
ـــــ کەواتە لەسەرەتای پێک هێنانی ئەم کابینەیە من زۆرم لەسەر ئومێداریەکانی براگەورە رێزدار سەرۆکی حکومەتم نوسی ، بەردەوامم بە دیدو ئینتمایەکی نیشتیمانی و نەتەوەی دەروانمە پروسەرو دیاردەو کاریزمیەکان ، بۆیە لوبی چاکسازی بریتیبێت لەم روحیەتە لەتاک بو سستەمی حکومرانی و احزابەکان سەرکێشن لەمەدا چونکە لەپشتی هەمو حکومرانیەکان حزبن ، جا چەندە لەپێناو گشتی و سەقام گیری و ئاڤای کوردستان و هاولاتی دابن ئەوەندە انتاجیان دەبێت لە هەلبژاردنەکاندا ،
ـــــــ بۆیە روحیەتی چاکسازی و حەزو سستەم دەست بۆبردن پێنگاڤ پێنگاڤ ئەگەر قوربانشی بوێت ئاسایە میژو روداوەکان تۆما ر ئەکات ، هەموگەل و ولاتان کە خۆیان دورست کرد ، جاپاشماوەی جەنگ و کارەساتبن ، اخو عقلیەت و ئایدا گرنگ دەستیان پێکرد ئەوەتا ، لە گۆمەلگای رۆژئاوا بەگشتی و ئەوروپا تایبەتر ، بۆیە دیسان ئومێدداریەکان زۆرن لەم چاکسازیە لە بەرەو پێشبردنی کوردستاندا

شوکر محمد هەرکی