نەبونی سەروەری لەعیراقی فیدراڵ
December 11, 2019
وتار و بیروڕا
ــــ باسەکە رونە هەمو ئەم گرژی و ئالۆزیانەی چەندین سالە لەرژێمەیەک لەدوایەکانی عیراق لەحکومی پاشای تاکو هەنوکەی بەناوفیدرال شتێکی واردن ، سەریاناوە لەگرژی و ئالۆزی بۆ کارەسات ، لەئەنفال و کیماباران و قرکردن پێناسن بۆ کارەساتی سیاسی ، بۆیە دەبێ هەرشتێک لەئەسلدا بگەرێتەوە سەررێچکەی خۆی ئەگینا چارەسەر محالە ، کەواتە نەبونی سەروەری راستەقینە ئەمەیە ئەوەی دەبینین راستە روالەت و نیودەولەتی و رسمیات رونن ، بەلام نەپارێزراوی پارێزبەندنی گەل و خاک حەقیقەتەکەیە کەئەمرو لە گۆرەپان دەگوزرێت ، لە نەبونی ...
ـــــ بناماکانی دیموکراسی لە سستەمی حکومرانیدا ، ئازادی تاک و رادەربرین ، نەبونی ژێرخانی ئابوری بتەوە کەچی رۆژانە چەندین برمیل نەوت هەناردەی دەرەوەی ولات ئەکات ، بەلام هاولاتیانی لەچ ئاست و رێژەیەکی هەژاریدان و لەپلەی چەندە عیراق لە گەندلی ، نەبونی سوپای نیشتمانی کەبتوانن بەروحیەتێکی نیشتمانی پارێزگاریملەگەل و ولات و خاک بکەن ، ئەم بنەمایانە سەرەکین لەهەرولاتێکدا ئەگەر لە زامنداری نەبون خۆ واتایەک نامێنێت بۆ دیموکراسی و سەروەری ولات ،
ـــــــ ئەمەی ئەمرۆ دەگوزەرێت لەشەقامی عراقی بەناو ویستیگەل و دواکاری خۆپیشاندانن بۆ بەدەست هێنانی مافەرەواو سەرەتایەکان ، جا هەردواکاریەکی لەرێگای شەرعی رێپدراوی دەولەتدا رەوایە بۆ هاولاتی ، بەلام ئەمیان دواکاری مافی هاولاتی و خواستی سیاسی نارۆشن تێکەل بونە ، عقلیەتەک حوکم ئەکات هێز هەژمون ، تایفی ، بونتەجێگرەوەی دیمکراسی راستەقینە لەرێگای خۆپیشاندانی هێمن و پارێزگاریکردن لە مالی دەولەتدا ، سیاسیەکانیش لەپەرلەمان شەرەکە بکەن ، پێچەوانە شەقام و هاولاتی سڤیل لەخوین رشتن لە سەرجادەکاندا شەرعیەت دانە بە عقلیەتێک ، رێک نەبونی سەروەری
ــــ دیدم وایە بە گۆرنی کەسەکان چارەی بنەرەتی نیە لە عیراقدا ، بەلکو چەسپاندنی دیموکراسی ، عدالەت لە لەحکوم و مافە دەستوریەکان ، دورلەدەست تێوەردانی دراوسیێ و زلهێزەکان ، رەنگبێت ، تارایەکەک چارەیەکی مسکن بێت ، بەلام بنەرەتیەکی گەرانەوەیە بۆ ئەسلی دورستبونی لکاندنی وەکو خۆی اخو بەرگێکی تر ی هاوشیوەی دیموکراسیانە ، بێ ئەمانە محالە ئەم سەروەری ولات .

شوکر محمد هەرکی