گورانکارییەکانی عێراق و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمێ کوردستان....!
December 1, 2019
وتار و بیروڕا
بێگومان لەدوای ۲۰۰۳ عێراقیەکان بەهەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینەکانیەوە ئومێدیان بە عێراقێکی نوێ هەبوو کە هەموو ماف و داخوازییەکانی تێدا بەرجەستەدەبن،واتە ئومێدیان هەبوو کە عێراقی دوای ۲۰۰۳ عێراقەکی تەواو و جیاواز دەبیت لە قوناغەکانی پێشوو،بە واتایەکی تر ئومێدیان لەسەر عێراقیکی دیموکراسی و فیدرالی هەلچنیبوو،کە گشت ماف و داخوازیە رەواکانیان دەچەسپێنێن بەپیێ یاسا و دەستوری ولات،جگەلەمە لەو باوەرەدابوون کە خزمەتگوزارییە سەرەکیەکان بە باشترین شێوە بویان فەراهەم دەکەن،بەداخەوە دوای دەستگرتنی دەسەلات لەلایەن شیعی سیاسی هەموو ئومێدەکانی بونیاتنانی عێراقیکی دیموکراسی و فیدرالی لەناوچوون،چونکە سەرکردە سیاسەکانی شیعە هەر لە ئیبراهیم جەعفەریەوە بگرە تا دەگاتە نوری مالیکی و حەیدەر عەبادی هەموویان یەک سیاسەتی نەگوریان هەبوو،ئەویش پەراویزخستنی سونەکان و کوردەکان لە دام و دەزگاکانی حکومەتی فیدرالی هەر لە بچوکترین پوستەوە بگرە تادەگاتە پوستە بالاکانی حکومەت،جێبەجێنەکردنی ماددە و برگەکانی دەستور،خودەولەمەندکردنی بەرپرسەکان بەشێوەیەکی نائاساییی،بە هەدەردانی سامانی گشتی وەلات و بەرتیلدان بە بەرپرسەکان بو ئەنجامدانی کاری نائاسایی،جگەلەمانەش هەبوونی نایەکسانی و ناداداپەروەری و بونی گەندەلی و هەژاری و بیکاری یەکێک بووە سیما هەرە دیارەکانی دەسەلاتی شیعەی سیاسی کە لە دوای ۲۰۰۳ یەوە دەسەلاتیان گرتوتە دەست،بێگومان ئەو خوپێشاندانەی ئێستا دەکرێن لە ئەنجامی کەلەکەبونی کێشەکان و جێبەجێنەکردنی دەستور و دەسەلاتی سیاسی گەندەل و بونی نایەکسانی و گەندەلی و هەژاری و بێکاریە لە ولاتدا،هەرچەندە حکومەت چەندین چاکسازی و گورانکاری ئەنجامدا،بەلام ئەم چاکسازی و گورانکاریانە نەبوونە هوی دامرکاندنەوەی خوپێشاندانەکان لە پارێزگاکانی ناوەراست و باشووری عێراق،سەرەنجام کار گەیشتە ئەوەی عادل عەبدولمەهدی سەروک وەزیرانی ئێستای عێراق دەست لەکارکێشانەوەی خوی پێشکەشی پەرلەمان بکات کە گورانکاری و هەلوەشاندنەوەی حکومەتی ئێستا یەکێکە لە داخوازییەکانی خوپێشاندەران،بویە لێرەوە چەندین پرسیار لە زهنیەتی مرۆڤ دروست دەبن،ئایە بە دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی هەموو کێشەکانی عێراق چارەسەردەبن؟ئایە ئەم گورانکارییانە چ کاریگەرییەکی لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت؟
سەبارەت بە پرسیاری یەکەم ئایە بەدەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی کێشەکان چارەسەردەبن وەلامەکە نەخێر،چونکە لە راستیدا پێش هاتنی عادل عەبدولمەهدی ئەم کیشانە هەر هەبوونە،بەواتایەکی تر لەپێش وەرگرتنی دەسەلات لەلایەن عادل عەبدولمەهدیەوە ئەم کێشانە کەلەکەبوونە و بوونەتە نەخوشی شێرپەنچە بە جەستەی عێراقیەکان،بویە بە دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی کێشە قولەکانی عێراق کە بوونەتە نەخوشی شێرپەنچە بە جەستەی عێراقیەکانەوە چارەسەرنابن،بەلکو کێشەکان قولتر و ئالوزتر دەبن،هەرچی سەبارەت بە کاریگەریەکانی ئەم گورانکاریانە لەسەر هەرێم تادیت کاریگەریەکان ئاشکراتر و زیاتر دەبن،بێگومان ئێمە هەموومان ئەو راستیە باش دەزانین کە عێراق ئەو ولاتە دیموکراسیە نیە بە گورینی کەسەکان سیاسەتیان نەگور بێت،واتە عێراق ئەو ولاتە دامەزراوەیە نیە کە بە گورینی کەسەکان و سیاسەتیان وەک خوی بمێنێتەوە،بویە هەموومان باش دەزانیین و زور لەوە باشتر تێگەیشتویین لەدوای دەستبەکاربوونی عادل عەبدولمەهدی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا گەیشتونەتە ئاستێکی باش و لێکتێگەیشتنەکی تەواو لە نیوانیاندا هەیە،هەروەها بەشێک لە کێشە هەلپەسێردراوەکانی نیوان هەرێم و بەغدا لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدی چارەسەرکراون وەک بودجە و نەوت،لەئێستاشدا لێکتێگەیشتنەکی باش لە نیوان هەرێم و بەغدا هەیە بو چارەسەرکردنی کێشە هەلپەسێردراوکانی تری نیوانیان،بویە بە دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی کێشەکان قولتر و ئالوزتردەبن،چونکە لەراستیدا بەدەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بوشایی یاسایی دروست دەبیت،ئەستەمەش ئەو لێکتێگەیشتنەی ئێستای نیوان هەرێم و بەغدا هەیە بو چارەسەرکردنی کێشەکان بە هاتنەکایەوەی حکومەتێ نوێ وەک خوی بمێنێتەوە،هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان نازانرێت گفتوگو و دانوستاندن لەگەڵ کێ دەکات،جگەلەمەش لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بارودوخی عێراق ناسەقامگیرتر و ئالوزتر دەبێت،بەمەش گفتوگوکانی نیوان هەرێم و بەغدا پەکدەخرێن و تاکو پێکێهێنانی حکومەتێکی نوێ،هەربویە پەکخستنی گفتوگو و دانوستاندنەکانی نیوان هەرێم و بەغدا کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت.
بەشێوەیەکی گشتی لە دوای رووداوەکانی ئوکتوبەرەوە بارودوخی عێراق ناسەقامگیر و ناجێگیرە،بویە تادیت کێشەکان ئالوزتردەبن و چارەسەرکردنیانیش ئەستەمتر دەبێت،هەربویە پێویستە هەرێمێ کوردستان خوی بو ئەم گورانکاریە نوێیانە ئامادە بکات،ئەمەش پێویستی بە یەکرێزی و یەکدەنگی و هەماهەنگی زیاتری هێز و لایەنە کوردستانیەکانی پێوێستە بو تێپەراندنی ئەم قوناغە سەختەیە...

هۆگر شهاب هـــــەركــــی