ریفراندۆمی کوردستان

ریفراندۆمی کوردستان
ریفراندۆمی کوردستان خۆی لەداواو رەوایەیەتی گەلێکی مەزلوم و زینیدو پێناس ئەکات لەرۆژهەلاتی ناڤیندا ، ئەویش گەلی کورد کوردستانە ، کوردستانیانن بەبێ جیاوازی هەموچەشنێک . کەپێک هاتەی مرۆڤەکان و ئیدارەدانیەتی لە ژیانکردندا، کورد کوردستانیان دیرۆکێکی پرلەهەروازو نیشوی هەیە لەمەر سەربەستی تاک و گەلەکەی ، نەبونی ئەم سەربەستیە خۆی دەنوێنێ لە مەزلومیەتەدا کە گەلێک ملەتەک خاوەن هەمو رەسەنایەتی خۆی لەزمان ، ئاین ، خاک ، کلتور ، هونەر ، فەرهنگ ، جوغرافیا و خاوەن سامانی مرۆی و سەرزەوی وەژێرزەوەی ، لێ مخابن لەتەک هەمو نەتەوەکانی تری جیهان بێبەشە لەم سەربەستی و سەروەریە کە سەربەخۆی و بێکیانیە دەبینێتەوە ، بەتایبەت قۆناغەکانی مێژو تا ئەمرۆی جیهانی بون ، کەواتە جێگا ی هەلوەستەو شیکاریە ، هەل،ەستەکردن لەمەر ئەم مەزلومیەتە دەبێ بگینە باوەرێک هۆکارو رەهندەکان چین بۆچی ؟
کوا جیهانی ئازادو مافی مرۆڤ و ؟ کوا جیهانی ئیسلامی ؟ اخو کارێکی غێر لەرادەی هێزی عقلیە ، کەدەکەوێتە خانەی روحی ،،
ئەگینا بە درێژی مێژو تاهەنوکەی ملتەکی ژیان دوست و کلتورێکی پرباوەری کوردانە کە بریتی بوە لەجوامێری و خۆشەویستی بۆ مرۆڤایەتی بێ جیاوازی نژاد و ئاین و زمان ، ئەمە مەزلومیەتە و هچیترنا ،
ـــــــ زندویەتی وەک ڕۆژی روناک دیارە لە کورد دا لەمادتاکو قۆناغی گشت پرسی زیندویەتی کورد ئەوهێزە لەبن نەهاتوەوە لەسەرمایەو هێزی مرۆیەکەی ، سامانەکەی کەبەدلی رۆژهەلاتی ناڤین هەژمارئەکرێت ، دەتوانم وەک وەک مادەی خاو پێناس بکەین چونکە رێرەوی جیهان بەردەوامە ، کەواتە دلنیام لەوەی ترسی دەستنەگرتن ئەمە هۆکارەسەرەکیەکەیەتی ، زیندویەتی لە قارەمانیەتی و باوەرو راستگۆی و دەولەمەندی دێت ، رێک پێچەوانەی خۆپەرستی و دوری دێت ئەمەی ئەمرۆ جیهانی پێ بەرێوەئەبرێت ،، بەلام تاکی کورد لەبنەرەت سەربەستی و خودی خۆی ویستوە نەک کۆپی و کۆیلەی ، ئەمە لەروی هزر واقعیەتەکەیەتی .
ــــــــ بۆیە مەزلومیەت و زیندویەتی نسیب و مالوێرانی بونە بۆئەم گەلە تاکۆ چەرخی سەدەی بیست بگرە لەقۆناغی دابەشی کوردستان و رێکەوتنەکانن ، رونن لۆزان و سیڤەر کە کوردستان کرا پێنج پارچە ، کەواتە هۆکارگەلێک ئەگەر بدینە بەر شیکاری رەنگبێت راستی تری لێ بەدی بکەین کە ئاین ، جوغرافیا و سامان ، نەبونی دەولەت سازی و هێز، کاتێ لەرێکەوتنەکان لەکۆمەلەی گەلان بێتوانی ئەوسا و حسن خێری هۆکارێکی تربن ، کە پێداگریە لە جیهانی بون واتا دونیای و مادیەت سەرکێشی ئەکەن کەواتە واقعی ئەمرۆن ،
ـــــــ بۆیە گشت پرسی حەقێکی رەوای گەلی کوردبو تاپۆیەکی زامنداردە کە گەڵ سەرچاوەی هێزو شەرعیەت و دەستلاتە ، ئەمە دەنگی ملتەک بوە بەتایبەتر لە کوردستان لە بەشی عیراق ، کەهەمیشە سەرکرودایەتی کورد ویستویەتی بەرێگای ئازادو ئاشتی ئەم دەنگە بگەینن بەدەولەتی عراقی فیدرال و هەرێمی و نیودەولە تی دا ، لێ مخابن وەکو هەمو قۆناغەکانی تری پێشو هەروەک ئاماژەمان پێدا خۆپەرستەکان بەهاوکاری دراوسیکانیان کۆکی بەرژەوەندیان فشارخستنە سەربەشێکی کورد خۆیان نەتوانی لەم هەروازە هەناسە بدەن توانیان زەربەزدەن لە ئێردادەودەنگی گەلێکدا ،
ـــــــ بۆیە گشت پرسی رەواو شەرعی گەلی کوردو کوردستان بو سەربەرزی و جوامێری بو لەگۆرەپانی سیاسی هەژمون جەمسەربەندی دا ، کە ئیتر بەسە ئێمە گەلێکین دەمانەوێت بەئازادی و کوردی بژین ، کیانی کوردستانی دابمەزرێنین خوێنی شەهیدان بەفیرۆنەچێت کەلەم پێناوەدا رژاوە ئەویش ئازادی و سەربەستی گەلی کوردە ، کوردستانیانە ، خودای دلۆڤان دەرگا بەروی ئەم مەزلومیەت و زیندویەتە بکاتەوە .
نوسین شوکر محمد هەرکی لەباسرمە
Top