چۆن تائیفەگەری ئیراق، لە کوردستان شکستی هێنا؟

چۆن تائیفەگەری ئیراق، لە کوردستان شکستی هێنا؟

سەقامگیری ئاشتی و تەبایی هەر گەل و نەتەوەیەک بەندە بە یەکتر قەبوڵ کردن و پێکەوە ژیان بەبێ هیچ جیاوازیەکی لەنێو کۆمەلگادا هەبێت ئەم ڕەنگاوڕەنگیەی کە لە کوردستان دا بوونی هەیە لەڕویی نەتەوەیی ، ئایینی ، زمان و کەلتوری جیاواز... لە هەموو قۆناغەکاندا پێویستی بە ئەوە هەبووە و بەرگری لێبکرێت و بپارێزرێت لە هەمان کاتدا چونکە لە یەکترازانی پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان دەبێتە هۆی تێکچۆنی باری سەقامگیری سیاسی و ئەمنی و کۆمەڵایەتی بەمەش زیانی گەورە بەر کوردستان دەکەوێت و دەبێتە مایەی دروست بوونی هەڕەشەیێکی گەورە بو سەر دۆزی ڕەوای گەلی کورد . پاراستنی ئەم بنەمایە گرنگە خۆی لە وەدایە واتە پاراستنی کوردستان و ناسنامە کوردستانیەکەی بە هەموو پێکەهاتە جیاوازەکان. نێچیرڤان بارزانی هەموو کات جەختی لەوە کردۆتەوە کە هەرێمی کوردستان شوێنی هەموو نەتەوە و ئایین و زمان و کەلتورە جیاوەزەکانە بەبێ هیچ جیاوازەیەک . چونکە دوژمنانی کوردستان هەموو کات هەولی ئەوەیان داوا کە ناکۆکی لەنێوان پێکهاتەکانی کوردستان دروست بکەن کە چەندین سالە لە کوردستان دەژین و بەشداری خۆشی و ناخۆشیەکانی کوردیان کردوە . یەکێک لە فاکتەرە سەرەکیەکانی گیانی دیموکراسیەت بڕیتیە لە بە هەند وەرگرتنی پرەنیسیبی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بو کومەڵگایەکی فرە ڕەنگ کە کومەڵێک پێکهاتەی نەتەوەیی ،ئایینی ،زمان و مەزهەبی لە خوی گرتبێت هەرێمی کوردستان. وەکو نمونە:
لە هەرێمی کوردستاندا کورد ،تورکمان،کریستیان،ئاشوری، ئێزیدی، لە دێر زەمانەوە بەیەکەوە لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دەژین . خوشبەختانە هەتاکو ئەمڕو پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیا جیاکانی کوردستان لە ئاراستەی ئاسایی خوی دەرنەچووە .
بەڵکو هەموان ڕێز لە تایبەتمەندیە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبیەکانی یەکدی دەگرن و پرەنسیبی قەبوڵکردنی یەکتر لە ئاستێکی باش دایە ، ئەمەش لەسایەیی نێچیرڤان بارزانی هاتووتە کایە کە هەموو کات کاری بۆ یەک رێزی نێو مالی کوردی کردوە کوردستانی پاراستوە لە توندوتیژی زمان و کەلتور و ئاینی جیاواز . نێچیرڤان بارزانی لە هەموو گوتارەکانی دا باسی گیانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەکوردستان دا کردووە وتیایدا زۆر بە ڕۆنی گرنگی پاراستن و بە هێز کردنی ئەم پرەنسیبە لە کوردستاندا خستە ڕوو چونکە پارێزگاری کردن لە پرەنسیبی یەکتر قەبوڵکردن و ڕێز گرتن لە تایبتمەندیەکانی یەکتر لە وڵاتێکی فرە نەتەوە و ئایین و زمان و مەزهەب دا پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە بە تایبەت بۆ قۆناغی ئێستامان وەک هەستیارترینی قۆناغەکان گەلی کورد پێویستی بە یەکتر قەبول کردن و پێکەوە ژیان هەیە . لە کوردستان سەدان ساڵە نەتەوە و ئایین و زمان و مەزهەبی جیا جیای لە خۆگرتووە و هەموویان بە پێکەوە ژیاون وەک کوردستانی لە سەر بنەمای ڕێز گرتن لە یەکتر و هەمووشیان بەرگرییان لە خاکی پیرۆزی کوردستان کردووە بەشدای شۆرەشەکانی کوردستیان کردوە و قوربانیان داوە بەبێ جیاوازی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و زمان و مەزهەبی لە خۆی گرتبوو یەک دەنگی ویەک هەڵوێستی نێوانیان بۆ بەرگریکردن لە کوردستان لەو پەڕی بە هێزی دابوو ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی سەرکەوتنی بزۆتنەوەی ڕزگاریخوازی کۆردستان بوو لە سەختترین قۆناغدا. لە ئێستاش دا هەموو لایەن و پێكهاتەكان رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە پاراستنی پێكەوە ژیان بەرز دەنرخێنن و پێیانوایە چۆن لە رابردوو خزمەتی پێكهاتەكانی كردووە و مافی پێكهاتەكانی پاراستووە و كێشە و قەیرانەكانی چارە كردووە، ئێستاش بە هەمان شێوە لە سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان درێژە بەو خەباتە دەدات و زیاتر گرنگی بە پێكهاتەكان دەدات. هەروەها نێچیرڤان بارزانی وەک چەتری یەكڕیزی و كۆكەرەوەی سەرجەم هێز ولایەنە سیاسییەكانی كوردستان و پێكهاتە ئایینییەكان دەبێت، بە جیاوازی بیرو بۆچوونەكانیانەوە، لە پێناو ژیانێكی ئاشتییانە و ئارامی سەقامگیری گەلی كوردستاندا .
Top