تەنگەژەکان لەبەردەم پێشوەچونەکانی هەرێم دا

تەنگەژەکان لەبەردەم پێشوەچونەکانی هەرێم دا
دورست کردنی هەرتەنگەژەیەک لەم ئانو ساتەدا کارگەری راستەوخۆی ئەبێت لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی و سەقام گیری لەهەرێمی کوردستاندا . جاچۆنیەنی خولقاندن و پلانرێژی بوئەم ئارریشانە بێگومان بەئاگای و بەرنامەرێژی ئەکرێن و لەکرداردا کراون . توقیتەکان دیارن هەرکاتێ هەرێمی کوردستان دەیەوێت پێنگاوێک بهاوێژیت بەرو کەناری ئارامی و جێگیرکردنی کەش و هەوایەکی لەبار بو برەودان بە پێشوەچونەکانیدا . لەمەر رەسمکردنی ساسەتەکانی و ئیدارەدانی ئەکتیڤ و پروفیشنالی بۆئەوەی سه رلەنوێ پتەوکرنی دیوارو بناغەی کوردستانێکی بەهێز . ئیتر هێزی نەیار لەهەر شوێنک بن و لەژێر هەرناونیشاندا بن خۆیان اخو دەست و پێوەندیەکانیان دەیانەوێت کۆسپ و تەگەر دورست بکەن لەبەردەم ئەم پیشوەچونانەدا . چونکە هەمیشە ئەمە اخلاقیات و پاوانخوازی ئەوانبوە لەقۆناغەکانی مێژو تاکو هەنوکەی .
دەیانەوێت جوانیەکانی کوردستان ناشرین بکەن و ناشرینیەکانیان پێ پەردەپوش بکەن . جا ئەوەی جێگەی ئاماژەبودانە پیلان رێژی ئەمە کارو ئەجێندایان رون و ئاشکران لەهەمبەر ئاستی کوردبون و نیشتمانی کوردان لێ خالی گرنگ ئەوە جێبەجێ کردن لەلایەن هەندێ هێزی ناکوردی زۆلە مخابن هیچ نیشتمان پەروەری لێان بەدی ناکرێت لەئاست ئەم دەست پێوەگرتنەی هێزێ نەیاردا خۆ راستی رونن هەموان هەستی پێدەکەن کە لەپێناو مانەوەو هەژمونی ناشەرعی ئەمە بکەنە هێزی فشارو سەپاندن بوزیاتر دەستکەوتی کەسی و حزبی . خویان لەزاویەکدا ببینەوە لایەک تورەو لەلایەک داخوازی بویە مێژو رحم بەهیچ لایەک ناکات دەرهەق بەم ناحەقیانە .
کەواتە رێگە ئاساو خۆشتر بو چاوتێبرین و هەرزان فروشی لە ئەزمون خاک و دەستەکەوتەکان لێرە شیاوی هەلوەستیە زۆر ترسناک ئەبێ هەم لەئاست پێشوەچونەکان هەملەئاست دەرخواردی پەروەردەی بورولەکانی گەلەکەمان کە بەهەررێگەیەکی روکەش دەیانەوێت وها تێیان بگەینن کەدواجار دەبێتە دیاردەو کلتور بویە نابێت روشنفکران بەوژدانانی نەتەوەی نیشتمانی ئەمە سەدرێژنەکەن ئەگینا دوارۆژێکی تاریک لێ دێتە بەرهەم .
ـــــ بویە هێزی نەیار هەمیشە بەرچاوی رونە و کارئاسان بویان ئەلوێت سەیرکە لەنیوخۆشیان نقوم بونە لەم گلاویە دەزانن هەلومەرج و زۆران بازیزلهێزەکان و بەرژەوەندیەکانیان تەنگی پێ هەلچنیون بویە دەیانەوێت بەهەررێگایەک بێت تۆپەکە بخەنە ساحەی کوردەوە . بەلگەش بوراستیەکان ئەمەیە هەروەک ئاماژەمان بۆدا کە هەرکاتێ هەرێم و سیاسەتەکەی دەیەوێت هەروازێک ببرێت بەرەو لوتکە کەئەویش بونیادنانی کوردستانێکی بەهێزە لە وتەکانی رێزدار سەرۆکی حکومەتدا هاتون کەدەمانەوێت حکومەتی بەهێز ئاوابکەین جاحکومەتی بەهێز خۆی لەخویدا زلبونە بەسەر هەمو ئەو مەترسیانەیکەروبەروی ئاسای نەتەوەی کوردستان ئەبنەوە و رێگریان لێ دەکرێت لەلایەکیتر پرژانەسەر تەواوی کەرت و جومگەکان لەنوێداریدا لەپێناو هاولاتی کوردستانیدا بۆئەوەی لەژێر سایەی ئەم ئەمان و سیاسەتەدا بتوانن هەناسەکی ئازاد هەلمژنن و ژیانێکی شکدار بەرێوەببەن . وەهاولاتی خۆی سەرپشکە لەدورستکردنی بریارخۆشی چاودێرو دەست پێوەگربێت کەئەمیان جوانترین پێناسەی دیموکراسیە لەم بەهێزیەی کوردستاندا بو هەمو جومگەکانیتریش هەمان مانا هەلئەگرن . لێ ئەم نوێکاریە بەبێ ئاریشەو کۆسپ نابێت سەیرکە جولاندن و بارگاویکردنی هێزێکی کوردی چۆن لەسەرئاستی گشتی و پراکتیکدا دەست ئەبات بو ئەم بەهێزیە کەخۆی لەسەروەری هەرێمدا دەبینێتەوە لێمخابن زۆر بێشەرمانە و دورلە ئینتمانی نەتەوەی نیشتمانی هەرۆژەو بەبیانویەک دەیانەوێت پەلاماری کوردستان بدەن کە هێزی پەکەکەیە کەبەناو بەرخودان و رزگاری خوازو شورشگێریەوە لەلایەک خاپاندن و لەلای تر بونتە دەستکەلا و جێبەجێکاری ئەجێندای نەیارانی کوردو کوردستان بزانە رۆژانە ئەرقلە دورستکردن بەتیبەتی لەسەر سنورەکاندا چەندە هاولاتی سڤیل دەبنە قوربانی لەژێر هەژمونی گلاوی ئەواندا کە یاسا بەزێنی و ئیتکی کوردی و نەتەوەیان بەزاندوە بونەتە بارقورسی بوکوردستان و پێشوەچونەکانی ئیتر هێزی هەرێمی لەژێر ئەم پاساوەدا رۆژانە بومبەباران و رەزسوتاندن و قوربانی گیانی هاولاتی بێگوناح لێ دەکەوێتەوە ، لە سەر اعلامیش بزانە هەلوێست و ئینتمیان چەندە لێلە لەلایەک لەپوپولستی و لەلای تر جێبەجێکار بزانە لەم سیاسەتانەی کە رۆژانە دەرخواردی کورو کچی کورد ئەدەن لە پارچەکانی کوردستان بەناو ئازادی و بەرخودانی کوردان لە زاوییەیتروە بونتە سەرئێشەو هێنانەدی ئەمرو فەرمانی هێزی داگیرکەری کوردستان کەواتە جێگای قوبول نیە ، پرسیار بۆئەو کەسو لایەنانەی چەپلەی ناحەقی لێ ئەدەن و بەناو ئەدیبو روناکبیروە قسەدەکەن کوا هەلوێست و رایەکانیان چلەسەر ئاستی مدیا و شەقام چ لەئاستی خۆپیشاندان بۆ نا!!
خو ئەمەی پەکەکە دەکات کێشانە بەرو خولن رێژی کوردبەکورد بەلام هەرگیز ئەمەرونادات کوردستان لەدەستی ئەمیندایە نەبەتیروری رۆژانە کەدەستبردن بوپایتەخت نەاوشێوەی ناتوانن ئەم گلاویانە پەرەی پێ بدەن بەسەر خۆیاندا دەشکێنەوە جەماوەری دلسوزی کوردستان ئەمە قوبول ناکات ئەمە دەزانێت پێیان وایە کوردستان گومانی تیادانیە رۆژبەرۆژ دەکەوێتە سەر پێ ی خۆی و پێنگاڤ پێنگاڤ دەچێتە پێشەوە لەم بەهێزیەدا نەهێزی نەیاری خۆمالی و هەرێمی ناتوانن بمان وەستێنن لەهەمبەر پێشوەچونەکانماندا
ـــــــ بویە کوردستان پاش دەربازکردنی هەمو قۆناغەکان هەمو مەینەتیە کان توانی جێ پێی خۆی بکاتەوە و رۆنی لێی دیارە نوێی و ئومێداری پرشەنگیان پێوەدیارە و بەردەوام ئەبن لەپێناو هێنانەئاری ئارامی و خۆش گوزەرانی بۆ کوردستانیان هەرگیز ئاریشەکان نابنە هوی وەستاندن زۆلەکوردەکانیش لەدەڵاقەی شەرمەزایەوە هەناسە ئەدەن بویە تیرورو سنوربەزاندن پرشکی کوردکوژی لەشوێنی خۆیان دەخولێنەوە کوردستانیش هەرلەبەهێزی و نوێدا دەمێنێتەوە .

Top