سیاسەتی ئێران تووشی نەخۆشی دەروونی پارانۆیا بووە
May 5, 2016
وتار و بیروڕا
سەرکردەکانی ئێران، بەپێچەوانەی زۆر خەڵکی ئاسایی ئەو وڵاتە و بە تایبەتیش کەسانی نەتەوەپەرست و ناسیۆنالیستەکانی، بە جۆرێکی تر بیر دەکەنەوە. ئەم سەرکردانە، کە خۆیان زۆربەی زۆریان یان سەیدن و بە ڕەچەلەک عەرەبن و یان مەلان کە ھەمان ئەو کەسانەن کە دەست پەروەردەی سەیدەکان و فەرھەنگ و کەلتووری ڕەسەنی عەرەبین. ئەم سەرکردایەتیە لە جیاتی بیرکردنەوە لە دابینکردنی ئاسوودەیی و ئارامی و بژێوی ژیان بۆ گەلانی ئێران لە نێوان دوو کۆمەڵە بەھای ( القیم) جیاواز دا نقوم بووە و وەک دانەوێلەیەک لە نێوان دوو بەردی ئاش دا خەریکە دەتاوێتن و لە نێو دەچیتن. لە لایەک ئەو سەید و دەست پەروەردەکراوانەی فەرھەنگ و کەلتووری عەرەبی ئەوەندەی پەرۆشی فەرھەنگ و کەلتووری عەرەبین ئەوەندە خەمی کەلتوور و زمانی خۆیان نین و لەم بارەوە وەک کەسێکی پارانۆیایی ھەڵسوکەوت دەکەن.
بۆ زانین پارانۆیا نەخۆشیەکی سایکۆلۆژیک و دەروونیە کە کەسی تووشبوو تووشی جۆرە تێکچوونێکی دەروونی دەبێ کە تیایدا دەبێتە کەسایەتیەکی گۆماناوی و زۆر ھەستیار. ئەو جۆرە کەسایەیتە بەردەوام لە دڵڕاوکێدایە و وا دەزانێ کە خەڵکانێک ھەن کە دەیانەوێ فرێوی بدەن و زیانی پێبگەینن، و لە جیھانێکی پرَ لە گۆمان و دوودڵیدا دەژیتن، و بڕوای بە کەس نیە و ناتوانێ لەگەڵ خەڵکانی تر ھەڵبکاتن و بگۆنجێ و ھیچ دۆستێکی نیە و کەسێکی دوورەپەرێز و گۆشەگیرە و تام و چێژ لە ژیان و پەیوەندییەکانی وەرناگرێ.
سەبارەت بە ئێران و خەمخۆرییەکەی بۆ فەرھەنگ و کەلتووری عەرەبیش بە ھەمان شێوە. بەردەوام وا ھزر دەکاتن کە کەسانێک و بە تایبەت ڕۆژئاوا نیازی زیانگەیاندنی پێی ھەیە. لە ڕۆژئاوا بەگۆمان و دڵپسیە و لێی دوودڵە. لە کاتێکدا جیھان ژینگەیەکی پڕ لە ململانی و کێبڕکێیە و ئەو کەسە سەرکەوتوو دەبێ کە بتوانێ زیاترین سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆ ڕابکێشێ و ئەویش لە ڕێگەی ئاسایی و سروشتی و چاکەکانە نەک ھەڵگیرساندنی ئاژاوە و ناکۆکی لە نێوان گرووپ و لایەن و وڵاتانیتر. خەمخۆری ئێران، وەک نەژادێکی ڕەسەنی ئاریایی، بۆ فەرھەنگ و کەلتوور و زمانێکی تری غەیری ئاریایی جێگەی سەرسۆڕمانە.
دەگێڕنەوە کاتێک ئەبرەھەی پاشای حەبەشە ناوبانگی کەعبەی بیست و ڕق و کینەیەکی زۆری لێی ھەڵگرت و سوپایەکی گەورەی پێکھێنا و بۆ تێکدان رووخاندن و خراپکردنی خانەی خۆای گەورە بەروە شاری مەککە بەڕێکەوت. لە کاتی ھێڕشەکەیدا، ھیچ گۆمانی تیایدا نیە زۆر کاری تریشی کرد، بۆ نموونە دەستی بەسەر چەند سەد حۆشتری عەبدۆلمۆتەللیبی قۆڕەیشی دا گرت وەک دەستکەوتی جەنگی. دیارە عەبدۆلمۆتەللیبی قۆڕەیشی بە زانینی ئەو ھەواڵە روو لە پاشای حەبەشە دەکاتن و داوای ئازادکردنی حۆشترەکانی دەکاتن. پاشای حەبەشە بەم کارەی عەبدۆلمۆتەللیبی قۆڕەیشی سەری سۆڕدەمێنێ و دەلێ:" وام دەزانی دێی دەپاڕێیەوە من کەعبە خراب نەکەم"، و عەبدۆلمۆتەللیبی قۆڕەیشی زۆر بە ڕاشکاوانە تێیدەگەینێ کە ئەو خاوەن حۆشترەکانە و بۆ ئازادکردنی ئەوان ھاتووە و کەعبەش خۆایەکی بێھاوتای ھەیە کە خاوەنیەتی و ھەر خۆیشی دەیپارێزێ. دیار بینیمان پاش ئەوە چۆن خۆای گەورە کەعبەی پاراست و سووپایەکەی پاشای حەبەشەی تێک و پێکدا و ھەمووی کوشتن.
ئێرانیش بەردەوام لە دوو دڵی و گۆمانەوە دەژیتن کە گۆایە کەلتوورەکانی تر و بەتایبەت کەلتوور و فەرھەنگی ڕۆژئاوا مەترسین بۆ سەر بەھا پیرۆزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و ئەو دوو دڵی و گۆماناوی بوونە بەردەوام ھانی ئەو وڵاتەی داوە لە دژی ڕۆژئاوا بجوڵێتن. و ئەم ھەستە دڵتەزێنە لە زۆربەی وڵاتانی تری ئیسلامیشبە ڕاشکاوانە ھەست پێدەکرێ و دەبیندرێتن و یەکێک لە فاکتەر و ھۆکارە سەرەکیەکانی سەرھەڵدانی تاخم و ڕێکخراوە تووندئاژۆەکانی ڕادیکاڵی ئیسلامی و ئیسلامی سیاسی و تیرۆریستی ھەر بۆ ئەو جۆرە بیرکردنەوەیە دەگەڕێتەوە، و نموونە دیارەکانیشی ئەلقاعیدە، ئەلشەباب، تالیبان، بۆکۆحەرام، و دوایینیشیان داعشەکان بووە. ئەگەر کەسانی وەک ئێران و ئەوانی تر وەک عەبدۆلمۆتەللیبی قۆڕەیشی بیریان بکردبایە لەوانەیە زۆرێک لەو ماڵوێرانی و قەیرانەکانی ئەمرۆی جیھانی ئیسلام بە تایبەتی و جیھان بە گشتی ڕوویان نەدەدا. و بەڵکۆ لە جیاتی ئەو ھەموو پارە و وزەیەی لەم ڕێگەیەدا خەرج دەکرێ، دەکرا ئەو وڵاتانە لە ڕیزی پێشەوەی وڵاتانی پێشکەوتووی جیھان بوونایە.
ئێران جگە لەو دۆخە ناڵەبارەی دەروونی بەدەست چەند کێشەیەکی تریشەوە دەناڵێنێ کە ئەویش بەتەواوەتی دژی فاکتەری پێشوترن. ئێران لە لایەتی ترەوە ھەوڵ دەداتن بە ڕێگە و لە سایە و بە بۆنەجیاجیاکانەوە بەری شێعە مەزھەبەکان لێک نزیک بکاتەوە و نیشان بداتن کە ئەو گرووپە مۆسڵمانە ( کە ڕێژەیان نزیکەی ١٧% مۆسڵمانانی جیھانە و ئەمەش ڕێژەیەکی کەمترە لە سۆننەکان) لە ژێر گۆشار و مەترسی و زەبر و زەنگی گرووپەکەی ترە، و ئەویش مۆسڵمانە سۆننیەکانن. ئەم بۆچوونە لە لایەک ھانی دەداتن کە بەردەوام لە بیانۆی جیاواز بگەڕێ و بەھۆیانەوە دەست بخاتە نێو کاروباری وڵاتانی جیھانی ئیسلامی و لە پێناو پاراستنی تاکی شێعە مەزھەبەکان ھەر کارێک بکاتن، و لە ڕۆانگەیەوە تاڕادەیەک ھەقیەتی و ئەو زۆرداری و ستەمە، ھیچ گۆمانی تیایدا نیە بوونی خۆی ھەیە و لە خۆڕا نیە، و بەڵگە بۆ ئەم چەندە زۆرن و نموونەی ھەرە دیاریشی ئەو زۆردارییەیە کە بەدرێژایی زیاتر لە سی ساڵی دەستەڵاتی ڕژێمی بەعسی شۆڤینی و فاشیستی بەغدا و سەدامێ گۆڕ بە گۆڕ دژی شێعەکانی وڵاتی عێراق ئەنجامدراون و ئەم ھەڵسوکەوتە کەم و زیاد لە شوێنەکانی تریش بەدی کراوە و دەکرێ و لەوانەیە ھەر ئەوەشە کە پاڵ بە ئێران دەنێ لە بڕَی تۆڵەسەندنەوە لە سۆننەکان لەگەڵ خەڵکانی تری وڵاتی خۆی و بە تایبەت لە سیستان و بەلوچستان کوردستان ھەمان ڕێ و شوێن بگرێتەبەر. ئەوە سروشتی سایکۆلۆژیایی مرۆڤە کە حەز بە تۆڵەسەندنەوە دەکات وەک ڕێگەیەک بۆ دامرکاندنی زۆرێک لە گرێ یە دەروونییەکانی و سووککردنی بارە گرژە دەروونییەکەی خۆی بەم ڕێگەیەوە.
فاکتەرێکی تری پاڵدەر بۆ ئەوەی سەرکرداتیەکەی سیاسی ئێستای ئێران، کە مەلا و سەیدەکان پێشەنگەکانین، زۆرێک لە سیاسیەکانی لە ژێر سایەی ئەودا جێبەجێ بکاتن بیرکردنەوەیە لە ئێمپراتۆریەتێک، کە لەسەردەمی خۆیدا ئەگەر بەھێزترین نەبووبیتن ھیچ گۆمانی تیایدا نیە یەکێک بووە لە ئێمپراتۆریەتە ھەرە بەھێز و زلھێزەکانی جیھانی سەردەمی خۆی کە ڕکابەرایەتی زۆر ئێمپراتۆریەتی ئەو کاتی دەکرد. بەڵام ئەم ئێمپراتۆریەتە لە کۆتایی دەستەڵاتی ساسانیەکان لەسەر دەستی عەرەبانە ڕۆخێندرا کە خۆیان بەشێک بوون لە نەتەوەکانی ژێر دەستەڵاتی پارسەکان و بە یەکێک لە دواکەوتووترینی مرۆڤەکانی ئەو سەردەمە ھەژمار دەکران. بیرکردنەوەیە لەو شکۆیە و گەڕندنەوەی ئەو ڕۆژگارە و زاڵبوون بەسەر ئەو کەسانەی کە ھۆکاری نەمانی ئەو شکۆیە بوون، واتە عەرەبەکان، بەشێکی حاشا ھەڵنەگری سیاسەتوانانی ئێرانە، کەچی خۆدی ئەم فاکتەرە دژی فاکتەری پێشووترە! ھەڵبەت ئەوە بۆ دەستەڵاتدارانی ئێرانی ئێستا، کە خۆی لە سەید و مەلایەکاندا دەبینێ ئالۆزییەکی سایکۆلۆژیکانەی دروست کردووە، بەڵام بۆ ناسیۆنالیستەکان و چەپڕۆەکان و ئەوانەی دژی بیروباوەری ئایینین یان خۆیان لە قەرەی ئیسلام نادەن و ئایدیۆلۆژیەکانیان لەگەل ئیسلامدا ناگۆنجێ یان بڕوایان بە ھاوکێشەی " جۆدایی ئایین لە سیاسەت " ھەیە، بەو شێوەیە نیە و ئەوان ھەر یەکەو لە جیھانێکی ھزری خۆیاندا دەخوڵێنەوە و زۆر لە یەکتری جیاواز بگرە زۆر دژی یەکدین.
ئەگەر ئێمە ئەو سێ فاکتەرە سەرەکیەی سیاسەتی دەستەڵاتدارانی ئێستای ئێران لەبەر چاوبگرین زۆر بە ڕاشکاوانە دەبینین جۆرە پارادۆکس و دژایەتیەکی تووندیان لە بەینە و ھەر سێکیان لەگەڵ یەکتری ناگۆنجن، و لە ھاوکێشەی سایکۆلۆژیای چارەسەکردنی ململانێیەکاندا، چوونە پێش- پاشەکشێ – چوونەپێش( اقدام-احجام-اقدام) دا، ناڕێکی دەخاتە بەردەم پرۆسەی بڕیاردان لەسەر ئەم چارەسەرکردنەدا و لە کۆتاییشدا وەک پێویست بڕیاریان لەسەر نادرێتن و ئەو چەندەش جۆرە ململانێیەکی دەروونی لای ئەوان دروست دەکاتن و دوور نیە لە ئاییندەدا خۆی لە شێوازی جیاجیای نەخۆشی و تێکچوونی کەسایەتی و سایکۆلۆژی لای ئەو مرۆڤانەی کە بەدەست ئەو ململانێیە دەناڵێنن، بەدەربکەوێ. ئەوەتا دەستەڵاتدارانی ئێران لەو دۆخە ناڵەبارەی دەروونیدا کار و چاڵاکی دەکەن و بڕیار لەسەر ژیانی مەلیۆنان مرۆڤ دەدەن کە چاویان لەوەیە ئۆقرە بگرن و بحەسێنەوە و ژیانێکی ئارام لە وڵاتێکی دەوڵمەند بەسەر بەرن، لە کاتێکدا کە دەستەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ھەر جارێ و ھەر ساڵێک ئەوان بەرەو لایەک خۆاروخێچ دەکەن و تووشی قەیران و جەنگ و ململانێ و کێشمەکێشیان دەکەن، بە بێ ئەوەی پرسیان پێوە بکرێتن و ئەو گەلە ڕازی بێ لەو جۆرە گرفتانە تێوەبگڵێتن.
ئەوەتا ئەو دەستەڵاتدارانەی خاوەن ئەو مێنتالیتە و ( ئەقلیەتە ) دەست لە کاروباری ھەرێمی کوردستانیش وەردەدەن و جۆرەھا کێشە و گرفتی بۆ دروست دەکەن. ھەرێمی کوردستان، کە وەک کۆڕێکی پێگەیشتوو و خاوەن بڕیار و خێزاندار و سەربخۆ، دەیەوێ بەھۆی نەگۆنجان لەگەڵ باوکەکەی، بە دڵ و زمانێکی خۆش و دیپلۆماسیانە و بەدوور لە ھەر کێشەیەک و ئاژاوەیەک، لەو باوکە خراپ و زۆردارە جیا ببێتەوە و ژیانێکی پڕ لە ئاسوودەیی و کامەرانی و بەختەوەری و سەربەخۆیانە بۆ خۆی دابین بکات و ببێتە وڵاتێکی ئاوەدان و کەشتیەکی ئارام بۆ ھاونیشتمانیان و نەتەوەکانی، بەڵام سیاسەتوانانی ئێران، شان بە شانی دوژمنانی تری کوردستان،بە ھەموو توانایەکەوە لە دژی وەستاون و ھەموو ڕێگەیەک تاقی دەکاتەوە و ھەتاوەکو بۆ ئەم مەبەستە سوود لە نەحەزان و دوژمنانی ناوخۆیش وەردەگرێ، و لە کاتێکدا کە ھەندێک لەو نەیارانە ئێستا خۆیان لەنێو پەرڵەمان و حکومەتیش دا دەبینن و بەشدارن، ئەو حکومەتە و پەرڵەمانەی بەرھەمی خوێنی ھزاران شەھید و ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید و قۆربانیدان و ڕەنج و ماندیبوونی پێشمەرگەی قارەمان، و ئاوارەیی و دەربەدەری مەلیۆنی خەڵکی کوردستان، ئەمرَۆ ئەوان کەمترین ڕێزی لێناگرن و دەیانەوێ لەباری ببەن چونکە ئاغایەکانیان وادەخوازن. ھەندێ لایەن و تاقم لەو کوردستانە نازدار و ماندوو و بریندارە خۆیان بە کورد دەزانن، کەچی لە بنەڕەتدا بە دەست کێشە و گرفت و فۆبیایە دەروونیەکانیان دەناڵێنن و دەیانەوێ سەنگی ئەم حکومەت و پەرڵەمانە کەم بکەنەوە و بە بڕۆبیانۆی جیاجیا و ناشایست و نەشیاو و دوور لە پێوەرە مرۆڤی و زانستی و لۆژیکیەکان، و ئەوان جل و بەرگێکی یاسایی بۆی دەدورێنەوە، کار دەکەن بۆ جێبەجێکردنی مەرامە پیس و پۆخەڵ و بۆگەنەکانی دوژمنان و سەرووی ھەمویانەوە دەستەڵاتدارانی ئێران. ئەو دەستەڵادارانەی کە ئێمەی کورد دڵمان پێیان خۆش کردبوو و وامان دەزانی مادەم ئێستا دوژمنانی عەرەب و تورانیەکانی پشتی لە ئێمە کردووە و لە پرۆسەی سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونمان دژمان دەوەستن، ئەوان، واتە پارسەکان، وەک یەکێک لە تیرە و نەتەوەکانی ئاریایی پشتمان دەگرن و دوای زیاتر لە ھزاران ساڵ لە دابرَانمان لە سەردەمە زێڕینەکانی وەک سەردەمی میدیاییەکان و ساسانیەکان، جارێکی تر بیر لەوە دەکەن کە بۆ بەھێزبوون و گەیشتن بە شکۆی ئەو سەردەمە زێڕینە پێویستیمان بە یەکگرتنەوە و لێکنزیکبووەمانە، بەڵام گریمانەکان وا دەرنەکەتن. ئەمرۆکە ئەو وڵاتە سوود لە ھەندێ لایەن و ھێزە نێوخۆییەکانی کوردستان وەردەگرێ بۆ لەباربردنی ئەم پرۆسەیە. ئەو لایەنانەی کە ھەندێکیان ھێشتان نەیانتوانیوە خۆیان لە گرێی دەروونی جۆزێف ستالینی گەورە دیکتاتۆر و خۆپەرێستی سەردەمی جەنگی جیھانی دووھەم قۆرتاڵ بکەن. ئەوان ھێشتان شانازی بە ڕۆژگاری ڕەشی ئەو سەرکردەیە دەکەن کە مامۆستای دیکتاتۆرەکانی جیھان بووە. ئەوان خۆیان لەو ڕاستیە لە گێڵی دەدەن کە ئەو سەردەمە و بیرۆکەیە و کۆمۆنیزم دەمێکە لە دەبڵەوە کۆژاوەتەوە و باوی نەماوە کەچی ئەوان تازە بە تازە لە کوردستانی ئازاد دھۆڵ و زۆڕنای بۆ لێدەدەن. ھەندێکی تری ئەو لایەن و نەحەزە ناوخۆیانە ھێشتان گرێی دەروونی خیلافەت بەری نەداون و ھێشتان لە خەیاڵپاڵاویدان بۆ گەڕاندنەوەی خیلافەت، لە کاتێکدا کە خیلافەت لەو سەردەمە نە باوی ماوە و نە ئەو واتا و ڕامانەی جارانی ماوە. ئەوان لە بیریان نەماوە یان باشتر بڵێن لە بیر خۆیان دەبەنەوە کە خیلافەت جگە لە سێ چۆار خەلیفەی یەکەمی جیھانی ئیسلام و دواتریش زۆر بە دەگمەن نەبێ، ئەوانی تر بە بێ جیاوازی ھەمووی خەریکی ڕابۆاردن و کۆکردنی مۆڵک و ماڵی دونیایی بوون و حەرەمسەرایەکانیان تا دەستپێکی سەدەی ڕابردوو ناوبانگی جیھانیان ھەبوو و بە ھەزاران ئافرەت و بە ناو نیشانی جۆراوجۆر تیایدا دەخوڵانەوە. ھەندێک لەو خەلیفانە بەناو مرۆڤ بوون بەڵام بە خوو و ھەڵسوکەوت گورگی دڕندە بوون کە مرۆڤەکانیان بە زیندوویەتی سەردەبڕی و کەوڵیان دەکردن، نموونەشی خەلیفە دڕندەکانی عەباسین کە ئێستاشی لەگەڵدا بێ ھەندێ کەس فەخر و شانازیان پێوە دەکەن. کەسانێکیش ھەن لە میانەی ئەو دەستە و تاخمانەی خۆیان بە قەرداری ئاغاکانیان دەزانن ھەمان نەخۆشی دەروونی ئەوانیان ھەیە و تووشی پارانۆیا بوونەتەوە و بەردەوام لە خۆیان و لە خەڵک و پارتە سیاسیەکانی کوردستان بەگومانن و ھیچ ڕێگەیەکی ئاسایی و سروشتی بۆ دامرکاندنی ئەو ھەستە کەپتکراوانەیان نابینن مەگەر بە ئاژاوەنان و گێرەشێوێنی و سووککردنی حکومەت و پەرڵەمان و دەستەکەوتە نەتەوەیەکانی ئەم گەڵ و نێشتمانە زۆرداری لێکراوە و ستەمدیدەیە.ئەوان نازانن کە ئەم ھاوکاریکردنەیان لەگەڵ سیاسەتی ئێران لەوانەیە لە ئاییندەدا تووشی جەنگێکی سەخت و دژوارمان بکات لەگەڵ ئەواندا، لە کاتێکدا ھێشتان خوێنی جەگەرگۆشەکانی جەنگی داعشیەکانمان ووشک نەبووە و فرمێسکەکانی دایکان و خوشکانی شەھیدان ھێشتان بە تەواوەتی نەسڕاوەتەوە کەچی ئەوان دەیانەوەێ بە فیتی مەلا ( ئاخووندەکانی ئێران ) جەنگێکی نەخوازراوی تر بە سەرماندا ھەڵگیرسێنن، لە کاتێکدا کوردستانیان نەتەوەیەکی ئاشتیخوازن و دەیانەوێ لە ئاسوودەیی و تەبایی و ئارامیدا لەگەڵ دراوسێیەکانیان لەم کەشتیە دا بژین، ئەگەر ئەوان لە کۆڵمان ببنەوە.
ئەوتا دەستەڵاتدارانی ئیسلامی سیاسی ئێران لە بڕی گەڕان بە دوای خێر و بێری ھاونیشتمانیەکانی خۆیان کە بەدەست نەداری و ھەژاری و مادەھۆشبەر و سڕکەرەکان و ھزاران کێشەی کۆمەڵایەتی و دەروونی و ئابووری و سیاسیەوە دەناڵێنن، لە کەسانێکی نەفس نزم و لاواز لە ڕووی ھەستی کوردایەتی و مرۆڤایەتی و نیشتمانپەروەری و نەتەوەیی لەو پارچەیەی کوردستان، نزیک دەبێتەوە تا بەھۆیانەوە شکست بە ئەزموونی کورد بھێنێ و پرۆسەی بەدەوڵتبوونی ئەو نیشتمانە پەکبخاتن، بەڵام ئەوان و نەیارە ناوخۆییەکان خافڵن لەو ڕاستیە کە بە ھیمەتی کەسانی دڵسۆز و لەخۆبۆردەی وەک سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرکردایەتی ھاوپەیمانەکانی ناوخۆیی و دەرەکی و جیھانی و ھێز و دەست و باسکی پێشمەرگە قارەمان و خۆنەویست و گیانفیداکانی کوردستان ئەم ئاواتەی دوژمنانی ناوخۆیی و دەرەکی زیندە بە چاڵ دەبێ. وەک چۆن پێشمەرگە قارەمانەکانی پارتی و ھاوپەیمانەکانی لە کوردستان بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو ھەموو ھەوڵە پۆخەڵەکانی دوژمنانی پووچەڵ کردەوە، ئێساش و لە ئاییندەشدا بە ھەموو ھێز و توانایەکەوە بەرەگاری ئەو دوژمنانە دەبینەوە و بیریان دێنینەوە کە خیانەت و نەفس نزمی و چاوچنۆکیان دادیان نادات و ئەو چاوچنۆکیەی ئەو ھێز و لایەنانە ھیچ کەمتر نیە لە پیلانەکەی داعش و داعشیان بۆ لە باربردنی بەرھەمی ڕەنج و ماندووبوونی گەلەکەمان، بەڵام وەک چۆن بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مەسعود بارزانی و کاریگەریکردن لە سەر ھەڵوێستی جیھانی بەرەیەکی بە ھێزی جیھانیی لە دژی داعشیان دروست کرد و پیلانەکانیانی پووچەڵکردەوە وەک زۆرێک لە پیلانەکانی تریان، ئەوھاش پیلانەکانی تری دوژمنانی نێوخۆیی و دەرەکی پووچەڵ دەکەینەوە و بیریان لەوە دێنینەوە بە کۆێرایی چاوەکانی ئەوان و ئاغایەکانیان پرۆسەی بەدەوڵەتبوونی کوردستان ناوەستێتن و بەڕێوەیە و وەک چۆن خۆای گەورە و میھرەبان بەڵێنی داوە: " ڕن الساعە آتیە لا ریب فیھا" و تەنھا سەرشۆڕی ئێستا و ئاییندەی مێژوو ئەو کەسانە دەبن کە چاویان بە ئارامی و ئاسایشی کوردستانیان و سەرکردایەتی و پێشەوایی سەرکردەیەکی وەک سەرۆک بارزانی ھەڵنایێ.سەرۆک بارزانی لە جەنگی دژی داعشیەکاندا توانی ھێزی جیھانی لەسەر سەریان کۆبکاتەوە و شکست بە گەورەترین دوژمنی جیھان بێنێ و ئەم سەرکەوتنەی سەرۆک بارزانی دەچێتە ڕیزی ئەو ھەوڵەی کە وینستۆن چرچیلی سەرۆک وەزیرانی کاتی خۆی لە بەریتانیا توانی بە سیاسەتی خۆی ئەمریکا و گەورە دوژمنی خۆی واتە سۆڤیەتی جاران لە دژی نازیسمی ھیتلەری بھێنێتە ناو گۆڕەپانی جەنگ و شکست بە دیکتاتۆری جەنگی جیھانی دووھەم بھێنێ و جیھان ئێستاشی لەگەڵدا بێ بە فەخر و شانازیەوە تەماشەی ئەو سیاسەتەی چرچیل دەکاتن چونکە ڕێڕەوەی جیھانی گۆڕی.
لێرەدا لە جێگەی خۆیەتی ئاماژە بە دوو خاڵی گرنگ بدرێتن. یەکەمیان ئەوەیە کە نوسینی بابەتی ھاوچەشنی ئەم بابەتە لە نێو ئەجێندای ڕگەیاندنی کوردی واتای ئەوە ناگەینێ کە ئێمەی کورد نەتەوەیەک بین لە دژی نەتەوە و ئایین و زمان و کەلتوور و فەرھەنگێکی تر و بەتایبەت ئەوانەی لە دەوروبەری ئێمەن و ئێمە بە یەکەوە مێژوویەکی دورودریژمان ھەیە، بەڵام بە پێچەوانەوە و لە سۆنگەی ئەوەی کە کەم میللەت و نەتەوە ھەیە وەک ئێمەی کورد بووبێتە قۆچی قۆربانیی نەحەزان و دوژمنان و خەڵکانیتر بۆیە ئێمە زیاتر لە ھەر نەتەوە و نەژادێک سوود لەو ئەزموونە تاڵەمان وەرگرتووە و ھەمیشە ھەوڵمان داوە زیاترین ڕێز لە خەڵکانیتر بگرین و جیھان و مێژوو شایەتی ئەم ڕاستیەن. بەڵام خەڵکانیترن کە ڕێز لە بوون و خواست و ویست و مافەکانی ئێمە ناگرن و نەیانگرتووە و بە داخ و پەرژارەی زۆریشەوە زۆر کەس لە خۆمان ھاوکاریمان کردوون و بە زۆری زۆرداری ویست و داخوازی ئەوانمان بەسەر خۆمان سەپاندووە و لەو بەینەدا فاکتەری خۆدی و دەرەکی و بابەتیانە ھەبوونە کە فاکتەری جۆری خۆدی ڕۆڵێکی ھەرە دیار و نەرینی گێڕاوە.
و خاڵی دووەم ئەوەیە کە دەبێ دان بەو ڕاستیە بدرێتن کە یەکێک لە جوانترین و باشترین ھەلوێستەکانی سەرکردایەتی کوردی لەم قۆناغەدا و بەپێچەوانەی سەرکردەکانی پێشوتری وەک سەلاحەدینی ئەیووبی و ئەوانی پێش و دوای ئەو، ئەوە بووە کە ئەم سەرکردایەتیە تێکڕا و بەتایبەت سەرۆک مەسود بارزانی ھەموو ھەوڵێکیان داوە دۆزی ڕەوای نەتەوەیی کوردی بە جیا لە ھەر بابەتێکی ئایینی و مەزھەبی لێک بدرێتن و لە ململانێیەکانی ناوچەکەدا خۆمان لەو لایەنانە بە دوور بگرین و ئەو ستراتێژییە حەکیمانەیە سەنگێکی گەورەی داوەتە دۆزی کوردی و کێشەکەمان لە سەر ئاستی ناوچەکە و جیھاندا. ھەر چەندە لێرەشدا ھەندێ لایەنی و پارتە سیاسیەکان و بەتایبەت لایەنگرانی ئیسلامی سیاسی ھەوڵیان داوە بە بڕۆبیانۆی جیاواز لە ململانێیە ئایینیەکان و مەزھەبیدا تێوەمان بگڵێنن بەڵام لەسایەی دووربینی سەرکردایەتی کوردستانی و بەتایبەت سەرۆک بارزانی ئەم پیلانە سەری نەگرتووە و ئێمەی کورد بە دوور لە ھەر تێوەگڵانێک لە ململانێی تایفی و مەزھەبی و ئایینییەکانی ناوچەیی و جیھانی ھەنگاو بەرەو پێش دەنین بۆ وەدەستھێنانی مافە ڕەواکانی کورد و کوردستانیان. ھەڵبژارتنی ڕەوتی سکۆلاریزم لە سیاسەتدا و جیاکردنەوەی ئایین و مەزھەب لە سیاسەت یەکێک لە کارامەترین چەکەکان و ھەڵبژاردە و ئەلترناتیڤەکانی سیاسەتی کوردی بووە کە نموونەی وەک خۆی لە ھەموو مێژووی کوردستاندا نەبووە و بەتایبەت لە دووای ململانێیەکانی شیعە و سۆننەکانی سەفەوی و ئۆسمانیەکان و تەڕاتێنەکانیان لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان و ئەو چەند سەد ساڵی دووایی تاوەکو ڕووخانی ڕژێمی بەعسی فاشیستی شۆڤینی و سەدامی گۆڕ بە گۆڕ و ھەتا ئەم ساتەش. و ئەم ھەڵوێستە جوان و گۆنجاوە دەستکەوتێکی مێژووییە کە نەسلەکانی ئاییندە بەرزی دەنرخێنن و ھیچ کات لە یادی ?

د.نەسرەدین ئیبراهیم گۆلی*