ئهی پێشمهرگه لە جەنگی ئەمجارەدا ئێوە قارەمانی هەموو بەشەریەتن
September 27, 2014
وتار و بیروڕا
سهبارهت به خهڵكی كوردستان و چۆنیهتی بههاناوه هاتنی برا ئێزدیهكانمان و پشتیوانی كردن له هێزی پێیشمهرگهی كوردستانیش دهڵێم: یەكەم قبووڵكردنی جیاوازی و جیاوازیی بیركردنەوە و را و بوچوون.پاشان باوەڕی پتەو بە كوردستانیبوون. كوردستانی بوون، واتە وڵاتێك بۆ هەمووان، بۆ توركمان و ئێزیدی وئاشوری وكلدان، بۆ كۆمەڵگەیەك لە چەشنی باخچەیەكی رەنگین، نەك تەنیا بۆ كورد بگرە بە هەمان شێوە بۆ هەموو كەسێكی غەیرە كورد، كاربكەین بۆ ئەوەی ئەوانیش هەست بە ئینتیمای كوردستانی بكەن، ئەوانیش بە چەشنی كورد كوردستانیان خۆش بوێت. ئەمجا هاریكاریكردنی خوشك وبرا ئێزیدییەكانمان بە شێوەیەكی تایبەتی و بە هەموو جۆرێك،تەنانەت ئەوانەی كە رەنجاون و دڵیان لە كورد شكاوە، دەبێت رەخنەو گلەیی وگازندەكانیان بە سینگێكی فراوان وەربگرین. برینەكانی ئەوانمان پێ كاریگەرتربێت لە برینەكانی خۆمان. دەبا دروشم وكارمان بۆ ئەوەبێت: خەمی ئێوە خەمی ئێمەیە، برینەكانتان برینەكانی جەستەی هەموو كوردستانە.

د.فازل جاف