هێزێکی گەورەی سەربازی بۆ پاراستنی پاپای ڤاتیکان دەبرێتە زیقار
ئەمڕۆ چوارشەممە 3-3-2021، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئەو هێزەی دەبرێتە زیقار سەر بە فەوجی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقە و پاراستنی ئەمنی زیقاری لە کاتی سەردانەکەی پاپا، پێسپێردراوە.
هێزەکە بە چەک و بارهەڵگرەکانیەوە گەیشتووەتە زیقار ە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سۆمەر جێگیر کراوە.
بڕیارە لە رۆژانی 5 تا 8-3-2021، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
باسنيوز
