پۆلیسێك كوژراو و 5 خۆپیشاندەر بریندار بوون لە پێكدادانەكانی گۆڕەپانی حەبووبی لە ناسرییە
سەرچاوەكە بە شەفەق نیۆزی راگەیاندووە، پۆلیسێك گولـلەیەكی بەركەوتبوو و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە. ھەروەھا پێنج لە خۆپیشاندەران لە میانی پێكدادانەكانی ناوەندی شاری ناسرییە بریندار بوونە.
دوێنێ، پۆلیس گوللـەی راستەقینەیان بەكارھێنا بۆ رێگارتن لە كۆنترۆڵكردنەوەی گورەپانی حەبووبی لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە ناوەندی پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق.
سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی شەفەق نیۆزی راگەیاندبوو، خۆپیشاندەران بەرەوە گۆڕەپانی حەبووبی لە ناوەڕاستی شاری ناسرییە رۆیشتن بۆ ئەوەی لەوێ مان بگرن.
سەرچاوەكە گوتیشی: ھێزەكانی ئەمنی تەقەیان خۆپیشاندەران كرد بە مەبەستی رێگاگرتن لە چوونیان بۆ نێو گۆڕەپانی حەبووبی و كۆنترۆلكردنەوەی لە لایەن ئەو خۆپیشاندەراوەنەوە و دواتریش مانگرتن تیادا.
سەرچاوەكە ئاماژەیكردبوو، وێڕای تەقەكردن لێیان، خۆپیشاندەران توانیبوویان گۆڕەپانەكە كۆنترۆڵ بكەنەوە و ئەو رێگایانەی بەرەو گۆڕەپانەكە دەچوون ھەموویان بە سووتاندنی تایەكان دایانخستن.
لە ھەینی رابردوویەوە، خۆپیشاندانەكان لە گۆڕەپانی حەبوبی، لە شاری ناسرییە، ناوەندی پارێزگای زیقار دەستیپێكردەوە و پۆلیس بۆمبی دوكەڵی و فرمێسكرێژی دژی خۆپیشاندەران بەكارھێنا و دواتریش گوللـەی راستەقینە، بۆ ئەوەی نەگەن بە گۆڕەپانەكە.
ھێزەكانی ئەمنی لە كانوونی یەكەمی 2020 توانیان خۆپیشاندانەكان لە گۆڕەپانچ حەبووبی بڵاوە پێبكەن و بۆ ماوەیەی زیاتر لە ساڵێك ئەو رێگرییە بەردەوام بوو.
بەڵام خۆپیشاندانەكان ئەم ساڵ جارێكی دیكە لە لێوارەكانی گۆڕەپانەكە دەستیپێكردەوە تا لە 9ی كانوونی دووەمی 2021 خۆپیشاندەران توانیان گۆڕەپانەكە بەدەست بێننەوە و كۆنترۆڵی بكەن و جارێكی دیكە تیادا مان بگرن.
k24 -
