كەركووك.. لە بۆردومانێکی هاوپەیماناندا چوار تیرۆریستی داعش كوژران

كەركووك.. لە بۆردومانێکی هاوپەیماناندا چوار تیرۆریستی داعش كوژران
بۆ دووەم رۆژ لە سنووری قەزای حەویجەی لە رۆژئاوای پارێزگای كەركووك، لە هیرشێکی هێزی هاوپەیماناندا تیرۆریستانی داعش کراونەتە ئامانج و چوار چەکداری دیکەی داعش کوژراون.

عەمید فەتاح مەحموود، بەڕێوەبەری پۆلسی قەزای حەویجە، بە پشتبەستن بە زانیاریی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە ٣ی١ی٢٠٢١ فڕۆكەی هێزی هاوپەیمانان لە سنووری ناحیەی ڕەشادی سەر بە قەزای حەویجە لە ڕۆژئاوای کەرکووک، دەستیان كردووە بە بۆردومانی پاشماوەكانی داعش."

راشی گەیاند: "زانیارییە سەرتاییەكان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی ئەو بۆردمانەوە چوار چەکداری داعش کوژراون، ئەوە هێرشە پاش ئەوە هاتووە کە دوێنێ شەممە بە بۆردمانی كۆپتەری عێراقی، دوو چەكداری تیرۆریست كوژراون."

گوتیشی: "كردنە ئامانجی داعش لە سنووری حەویجە پاش ئەوە دێت كە ماوەیەكە لەەو ناوچەیە خۆیان رێك خستووتەوە."

لە ساڵی 2014دا داعش سنووری حەویجەی بە یەکجاری داگیر کرد و پاش یەک ساڵ ڕزگار کرایەوە و ئێستا دیسان خۆی رێك خستووەتەوە و دەستی بە جموجۆڵ کردووە.







باسنيوز
Top