پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی بڵاو دەکاتەوە

پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی بڵاو دەکاتەوە
پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی بڵاو دەکاتەوە، کە شەش تەوەر لەخۆ دەگرێت.

بڕیارە کاتژمێر 5ـی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 15-12-2020، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی ژمارە 28ـی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی هەڵبژاردنی چوارەمی خۆی، ساز بکات.

کارنامەی کۆبوونەوەکە:

- سوێندخواردنی ژمارەیەک پەرلەمانتاری نوێ

- چاوخشاندنەوەی بەو تانانەی لە راستیی ئەندامێتیی ژمارەیەک پەرلەمانتار پێشکەش کراون

- دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای ئەندامبوونی عێراق لە رێکخراوی هەیدرۆگرافیی نێودەوڵەتی

- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ئەندامبوونی عێراق لە پرۆتۆکۆلی 1996 لە رێککەوتنی رێگریکرن لە پیسبوونی دەریایی

- خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەپێشنیازی هەمواری یەکەمی یاسای پەرلەمان

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەپێشنیازی هەمواری یاسای بڵاوکردنەوە لە رۆژنامەی فەرمی













باسنيوز

Top