پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر دابەشکردنی بازنەی هەڵبژاردنەکان دا
لەمبارەیەوە سەعید کاکەیی ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: "دابەشکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردنەکان بەسەر 83 بازنەی ھەڵبژاردندا بۆ گەرەنتیکردنی سەرکەوتنی 83 کورسی ژنانە لە کۆی 320 کورسی پەرلەمانی ئێستای عێراق".
گوتیشی: "بازنەکانی ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا بریتی دەبن لە 12 بازنەی ھەڵبژاردن، بەم شێوەیەی خوارەوە:-
١- پارێزگای سلێمانی؛ 18 کورسی، پێنج بازنە.
٢- پارێزگای ھەولێر ؛ 15 کورسی، چوار بازنە.
٣- پارێزگای دھۆك؛ 11 کورسی، سێ بازنە.
کاکەیی ڕوونیشکردەوە کە ھەرچی پارێزگاکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە بریتی دەبن لە 56 بازنەی ھەڵبژاردن و بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشدەکرێن:
١- پارێزگای نەینەوا ؛ 31 کورسی، ھەشت بازنە.
٢- پارێزگای دیالی؛ 14 کورسی، چوار بازنە .
٣- پارێزگای کەرکوك؛ 12 کورسی، سێ بازنە .
٤- پارێزگای سەلاحەدین؛ 12 کورسی، سێ بازنە .
سهعید كاكهیی ڕاشیگەیاند: "پێشبینی دەکەم کورسییەکانی کورد لەم ناوچانەدا 2 - 3 کورسی زیاد بکات بەو مەرجەی حزبە کوردستانییە گەورەکان رێگری نەکەن لە کاندیدە سەربەخۆکانی ناوچە کوردستانییەکان".
ئهو ئهندامهی پێشووی ئهنجوومهنی كۆمسیاران راشیگهیاندووه "بە گشتی، ھەرچەندە ئەم دابەشکردنە نادەستورییە، بەڵام ھەنگاوێکی باش و ئەرێنییە بۆ زەمینەخۆشکردن و ھاتنە پێشەوەی کاندیدانی سەربەخۆ و بێلایەن لەپێناو کێبڕکێی بردنەوەی ھەندێك لە کورسییەکانی کورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق".
باسنيوز
