عێراق و ئێران تیمێكی هاوبه‌ش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كۆرۆنا پێكده‌هێنن
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی تیمی ته‌ندروستی عێراق و ئێران باس له‌و پرۆتۆكۆڵانه‌ی چاره‌سه‌رو ڤاكسین كرا كه بۆ توشبوانی كۆرۆنا له عێراق به‌كارهێندراوه، تاوه‌كو بتوانرێت ئه‌و ڤایرۆسه كۆنتڕۆڵ بكرێت.
تیمی زانستی هاوبه‌ش پێكده‌هێنرێت له نێوان هه‌ردو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و ئێران
ئاماژەی بەوەشکردوە، تیمی زانستی هاوبه‌ش پێكده‌هێنرێت له نێوان هه‌ردو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و ئێران بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری له باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی و كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ تیمی پسپۆڕ و راوێژكارانی نێوان هه‌ردولا به‌رده‌وامیان پێده‌درێت
وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاندوه، كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ تیمی پسپۆڕ و راوێژكارانی نێوان هه‌ردولا به‌رده‌وامیان پێده‌درێت له‌داهاتودا و له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ده‌بێت.
دوێنێ شاندێكی باڵای عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبونه‌وه و لەبارەی پەیوەندیەکانی هەردو وڵات و زیاترکردنی هەماهەنگیەکانی نێوانیان گفتوگۆیان کرد.
خەندان
