ئەمڕۆ مستەفا کازمی دەچێتە تاران
ماڵپەڕی (میهر)ی ئێرانی بە پشتبەستن بە زانیاریی نووسینگەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 2020.7.21 کازمی لەگەڵ شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراق بەغدای بەجێ هێشتووە و سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
پێشتر بڕیار بوو مستەفا کازمی بەرلە سەفەر بۆ تاران سەدانی ڕیاز پایتەختی سعوودیە بکات، بەڵام لەبەر ناجێگیربوونی باری تەندروستیی شا سەلمان، ئەو سەفەر وەدوا کەوتووە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەروەی ئێران سەردانی بەغدا و هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق ق هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم سەردانەی مستەفا کازمی بۆ تاران، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی مۆسکۆی کردووە.
باسنيوز
