بۆمبێک بە سەرکردەیەکی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە

بۆمبێک بە سەرکردەیەکی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە
بۆمبێک بە سەرکردەیەکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19-7-2020، بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی جەزیرە لە پارێزگای سەڵاحەدین بە کاروانێکی لیوای 31ـی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە.

بەهۆی تەقینەوەکەوە، ناسر سابر ساعدی، بەرپرسی بەشی پزیشکیی ئەو میلیشیایەی حەشدی شەعبی و سائیر ئەمیر بەدیریی یاریدەدەری ساعدی، کوژران، جگە لە برینداربوونی چوار چەکداری دیکەی میلیشیاکە.

بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، گرووپ و میلیشیا توندڕەو، تائیفی و تیرۆریستییەکان بەبێ هیچ ترسێک، لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە کردەی تیرۆریستی و تاوانکاری بۆ بەرژەوەندیی ئەو لایەنانەی کاریان بۆ دەکەن، ئەنجام دەدەن.












باسنيوز


Top