عێراق ٢٠٤٩ تووشبووی تازەی پەتای كۆرۆنای راگەیاند
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٥ هەزار و ٢٢٩ پشكنین ئەنجام دراوە، لە ئەنجامدا ٢٠٤٩ تووشبووی نوێ تۆمار كراون بەم شێوەیە:
- بەغدا الرصافة ٢٦٣
- بەغدا كەرخ ١٤٤
- بەغدا شاری پزیشكی ٣٦
- نەجەف ٨٩
- سلێمانی ١٠٨
- هەولێر ٧٢
- دهۆك ٨
- كەربەلا ١٣٧
- كەركووك ١٧٦
- دیالە ٩٩
- واست ١٦٧
- بەسرە ١٦٤
- میسان ٤٢
- بابل ٢٥٠
- دیوانیە ٦٨
- زیقار ٥٦
- ئەنبار ١٦
- موسەنا ٦٦
- نەینەوا ٣٠
- سەڵاحەدین ٥٨
هەر بەپێی ئامارەكە، ١٩٩٧ كەس چاكبوونەتەوە كە زۆرینەیان لە بەغدان. ٧٥ تووشبووی پەتاكەش لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا گیانیان لەدەست داوە كە ١٩ كەسیان لە بەغدان، ١٠ كەس لە بەسڕە، ٩ لە سلێمانی، ٨ لە زیقارن، ئەوانی دیكەش لە پارێزگاكانیتری عێراقن.
كۆی داتاكانی كۆرۆنا لە عێراق تائێستا بەم شێوەیەیە:
- سەرجەمی تووشبوون: ٩٠٢٢٠
- سەرجەمی چاكبوونەوە: ٥٨٤٩٢ (ڕێژەی ٦٤.٨٪ی تووشبووان چاكبوونەتەوە)
- ئەوانەی لە نەخۆشخانەن: ٢٨٠٣٧
- ئەوانەی لەژێر چاودێڕیی چڕدان: ٣٩٧
- سەرجەمی مردوان: ٣٦٩١
باسنيوز
