نزیكه‌ی هه‌زار هاوڵاتی عێراقی له پێنج وڵاته‌وه گه‌ڕێندرانه‌وه
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بڵاویکردەوە، كۆمپانیای هێڵی فرۆكه‌وانی عێراقی پێنج گه‌شتی تایبه‌تی بۆ هه‌ریه‌ك له دوبه‌ی، قاهیره، به‌یروت، عه‌ممان ئه‌نجامداوه، ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌ره‌زامه‌ندی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراقی و ئه‌و وڵاتانه، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیش به‌هه‌ماهه‌نگی بون له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی هێنانه‌وه‌ی هاوڵاتیه عێراقیه‌كاندا پشكنینان بۆ بكرێت.
له كۆی ئه‌و پێنج گه‌شته تایبه‌تیه ئاسمانیانه‌دا 985 هاوڵاتی عێراقی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆی ئه‌و پێنج گه‌شته تایبه‌تیه ئاسمانیانه‌دا 985 هاوڵاتی عێراقی كه به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیریانخواردبو له‌و وڵاتانه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان بۆ وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و جیهانی زیاتر فراوان ده‌كه‌ن
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكراشیكردوه، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان بۆ وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و جیهانی زیاتر فراوان ده‌كه‌ن، هاوكات به‌پشت به‌ستن به‌بڕیاری لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تی و نیشتمانی عێراقیش له 23ی ئه‌م مانگه‌وه، گه‌شته ناوخۆییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
خەندان
