گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق دەست پێ دەکاتەوە
لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاویکردەوە، لە 23ی ئەم مانگە فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە و گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.
جەختیشکراوەتەوە، فڕۆکەخانە و مۆڵ و بەشێک لە دەروازە سنوورییەکانیش دەکرێنەوە و لە دوای جەژنی قوربانیش قەدەغەی هاتوچۆی هەڵدەگیرێت.
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لەگەڵ کردنەوەی شوێنەکان پێویستە هاووڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمرۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند لە لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 281 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 695 کەسیش چاکبوونەتەوە، 90 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 83 هەزار و 867 کەس.
باسنيوز
