لە عێراق 95 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

لە عێراق 95 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دوو هەزار و 734 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 734 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و هەزار و 699 کەسیش چاکبووەتەوە، 95 کەسیش گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 75 هەزار و 194 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 43 هەزار و 79 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 55 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.












باسنيوز


Top