سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەدان
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: "ئێستا سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەین و بەشێک لە سەرۆک فراکسیۆنەکان بە ئۆنلاین بەشداریی کۆبونەوەکەیان کردەوە".
گوتیشی: "لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەدەین".
بەپێی زانیارییەکان ئەگەر سەرۆک فراکسیۆنەکان لەسەر بەرنامەی کار بگەنە رێککەوتن، ئەوا سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە".
باسنیوز
