هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێک لەسەر سنوری سوریا ئەنجامدەدەن
ئۆپراسیۆنی "أسود الجزيرة" بۆ بۆ کێوماڵکردنی ناوچە بیابانییەکانی لە باکوری پارێزگای ئەنبار، باشوری پارێزگای نەینەوا و رۆژئاوای پارێزگای سەڵاحەدین دەستیپێکرد
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئۆپراسیۆنی "أسود الجزيرة" بۆ بۆ کێوماڵکردنی ناوچە بیابانییەکانی لە باکوری پارێزگای ئەنبار، باشوری پارێزگای نەینەوا و رۆژئاوای پارێزگای سەڵاحەدین دەستیپێکرد و لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەرپەشتی دەکرێت.
ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە بە مەبەستی گەڕانەوەی ئاسایش و ئارامییە بۆ ناوچەکە و دەستگیرکردنی داواکراوانە
ئەوەش هاتوە، هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، ئۆپەراسیۆنەکانی سەڵاحەدین ، ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایەری بەشدارن لەو هەڵمەتەدا کە بە مەبەستی گەڕانەوەی ئاسایش و ئارامییە بۆ ناوچەکە و دەستگیرکردنی داواکراوانە.
خەندان
